سوودەکانی هەنار

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-20:19:00 - کۆدی بابەت: 732
سوودەکانی هەنار

ناوه‌ڕۆك

هەنار

بەرزی ناونجی داری هەنار ٣/٥ گەز و نیو ، تێکوڵی قەدی دارەکە خۆڵەمێشییە  ، دڕووی هەیە ، خاوەنی گەڵای ڕووبەڕوو (بەرابەر) و ساکار تەواو و نووک تیژ بێ تووک بە لای سووریدا و بریقەدار و قەراغی سەخت و قایم وەکوو چەرم . گوڵی داری هەنار تاک یان شێوە تاج هەڵکەوتووە کە خاوەنی سێ گوڵە ، بە ڕەنگی ئەرخەوانی یا سووری هەناری هەندێ کات سپی ، میوەی هەنار وەک تەشی وایە خاوەنی تێکوڵی قایم و لاسکی باریک لکاو بە تێکوڵەکەیەوە ، ڕووکاری خورمایی سووری لاوەکی و زەردی لیمۆی خۆماڵی ، هەناری ترش خاوەنی قەوارەیەکی چکۆلەترە و هەناری شیرین گەورەترە ، بۆ چەقاندنی نێوانی دوودار هەنار دەبێ ٥ گەز بێ چونکە ڕەگی درێژ نییە ، قووڵی نیو گەز بێ ، باشە دەبێ لە مانگی ڕەزبەردا بیچەقێنن و بەینی تێکەن ،

بۆ دروست کردنی باغی هەنار سێ ڕێگا هەیە 
 ١. چەقاندنی دەنکەکەی هەوەڵی بەهار ، ئەو شێوە ئاسایی نییە واتە کەمە.
 ٢. پەل ئەوە باشترین ڕێگایە.
 ٣. بەریشە ، ئەوە بەو شێوەیە شووڵێک لە دارەکە دێنێ (شووڵی دوو ساڵە) لە عەرزی دەخەن ، میز و گڵی ڕووس (گڵەسوورە) وەسەر دەکەن لە رەشەمەدا ساڵی دواتر ئەو تووڵەدارە ، لە ئەسڵەکە جیا دەکەنەوە و لە شوێنێک کە خۆیان پێیان خۆشە دەینێژن ئەو جۆرە ڕیشە لە هەمووان زۆرتر وەبەردێ (لە کوردستان بەوە دەڵێن تاکیش) گرنگترین بەڵا (ئافات) بۆ هەنار سەرمایە . باشترین هەناری ئێران لە باکوور ، هەناری ئەشرەفە و لە ناوەندی ئێران هەناری یەزدی و ساوەیە ، جۆرەکانی هەناری ئێران ئەوانەن لە هەنار گەلی مزر (مڵس) ، شاپەسەند ، ڕەش ، تۆقی ، سندانی ، ترش ، هەر کام تایبەتی و شوێنی خۆیان هەیە. 
ئەو بەشانەی کەڵکیان لێ وەردەگیرێت ، ئەوانەن : میوە ، گوڵ ، تێکوڵی ڕەگی هەنار ، گەڵاکەی ، لاسک و تێکوڵ ، هەنار بە عەرەبی پێی دەڵێن «رمان و الفاز» لە چەند ئایەتی قورئاندا بەو میوە ئاماژە کراوە ، بۆ وێنە لە ئایەتەکانی ١٩ و ٤١ لە سوورەتی ئەنعام و ئایەتی ٦٨ لە سوورەی ڕەحمان : داری هەنار دەتوانی لە هەلومەرجی لە باردا هەتا ٢٠٠ ساڵ عومر بکات. لە هێکتارێک باخی هەناردا  ٣٠ تۆن بەرهەم بەدیدێ ، گرنگترین ناوچە بۆ هەنار چەقاندن لە ئێراندا ئەوانەن : ساوە ، فارس ، یەزد ، دامغان ، بە تەنێ لە فارس نزیک بە ٣٠ جۆر هەنار هەیە کە لە گشتیان بەناوبانگتر ئەوانەن : ١_ ئەتابەکی ، ٢_ هەناری ڕوباب ، ٣_ هەناری بریت،  ٤_ هەزاری گریت ، ٥_ هەناری شیرینی بێدەنگ.

تایبەتمەندییەکانی

لێکۆڵەران ئەو تایبەتمەندییانەی خوارەوەیان بۆ هەنار داناوە:

 ١. تێکوڵی و ڕەگی هەنار بۆ لابردنی کرمی کوولەکە بە باش زانراوە ، کوڵێنراوی تێکوڵ و ڕەگی هەنار بۆ لابردنی گشت جۆرە کرمێک دەتوانن بەکاری بێنن و بیخۆن ، بەو شێوە کە ڕۆژی سێ جار بیخۆن ، هەڵبەت دەبێ لە پێشدا ٢٤ سەعات لە ئاودا تەڕی کەن . ڕەگەکەی تەڕ بێ یان وشک بێ ، جیاوازی نییە.

 ٢. کوڵێنراوی تێکوڵ و گوڵی هەنار بەهۆی ئەوەی تانۆنی تێدایە ، قەبزت دەکات لەبەر ئەوە بۆ ئیسحالی خوێنی و خوێنڕێژی توند بەکاری دێنن.

 ٣. کوڵێنراوی تێکوڵی میوەی هەنار بۆ چاکردنی ماسینی دوو شاخە ، گیرانی زمانە چکۆلە ، سستی پووک ، گیرانی لوولەی شوێنی هەناسە پێداهاتن  باشە (بۆ غەرغەرە پێکردن ٣٠ تا ٦٠ گرام لە لیترێک ئاودایە) .

 ٤. دەنکی وشککراوی هەنار قەبزت دەکات لەبەر ئەوە بۆ زگچوونی توند بەکار دەهێنرێت.

 ٥. تێکوڵی هەنار زەرد و سەختە و نم دەکێشێ لە چەرم سازی لە کاری دەکەن.

 ٦. هەنار چوونکە پۆتاسیۆم و مینیزیۆمی تێدایە بۆ شوشتنەوەی خوێن بە کەڵکە چونکە هەڵسووڕانی جەرگ زیاد دەکا لە خاوێن کردنەوەی گیرانی جەرگ شوێنی هەیە ، لە لابردنی ژەهرەکان ، ئاسایی ڕاگرتنی شلەمەنی لەش بە تایبەت خوێن نەخشی گرنگ دەگێڕێ.

 ٧. هەنار دژی سەرما بوونە .

 ٨. هەنار بۆ هێنانی شادی دەیخۆن.

 ٩. هەنار ئیشتیا دەکاتەوە ، باشتریش وایە پێش خۆراک بیخۆن.

 ١٠. خواردنی هەنار بۆگەنی زار ناهێڵێت بۆیە ئیمام عەلی دەفەرموویەت : کلوا الرمان ینقی افواهدم .

 ١١. خواردنی هەنار بۆ چارەی ڕاشیتیسم (نەرمی ئێسکەکان) کەم خوێنی ، لاوازی دەمار شوێنی باشی هەیە و هێز دەدا بە لەش . لەو بارەوە ئیمام سادق فەرموویە : هەنار بدەن بە منداڵەکانتان چونکە زووتر گەورە دەبن و دەبنە گەنج(اطمعوا لبيانكم الرمان فانه اسرع لشبابهم) .

 ١٢. خواردنی هەناری شیرین شادی بەدیدێنێ و ڕەنگی ڕوخسار جوان دەکات.

 ١٣. خواردنی هەناری شیرین ، بۆ چارەی لاوازی و کزی توند زۆر بە کەڵکە .

 ١٤. خواردنی هەناری شیرین جەرگ بەهێز دەکا و چارەی زەردوویی دەکا و بە کەڵکە.

 ١٥. خواردنی هەناری شیرین ، دەنگ ساف دەکا و کۆخە هێور دەکاتەوە.

 ١٦. خواردنی هەناری ترش و شیرین (مزر) دەبێتە هۆی هێدی کردنەوەی خورووی لەش.

 ١٧. هەڵبەت زێدەڕەوی لە هواردنی هەنار ترشدا برینی گەدە بەدیدێنێ.

 ١٨. خواردنی هەناری ترش برینی زار دەرمان دەکات ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ڕۆژی چەند جار ئاوی هەناری ترش لە زارتانا ڕاگرتن.

 ١٩. ئاویهەناری ترش ، برینی نێو لووت ، گۆشتی زیادی برینەکان و ژانی گوێ چارە دەکا ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ئاوی هەناری ترش بکوڵێنن تا خەست دەبێتەوە پاشان تۆزێک هەنگوینی تێکەڵ کەن و ئەوجار برینی لووت گۆشتی زیادی برینەکان ، یان لە دەوروبەری گوێچکەی کە ژان دەکا ، هەڵسوون.

 ٢٠. ڕوبی هەنار لە ئاوی هەنار بەهێزترە و باشتر خەم و ناڕەحەتی وەلادەبا.

 ٢١. ڕوبی هەنار توونیەتی  توند ناهێڵێ لابەری هەڵگیرسانی تاوی کەسانی تاودار.

 ٢٢. گوڵی هەنار ، زگچوونی ئاسایی دەرمان دەکا بۆ ئەو مەبەستە دەبێ گوڵی هەنار بە شێوەی کوڵێنڕاو یان دەمکراو دروست کەن و وەک چایی لەگەڵ تۆزێک شەکر ڕۆژی سێ جار ، جاری فنجانێکی لێ بخۆنەوە ، تێکوڵ و پێوی هەنار (پیوی هەنار بەو بەشە زەردە دەڵێن کە لە نێوان تێکوڵ و دەنکەکاندا و بە تێکوڵەکەوە لکاوە) گشت تایبەتێکی گوڵی هەناری هەیە.

 ٢٣. تێهەڵسوونی کوڵێنراو یان دەمکراوی  گوڵی هەنار بۆ هەتوانی برین شوێنی باشی هەیە.

 ٢٤. کوڵێنراوی تێکوڵی هەنار خوێنڕێژی بێوەسیری نەخۆشییەکانی کۆم چارە دەکا بۆ ئەو مەبەستە نەخۆش دەبێ لە نێو تەشتێک کە کوڵێنراوی تێکوڵی هەناری تێدایە ، دانیشێ یان دوای وەرگرتنی دەروون کە چووەسەر ئاو خوارەوەی بە کوڵێنراوی تێکوڵی هەنار بشواتەوە.

 ٢٥. لە وشککراوی تێکوڵی ڕەگی یان قەدی داری هەنار بۆ چارەی (مشەخۆر) کرمی ڕیخۆڵەکان و کرمی کوولەکە کەڵک وەردەگرن . بۆ ئەو مەبەستە دەبێ نەخۆش زیاتر لە ٣/٥ گرام گەردی تێکوڵی هەنار لەگەڵ یەک لێوان ئاوی گەرم بخۆنەوە لە حاڵێکا کە نەخۆش قەبز بوو ، دوای ١ یا ٢ سەعات خواردنی ئەو دەرمانە واباشە ڕۆنی گەرچەک بخۆ بۆ ئەوە زگی بچوێنێ (ئیسحالی کا).

 ٢٦. خواردنی دەمکراو یان کوڵێنراوی گەڵای هەنار بە شێوەی خواردنی چایی دژی ڕشانەوەیە ، ئیشتیا دەکاتەوە و گەدە بەهێز دەکات.

 ٢٧. ژانی لاجەسەر بە خواردنی دەمکراو یان کوڵێنراوی گەڵای داری هەنار دەرمان دەکرێت.

 ٢٨. خواردنی دەمکراو یان کوڵێنراوی گەڵای هەنار وەک چا ، کەم خوێنی ، بێ هێزی توند دوای نەخۆشی گەل و ماندوویەتی توند لادەبات.

 ٢٩. دووکەڵی داری هەنار جڕوجانەوەر لەبەین دەبات.

 ٣٠. خواردنی هەناری شیرین ، ئاوی تووی پیاو زیاد دەکات و منداڵ جوان دەکات.

 ٣١. هەر کەس لە حاڵی برسیەتیدا (خورێنی) هەنار بخوا ، تا چل ڕۆژ دڵی ڕووناک دەبێت.

 ٣٢. هەنار لەگەڵ پیوەکەی بخۆن چونکە گەدە  خاوێن دەکاتەوە و زەین زیاد دەکات.

 ٣٣. هەنار خوێن ڕەوان دەکات ، دڵ بەهێز دەکات ئەگەر پێش خۆراک بیخۆن ، ئیشتیا دەکاتەوە.

 ٣٤. گوڵ و تێکوڵ ڕەگی میوەی هەنار ، خاوەنی تایبەتی بەهێزکەر و قەبزکەرە.

 ٣٥.  تێکوڵ و ڕەگی هەنار باشترین دەرمانە بۆ لابردنی کرمی کوولەکە بۆ ئەو مەبەستە. دەبێ ١٢٠ گرام تێکوڵ و ڕەگی هەنار لە لیترێک ئاودا ، ماوەی ٢٤ سەعات بخوسێنن پاشان لەسەر ئاوری دانێن ماوەی ١٠ دەقیقە بیکوڵێنن دوایی ، ڕۆژی سێ فنجانی لە لێوانێک یەک سەعات و نیودا بخۆنەوە ، هەڵبەت ئەو کوڵێنراوە کەمێک تاڵ و ناخۆشە لە هەندێک کەسدا لە هەوەڵەوە سەرەگێژە و تێکچوون بەدیدێنێ بەڵام حەتمەن کرمی کوولەکە لەناو لەش هەڵدەقەنێ و دەیخاتەدەرێ.

 ٣٦. هەنار میوەیەکی سارد و فێنکە و خوێن ڕەوان دەکات.

 ٣٧. خواردنی هەنار لە گیرۆدە بوون بە نەخۆشی قەند پێشگیری دەکات.

 ٣٨. خواردنی هەنار دەبێتەهۆی خاوێن کردنەوە و ئاسایی کردنی جەرگە.

 ٣٩. تێکەڵکراوی ئاوی هەنار و شەکر و نیشاستە و جیوەی چەقالە کێویلەی عەرەبی و ڕۆنی بادام میزگیران دەکەنەوە و بەهێزکەری دەزگای میز و میزەڵدان ، تێکەڵ کراوی سەرەوە دەبێ بکوڵێنن و بە شیلە و گەرمی بیخۆن.

 ٤٠. هەناری ترش و شیرین گەرمی تینی گەدە و هەڵچوونی خوێن دەنیشێنێتەوە.

 ٤١. هەناری ترش و شیرین شوێنەواری مەستی لادەبات.

 ٤٢. بۆ چارەی ڕشانەوەی خوێنی دەتوانن هەناری ترش و شیرین بسوتێنن و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی کەن لە زگتانی هەڵسوون.

 ٤٣. هەناری ترش و شیرین زەردی سیگار پووچەڵ دەکاتەوە و دەبەتڵێنێ.

 ٤٤. بۆ دەرمانی زەرداو ، ناڕەحەتی کەدە ، تاوی زەرداو ، زەردووی ، خوروو و ناڕەحەتی گەلی پێستی دەتوانن ئاوی هەناری ترش و شیرین لەگەڵ پیوەکەی و شەکری کاڵ تێک هەڵشێلن و ماجوومێکی لێ دروست بکەن کە ئەندازەی ٥ هەتا ١٠ سیری ئەو بۆ هەتوانی ئەو نەخۆشیانەی سەرەوە زۆر باشە.

 ٤٥. کلی سووراوەی کوڵێنراو بۆ پێشگیری لە ڕژانی ئاوی چاو باشە.

 ٤٦. سوواوەی هەنار و مازوو بۆ لابردن و کرانەوەی خڵتەی وشکی سینگ و لابردنی برینی (چڵکی پەرەسێن) زۆر باشە.

 ٤٧. بۆ دەرمانی زگچوون و برینی ڕیخۆڵە دەتوانن هەندێک جۆ نیوەکوتراوکەن و بەقەد ئەویشی برنج تێکەڵ کەن ، بە ئاوی هەنار بکوڵێنن پاش ڕوون بوونەوە بیخۆنەوە.

 ٤٨. بۆ دەرمانی  بێوەسیری و خوێنڕێژی مانگانەی ژنان دەتوانن سووراوەی تێکوڵی وشکی هەنار و مازوو لە تەشتێک کەن نەخۆشەکە تێیدا دانیشێ.

 ٤٩. بۆ چارەی کۆخەی توندی خوێنی دەتوانن هەنار بسوتێنن و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی کەن لە سینگی هەڵسوون ئەو دەرمانە زۆر بە کەڵکە.

 ٥٠. گوڵی هەنار بۆ دەرمانی خوێنڕێژی پووکەکان و برینی ددان و ماسینی گون (بای قۆڕی) زۆر باشە.

 ٥١. بۆ دەرمانی ڕشانەوەی توند ، گوڵی هەنار لەگەڵ گەڵا مێوی کوڵێنراو لەزگی هەڵسوون.

 ٥٢. کوڵێنراوی خەمیری گوڵی هەنار لەگەڵ تۆزێک ئیسراحەت بۆ دەرمانی کەوش گرتوو و قەڵەشی لاق زۆر باشە.
٥٣.  بۆ چارەی کوان و توێخ هەڵدان و زیپکە و پیسی خوێن دەتوانن حەوت دانە گوڵی هەنار کە هێشتا نەپشکوتوون و هەر خونچەن بەیانی لە خورێنی بیخۆن هەتا یەک ساڵ لە پەرە ئەستاندنی ئەو نەخۆشیانەی سەرێ پێشگیری دەکات.

 ٥٤. شوێنی ددان بە تێکەڵکراو و گوشراوی گوڵی هەنار و ئاوی (بارهەنگ: گیایەکی بۆ دەرمان دەبێ توویەکی وردی هەیە) بۆ دەرمانی برینی سیرەت زۆر باشە.

 ٥٥. خواردنی ئاوی نەناری شیرین تێکەڵ لەگەڵ شەکر و نیشاستە بۆ دەرمانی ژانی سینگ و کۆخە تەواو شوێنەواری باشی هەیە.


سەرچاوەکان

278 بینین