سوودەکانی فندق

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-09-00:27:00 - کۆدی بابەت: 614
سوودەکانی فندق

ناوه‌ڕۆك

فندق

فندق دەنکە و خۆراکییە وەک گوێز بەڵام گوێز چکۆلەترە لە فندق خاوەنی تێکوڵێکی سەختە ڕەنگی قاوەییە مێشکەکەی لە نێو خۆی گرتووە،  مێشکی فندق تانی خۆشە بەهێز ، خۆراکییە زدوەک مێشکی بادام. و گوێز دەیخۆن داری فندق چکۆلەیە گەڵاکانی مشارین، فندق دارۆچکەیە خەزێنەدارە و یەک پایەیە لە نەژادی توسکاسانانە لە نەژادی فندق نزیکەی ١٥ جۆری جیا جیا هەن کە لە بەشی باکووری گۆی زەوین، لە ئێراندا ئەو جۆرانەی خۆڕسکن زیاتر لە جەنگەکانی ئاستارا، ئەرەسباران و تەوالیش هەروەها لە کێوەکانی ئەلەمووت و تارۆمی زەنجان پەیدا دەبن لە هێکتارێکدا باخی فندق لە هەلومەرجی لە باردا چوار تۆن بەرهەمی دەبێت ئەو ناوچانەی لە ئێراندا بۆ فندق چەقاندن  باشن ئەوانەن: ورمێ، قەزوین، گورگان، ناوچەیەک لە نێوانی قوم و کاشان و دلیجان، گوڵە نێرەکانی داری فندق کۆمەڵێک لە گوڵە نێرینەکانی ئەو دارەن کە وەک هێشوو شۆڕ دەبنەوە بە چکۆلەترین جوڵە و باگەردێکی زەردیان لێ دەوەرێ و  لەسەر گوڵە مێیەنەکان دەنیشێت و ئاوسیان دەکات ئەو بەشانەی لە داری فندق بە کەڵک لێ وەرگرتن دەبن ئەوانەن :میوە، گەڵا، تێکوڵی دارەکە، دارەکە بۆ خۆی، گوڵەکانی، تێکوڵی فندق، کە مێشکی فندق سروشتێکی گەرمی هەیە بە عەرەبی پێی دەڵێن «بندق».

تایبەتمەندییەکانی

 ١. فندق خۆراکێکی زۆر باشە و خۆراک. دەرمانێکی باشە بۆ قۆڵنجی گورچیلە ڕەوا دیتراوە بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن ٥ هاتا ٦ فندقی کاڵ وەک چەشنی پێش خۆراک باش بیجوون و بیخۆن.

 ٢. فندق پلەی خوێن دەباتە سەر و کەم خوێنی چارەسەر دەکات و زەردی کچۆڵان دەرمان دەکات.

 ٣. تێکوڵی فندق قەبزت دەکات لەبارەی نەخۆشییەکانی وەک بێوەسیری (واریس) ڕەش و شین هەڵگەڕانی ڕەگی بەڵەک ( سیاڕەکە) دەماری ڕەشی مانگانەی تێکچوونی ژنان چارە دەکات.

 ٤. گوڵە نێرەکانی فندق کە وێنەی شۆڕبوونەوەی دێنەخوار هەروەها گوڵە مێیەکان کە میوەکان لەوان بەدیدێت تایبەتمەندی هێدیکردنەوە و خەو هێنەری هەیە.

 ٥. کوڵێنراوی ٤٠ هەتا ٥٠ گرام گوڵی نێر ( تازە یان وشک) ی داری فندق زگچوون دەرمان دەکات لەبەر ئەوە ئەندازەی سەرەوە لە لیترێک ئاوی سارد دەکەن ماوەی ٥ دەقیقە دەیکوڵێنن پاشان لای دەبەن ٥ دەقیقە لێی دەگەڕێن بسرەوێتەوە و دەم بێنێت.

 ٦. لە فندق ڕۆنێک ساز دەکرێت بۆ چێشت لێنان باشە  کەڵکی لێ وەردەگرن.

 ٧. هەندێک نەخشەکێش ڕۆنی فندق لەگەڵ ڕۆنی نەخشەکێشان تێکەڵ دەکەن هەتا تابلۆکانی ڕەنگ و ڕۆن زووتر وشک دەکاتەوە.

 ٨. ئەوانەی گیرۆدەی کرمی کوولەکەن  ئەگەر ماوەی دوو خەوتوو هەر ڕۆژەی ١٥٠ گرام ڕۆنی فندق بخۆن کرمی کەدوویان لە کۆڵ دەکەوێت.

 ٩.  تێکوڵی میوەی فندق دەیهاڕنەوە و دەیسوونەوە تا دەبێتە گرد  ئەگەر لەسەر بڕدراوی دانێی خوێنەکەی وشک دەکات و ڕایدەگرێت.

 ١٠. لە داری فندق ڕەژی دروست دەکەن ڕەژیەکە دەکەنە گەرد بۆ چارەی زگچوون و خراپ هەرس بوون کەڵکی لێ وەردەگرن.

 ١١. لە قەدیمیدا فندقیان دەسووتەند هەتا دەبوو ڕەژیە چەورە پاشان بە برۆیان دادێنا.

 ١٢. کوڵێنراوی گوڵێ نێری فندق قەڵەوی بێ حەد چارە دەکات لەبەر ئەوە دەبێت ٤٠ تا ٥٠ گرام گوڵی نێری فندق (تازە یان وشک) لە لیترێک ئاو کەن ماوەی ٥ دەقیقە لێی گەڕێن تا دەم دێنێت دوای ڕوون بوونەوە و شیرین کردن دەتوانن دوای هەر ژەمێک فنجانێکی لێ بخۆنەوە.

 ١٣. کوڵێنراوی گەڵا یان تێکوڵی داری فندق، ئاو و هەڵاماتی سینگ ئێشە چارەسەر دەکلت بەو شێوە دەبێت ٤٠ تا ٥٠ گرام تێکوڵ یان گەڵای داری فندقی وشکی کراو لە لیترێک ئاو بکەن هەتا ٥ دەقیقە بیکوڵێنن پاشان ڕوونی کەنەوە شیرینی بکەن بەشەکر ڕۆژی ٤ تا ٥ جار هەر جارەی نیو فنجانی لێ بخۆنەوە.

 ١٤. کوڵێنراوی تێکوڵ یان گەڵای داری فندق بەو شێوە کە باس کرا بۆ ئەو ژنانەی کە حەڵەتی مانگانەیان تێکچووە تایبەتی ئارام کردنەوەی هەیە و یارییان دەکات تا لە دەورەی مانگانەکەیان ڕێکوپێک بێتەوە ئەو کوڵێنراوە ڕۆژی ٥ جار، هەر جارەی نیوە فنجانێکی لێ بخۆنەوە.

 ١٥. کوڵێنراوی تێکوڵ یان گەڵای فندق بەو جۆرەی کە باسکرا (واریس) واتە ڕەش و شین هەڵگەرانی ڕەگی بەڵەک چارە دەکات ئەو کوڵێنراوەی ڕۆژی ٥ جار، جاری نیوە ئیسکانێک بخۆنەوە.

 ١٦. فندق خاوەنی ئەندازەیەکی زۆر فۆسفۆڕ و قسڵ و گۆگرد و یۆد و خوێی کانە و شتی کەش لەبەر ئەوە بۆ بەهێز کردنی لەش باشە.

 ١٧. کوڵرنراوی تێکوڵی داری فندق لەگەڵ ڕەگەکەی بۆ هەتوانی نۆبەتی و پێشگیری لە خوێنڕێژی و تووندبوونی ڕەگی خوێن زۆر بەکەڵکە.

 ١٨. فندق بۆ ئەو کەسانەی پلەی خوێنیان لەسەرێیە خراپە چونکە گوشار دەباتە سەرێ.

 ١٩ .چڵ و دەنکەکانی گوڵی فندق سەرەگێژە دەرمان دەکات.

 ٢٠. دەمکراوی فندق بە ئەندازەی ٢٥ گرام لە لیترێک ئاودا هوێن خاوێن دەکاتەوە.

 ٢١. کوڵێنراوی تێکوڵی لکە گەنجەکانی تازەی داری فندق بە ئەندازەی ٢٠ گرام لە لیترێک ئاودا بۆ ئەو حاڵەتانەی کە بەهۆی تاو پەیدا بووە باشە.

 ٢٢. ڕۆنی گەرم کراوی فندق مێشک بەهێز دەکات هێزی ئارەزووی ژن و مێردی زیاد دەکات.

 ٢٣. چڵ و دەنکی گوڵەکانی و گەردی گوڵی فندق وەک هەتوانێکی شەفابەخش بۆ چارەی نەخۆشیگەلی هێرشی دڵ و فێ بەکاردێ و دەنورێت.

 ٢٤. فندقی تازە زوو هەرس دەبێت وشکەکەی درەنگ بۆ چارەی ئەوەش میوەی مۆز بخۆن.

 ٢٥. فندق ڕیخۆڵەکان بەهز دەکات.

 ٢٦. مێشکی فندق بۆ منداڵ و مرۆڤی کز باشە.

 ٢٧. مێشکی فندق چونکە ڤیتامین A ،Cی تێدایە بۆ بەهێزکردنی پێست و نینۆک و موو تروسکەدارکردنی وان باشە.

 ٢٨. مێشکی فندق بۆ بەهێز کردنی چڵمی لووت تفی زار بۆ بەهێز کردنی بینایی بەسوودە.

 ٢٩. مێشکی فندق چونکە و ڤیتامینی Bی تێدایە بۆ دەرمانی لاوازی دەمار و سستی و بێ هۆشی و هەڵچوون و پەشۆکاوی زۆر باشە.

 ٣٠. ئەو منداڵەی تازە بووە و ڕەش و شین هەڵگەڕاوە ڕۆنی فندق باشە لەگەڵ ڕۆنی زەیتوون تێکەڵی بکەیت و لە تەوقی سەری مەڵاشووی هەڵسوون تا شین هەڵگەڕاوەکەی چاک ببێت.

 ٣١. تێکەڵاوی ڕۆنی فندق  و زەیتوون مووی سەری پێ سوور دەبێت تەهەڵسوون دوای ماوەیەک بیشۆنەوە.

 ٣٢. دەمکراوی فندق بە ئەندازەی ٢٥ گرام لە لیترێک ئاودا بۆ نەخۆشی پێستی ڕەوا دیتراو.


سەرچاوەکان



347 بینین