سوودەکانی پرتەقاڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-02-23:29:00 - کۆدی بابەت: 573
سوودەکانی پرتەقاڵ

ناوه‌ڕۆك

پرتەقاڵ

پرتەقاڵ میوەیەکە  لە جۆری تێکەڵییەکان وەک نارنج دەچێت، بەتام و لەزەت و خۆشە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی A ،B ،C ، و ماکی کانە، پەروەردەکردنی داری پرتەقاڵ لە شارەکانی باکوور و باشووری ئێراندا باوە کە شێوەی دار و دارۆچکە یا پەنچک، بە بەرزی ٤ تا ٥ گەز دەڕوێ ئەو بەشانەی لە داری پرتەقاڵ کەڵکیان لێ وەردەگرن ئەوانەن: گەڵا ، میوە ، گوڵ ، بە عەرەبی پێی دەڵێن (برتقال) بە کاڵی، بە کوڵیوی شەربەت ، بە مرەبا ، بە بەستەنی دەیخۆن، پرتەقاڵ چەن جۆری هەیە : پرتەقاڵی تۆوی ، شاسواری ، ئونشۆ ، مجری.

تایبەتمەندییەکانی

١.پرتەقاڵ میوەیەکی زۆر باشە، لێوڕێژە لە ڤیتامینەکان، بەتایبەت  ڤیتامین C خوێی کانی زۆرە.

٢.هەبوونی هۆڕمۆنەکانی گەورەبوون، زیادکردنی کالیسیۆم، فۆسفۆڕ، ئاسن، ڤیتامینی A ، C لە ئاوی پرتەقاڵ دا گەورەبوونی ئێسک و قایم بوونی ددانەکان زۆر بەکەڵکە. لەبەر ئەوە بۆ بەهێز کردن و گەرەبوونی بۆ دابین کردنی ماکی پێویست بۆ ژنانی دووگیان و بۆ ئەو ژنانەی شیر دەدەن بە منداڵ زۆر باشە.

٣.ئاوی پرتەقاڵ بە هۆی ئەوەی خاوەنی پڕۆتینە، بە تایبەت قندی تەواو، ماکێکی خۆراکییە بەهێزت دەکا کە بۆ بەهێزکردنی تەواوی لەش بەکاردێت.

٤.پرتەقاڵ چونکە خاوەنی ماکی کانی تەواوە، بە تایبەت پۆتاسیۆم بە ڕئژەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی زیادبوونی میز لەو ڕێگایەوە ژەهری لەش دەکاتە دەرێ و خۆشی و شادی بەدی دێنێت.

٥.باشترین و سروشتی ترین ڕێگای بەربەرەکانی لەگەڵ ویشکی دەروون (قەبزی)، خواردنەوەی یەک هەتا دوو لێوان ئاوی پرتەقاڵ لە یەک ڕۆژدا.

٦.ئەسانسی  پرتەقاڵ تایبەتمەندی دژی چڵکی هەیە، خاوێن کەرەوەیە لەو بارەوە بۆ سازکردنی فیچقەی دژی چڵک، ئۆدکڵون، ئاوەکییەکانی جوانی (شلەمەنی)، بۆن خۆش کردن، شەربەتەکانی پزیشکی، کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.

٧.پرتەقاڵ خوێن گەرم دەکات.

٨. پرتەقاڵ دەزگای لەش بە دژی زیادبوونی ئەسیدی خوێن یاری دەکات شوێنەواری ئەو دەبەتڵێنێ.

٩.ئاوی پرتەقاڵ خواردنەوەیەکە کە ژیان بەخش کە دژی چڵکە و خاوێن کەرەوەیە.

١٠.ئاوی پرتەقاڵ بۆ ئەوانەی نەخۆش بوون و تازە هەستاونەوە و بێ هێزن باشە.

١١.ئەگەر پرتەقاڵ بکوڵێنن و تا گەرمە لەسەر برینی دابنێن تێی هەڵسوون چاکی دەکات.

١٢. ئەگەر ٢٠ گرام گەڵای وشکی پرتەقاڵ لە لیترێک ئاوکەن و ئاوە کوڵیوەکەی بۆ ماوەی ٢٠ دەقیقە دەم بێنێ و باش روونیکەنەوە لەگەڵ هەنگوین یان شەکر شیرینی کەن هەموو ڕۆژێ ٢ یان ٣ فنجانی پێش ژەم بخۆنەوە ، کۆخە چاک دەکات.

١٣.خواردنی ئاوی پرتەقاڵ بۆ دەرمانی تاو بە چاک زانراوە.

١٤.بۆچارەی بێ خەوی دەتوانن ٢٠ گرام گەڵای وشکی داری پرتەقاڵ لە لیترێک ئاوی کوڵیو بکەن ماوەی ١٠ تا ١٥ دەقیقە لێی گەڕێن دەم بێنێت.باش ڕوون بوونەوەی شیرینی کەن بە هەنگوین یان شەکر کاتی خەو فنجانێکی لێ بخۆنەوە و بنوون.

١٥.دەمکراوی گوڵی پرتەقاڵ بۆ نەخۆشی قۆڵنج بە تایبەت  قۆڵنجی کە سەرچاوەکەی دەمارە ، زۆر بەکەڵکە ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ لیترێک ئاوی کوڵیو لەسەر ١٠ تا ٤٠  گرام گوڵی وشک کەن تا ١٢ دەقیقە دەم بێنێت، پاشان مە ڕوون بۆوە، شیرینی کەن، هەموو ڕۆژێ ٢ تا ٣ فنجانی لێ بخۆن.

١٦.دەم کراوی گەڵای پرتەقاڵ ، کاری هەرس ئاسان دەکات ، لەرز و ژانی دڵ هێدی دەکا، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٢٠ گرام گەڵای وشکی پرتەقاڵ لە لیترێک ئاوی کوڵیو کەن ماوەی ١٥ تا ٢٠ دەقیقە دەم بێنێ و دوای ڕونن بوونەوەی شیرینی کەن هەر ڕۆژێ ٢ تا ٣ فنجانی پێش نان خواردن لێی بخۆنەوە.

١٧.دەم کراوی گەڵای وشکی پرتەقاڵ بۆ چارەیژانی میگرین (ژانی لاجەسەر) بەکەڵکە هەر وەک بۆ بێ خەوی باسمان کرد ئاوا.

١٨.پرتەقاڵ، خوێن خاوێن دەکاتەوە بۆ ۆەرمانی خوێنڕێژی توند و لەرز بێ ئەندازە بێ.

١٩.ئەو ترشە ئالییانەی لە پرتەقاڵدان بە تایبەت ترشی جەوهەری لیمۆ دووکاری خۆراک دەکا: ئەلف_ ئەرکی کیمیایی خۆی بەڕێوە دەبات.
ب_وەکوو قەندەکان زەک چەوری، سپیایی بێنزینی مانشێنی ژیان وان دەسووتێن و گەرمای لەش دابین دەکەن. (یانی بێنزین بۆ ماشێن ئەوانەش بۆ لەشی مرۆڤ).

٢٠.ترشی میوەکان بە تایبەت جەوهەری لیمۆ و پرتەقاڵ کالیسیۆمی لەش زیاد دەکەن ، چونکە پرتەقاڵ خاوەنی ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمە کە وەک کەلیسیۆمی شیر تێکەڵی خوێن دەبێت.

٢١. پرتەقاڵ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین D ی تێدایە کە بۆ تێکەڵ بوونی کالیسیۆم زیانی نییە، ئێسک بەهێز دەکات.

٢٢. پرتەقاڵ خۆراک دەدات بە مرۆڤ، گەدە ماندوو ناکا، خۆراکێکە مرۆڤ قەڵەو ناکات باشترین دەرمانە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ کز ببن.

٢٣.پرتەقاڵ گەدە سووک دەکات  ڕەنگی تاریک دەکاتەوە و ڕۆشنی دەکات.

٢٤. ئەو شتە سپییەی نێوان تێکوڵ و گۆشتی پرتەقاڵ بۆ شیرینی سازی دۆغرمە و کەمپووت و شتی تریش، کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.

٢٥.گوڵی پرتەقاڵ بۆ نەرم کردن و زیاد کردنی پێست زۆر باشە .

٢٦. لە گوڵی پرتەقاڵ عەتری زۆر باش درەست ئەکرێت.

٢٧. پرتەقاڵ هەڵسووڕانی  خانە (سلول)ەکان زیاد دەکا، دەمار بەهێز دەکات.

٢٨. پرتەقاڵ بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە زۆر باشە

٢٩. پرتەقاڵ بۆ لابردنی تێکچوونی گەدە و جەرگ شوێنەواری باشی هەیە.

٣٠دەمکراوی گەڵای پرتەقاڵ لەگەڵ تێکوڵی نارنج بۆ هێدی کردنەوەی دڵە تەپە دەرمانێکی باش.

٣١.دەمکراوی گوڵی پرتەقەڵ یان بەهار نارنج بۆ هەزمی خواردن یاری کاری چاکە و هەمووجۆرە لەرز و ژانێکی دڵ هێور دەکا.

٣٢.یۆ هەڵامەت و گەروو گیران دەتوانی ئاوی یەک پرتەقاڵ لە فنجانێک ئاوی کوڵاو کەی بە دوو کڵۆ قەند شیرینی بکەی ، وەختی خەو بیخۆینەوە.

٣٣.خواردنەوەی یەک فنجان لە دەمکراوەی گەڵای پرتەقاڵ، تێکەڵ لەگەڵ ئارەقەی بەهار نارنج کاتی خەو، چەند شەوان یەک لە دوای یەک بێ خەوی چارە دەکات.


سەرچاوەکان



2710 بینین