ڕژێنەکانی زاوزێ چین و چۆن کاردەکەن؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-22-00:32:00 - کۆدی بابەت: 493
ڕژێنەکانی زاوزێ چین و چۆن کاردەکەن؟

ناوه‌ڕۆك

ڕژێنەكانی زاوزێ

ڕژێنەكانی زاوزێ، هێلكەدان لە مێیە، و گون لە نێرەدا دەگرێتەوە. ئەو ئەندامانەن، گەمیتەكان و كۆمەڵە توخمە هۆرمۆنی ستیڕۆدی بەرهەم دێنن. توخمە هۆڕمۆنەكان، گۆڕانەكانی لەش ڕێكدەخەن، كە لە تەمەنی پێگەیشتن دەست پێدەكات، تەمەنی پێگەیشتن، ئەو قۆناغەی هەرزەكارییە كە تێیدا ئەندامەكانی زاوزێ پێدەگەن و توخمە سیفەتە دووەمییەكان دەردەكەون.

لە تەمەنی پێگەیشتنی نێرەدا بەرهەمهێنانی تۆو دەستپێدەكات و دەنگ گڕ دەبێت،  و سنگ فراوان دەبێـت و موو لەسەر لەش ڕووی دەم و چاو گەشە دەكات، بەڵام لە مێیەدا سوڕی كەوتنە سەرخوێن دەست پێدەكات، و هەردوو مەمك گەشە دەكەن و حەوز فراوان دەبێت. پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن هۆرمۆنی هاندەری تەنی زەرد و هۆرمۆنی هاندەری چیكڵدانە دەردات، ئەو دوو هۆرمۆنە ڕژێنەكانی زاوزێ هاندەدەن بۆ دەردانی توخمە هۆرمۆنەكان.

لە مێیەدا ئەو دوو هۆرمۆنە هێڵكەدان هاندەدەن بۆ دەردانی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن. لە كاتی ئامادەكاری بۆ سكپڕی چاوەڕوانكراو، توخمە هۆرمۆنەكان ،دەبنە هۆی دەرپەڕاندنی یەك هێلكە، لە هەر مانگێكدا هێلكەدانەوە، هەروەها گەشەی ناو پۆشی منداڵان زیاد دەكەن. ئیسترۆجینیش، توخمە سیفەتە دووەمییەكانی مێیە ڕێك دەخات.

لە نێرەدا هۆرۆمۆنی هاندەری تەنی زەرد هەردوو گون هاندەدات بۆ دەردانی كۆمەڵێك لە توخمە سیفەتە دووەمییەكانی نێرە ڕێكدەخات. تێستسترۆن بە هاوكاری لەگەڵ هۆرمۆنی هاندەری چیكڵدانە كاردەكەن بۆ بەرهەمهێنانی تۆوەكان.

 


سەرچاوەکان



3387 بینین