پلە‌ی ستە‌یشن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-27-23:48:00 - کۆدی بابەت: 901
پلە‌ی ستە‌یشن

ناوه‌ڕۆك

پلە‌ی ستە‌یشن

پلە‌یستە‌یشن یە‌كێكە‌ لەو‌ یارییە‌ ئە‌لە‌لیكترۆنییانە‌ی لە‌م ڕۆژگارە‌دا مداڵان و ھە‌رزە‌كارانی تووشی جۆرێك لە‌ خووگیری (الادمان) كردووە‌ چونكە‌ زۆر سە‌رنج ڕاكێشە‌ بۆ دنیای ئە‌وان، بە‌جۆرێك منداڵ یان ھە‌رزە‌كار ئە‌گە‌ر چە‌ندین كاژێر خە‌ریكی ئە‌م یارییە‌ ئە‌لیكترۆنییە‌ بێت لای ئە‌و تە‌نھا خولە‌كێكە‌.
ئێوە‌ بڕوانن تە‌نانە‌ت منداڵ و ھە‌رزە‌كار گوێ بە‌ ڕە‌وشی دانیشتن و پاڵكە‌وتنیشیان نادە‌ن كاتێك ئە‌م یاریانە‌‌ دە‌كە‌ن كا ئایا دانیشتنێكی تە‌ندروستە‌ یان نا، بە‌ داخە‌وە‌ زۆر جار كاریگری خراپی دە‌بێت بۆ كۆئە‌ندامە‌كانی لە‌ش بە‌تایبە‌تی پشت، ھە‌روە‌ھا زۆر دانیشتن بە‌دیار پلە‌ی ستە‌یشنە‌وە‌ كاریگە‌ری بۆ چاو دە‌بێت و چاو لاواز دە‌كات، ھە‌روە‌ھا منداڵ و ھە‌رزە‌كار تووشی گۆشە‌گیری دە‌كات و دایدە‌بڕێت لە‌ ژینگە‌ كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كە‌ی.
جگە‌ لە‌وە‌ی ئە‌و سی دییانە‌ی زۆرترین بە‌كارھێنە‌ری ھە‌یە‌ لە‌وانە‌ن كە‌ توندوتیژیان تێدایە‌ نمایش دە‌كرێت، ئە‌م توندوتیژییانە‌ كاریگە‌ری خراپی دە‌بێت بۆ سە‌ر شە‌ڕە‌نگێزبوونی منداڵان و ھە‌رزە‌كاران.
بە‌داخە‌وە‌ زۆرجار دە‌بینین خێزان خۆیان ھانی منداڵە‌كانیان ئە‌دە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی دابنیشن بە‌دیار پلە‌ی ستە‌یشنە‌وە‌ و گیرۆدە‌یان دە‌كە‌ن بە‌ بیانووی ئە‌وە‌ی با منداڵ یان ھە‌رزە‌كار نە‌چێتە دە‌رە‌وە‌ و تێكە‌ڵی منداڵ و ھاوڕێكانی نە‌بێت  و ئارام بێت لە‌ماڵە‌وە‌، یاخود بۆ ئە‌وە‌ی دایك و باوك دانە‌بڕێن لە‌ تە‌ماشاكردنی تیڤی كە‌ خۆیان حە‌ز بە‌ تە‌ماشاكردنی دە‌كە‌ن، بۆیە‌ گە‌ورە‌كان دێن تیڤییە‌كی بچووك  و پلە‌ی ستە‌یشنێك دە‌كڕن بۆ منداڵ و ھە‌رزە‌كارە‌كانیان و ژورێكیان بۆ جیادە‌كە‌نە‌وە‌، منداڵ یان ھە‌رزە‌كارە‌كە‌ ھە‌تا شە‌كە‌ت دە‌بن و خە‌و دە‌چێتە‌ چاویان بە‌ تە‌نیا و گۆشە‌گیر یاری دە‌كە‌ن ئە‌وجا دە‌خە‌ون، بێئە‌وە‌ی خێزان ئە‌م ڕە‌وشە‌ نادروستە‌ بە‌ھە‌ند وە‌ربگرن.
دە‌بینرێت منداڵان و ھە‌رزە‌كاران لە‌ كاتی خوێندنیشدا ھە‌ر سە‌رگە‌رمی ئە‌م یاریانە‌ن لە‌ ماڵە‌وە‌، ڕە‌نگە‌ یە‌ك كاژێر كۆشش بكات و بخوێنێت بە‌ڵام چوار یان پێنج كاژێر بە‌دیار پلە‌ی ستە‌یشنە‌وە‌ دادە‌نیشێت، ئە‌مە‌ش لە‌ڕووی پە‌روە‌ردە‌ی و خوێندن و لایە‌نی كۆمە‌ڵایە‌تی و دە‌رونیە‌وە‌ مە‌ترسی زۆری دە‌بێت.
ھە‌ندێ جار ھە‌رزە‌كاران پارە‌ و پولێكی زۆر خە‌رج دە‌كە‌ن بە‌مە‌بە‌ستی كڕینی سی دی بۆ پلە‌ی ستە‌یشنە‌كانیان و دە‌بنە‌ فشارێكی ئابوری بۆ سە‌ر خێزانە‌كانیان، بە‌ڵام سە‌یر لە‌وە‌دایە‌ خێزان بێ ئاگا بێت لە‌جۆر و ناوە‌ڕۆكی سی دییكە.
(توێژە‌رێك  ئە‌زمونێكی ئە‌نجامدا لە‌سە‌ر ڕە‌فتاری منداڵان، ئە‌م توێژە‌رە‌ دوو گروپ منداڵی ھاوتە‌مە‌نی ئامادە‌ كرد، ھە‌ر گروپە‌ لە‌ ھۆڵێكی ھاوشێوە‌دا دانران، ھە‌ر گروپە‌ش كۆمە‌ڵێك بوكە‌ڵە‌ و كە‌رە‌سە‌ی یاری كردنیان بۆ دانرابوو، گروپێكیان فیلمێكی توندوتیژیان بۆ نمایش كرا و گروپە‌كە‌ی تر فیلمێكی زانستی، دوای تە‌واو بوونی نمایشی فیلمە‌كان، توێژە‌ر لە‌ ڕێی كامێرای چاودێریە‌وە‌ كە‌ لە‌ ھە‌ردوو ھۆڵە‌كە‌دا دانرابوو بینی ئە‌و گروپە‌ی فیلمە‌ توندوتیژییە‌كە‌یان بۆ نمایشكرا كە‌وتونە‌تە‌ لێدانی یە‌كتر و توندوتیژی نواندن بە‌رامبە‌ر بوكە‌ڵە‌و كە‌رە‌ستە‌ی یاریە‌كانیان، بە‌ڵام گروپە‌كە‌ی تر زۆر بە‌ھێمنانە‌ مامە‌ڵە‌یان لە‌گە‌ڵ یە‌كتر و یاریە‌كانیاندا دە‌كرد).
لە‌مەوە‌ كاریگە‌ری ئە‌و سی دی و فیلمانە‌ی شە‌ڕانگێزی بە‌رھە‌م دە‌ھێنن دە‌ردە‌كە‌وێت لە‌سە‌ر ڕە‌فتاری منداڵان و ھە‌رزە‌كاران . 
ھە‌روە‌ھا ئە‌م ئامێرە‌ش كاریگە‌ری خراپ ھە‌یە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی تە‌ركیز و ئاگای منداڵان و ھە‌رزە‌كاران.
ھە‌روە‌ھا ئە‌و منداڵانە‌ی زۆر دادە‌نیشن بە‌دیار پلە‌ی ستە‌یشنە‌وە‌ و كە‌متر دە‌خوڵێن ئە‌گە‌ری قە‌ڵە‌و بوونیان زیاتر دە‌بێت.
خێزان نابێت تە‌سلیمی خواستە‌كانی جگە‌رگۆشە‌ منداڵ و ھە‌رزە‌كارانی ببێت كە‌ چە‌ندین كاژێر دە‌خوازن بە‌دیار پلە‌ی ستە‌یشنە‌وە‌ دابنیشن و كات بە‌فیڕۆ بدە‌ن و لە‌ خوێندن دوابكە‌ون.

پێویستە‌ خێزان بە‌مجۆرە‌ ڕە‌فتار بكە‌ن

١- كات دیاری بكە‌ن بۆ منداڵ و ھە‌رزە‌كار بۆ یاری كردن بە‌ پلە‌ی ستە‌یشن كە‌ ڕۆژانە‌ لە‌ یە‌ك كاژێر تێنە‌پە‌ڕێت بە‌تایبە‌تی بۆ خوار تە‌مە‌نی شە‌ش ساڵ.

٢- چاودێری ئە‌و سی دیانە‌ بكە‌ن كە‌ منداڵە‌كە‌ت یان ھە‌رزە‌كارە‌كە‌ت یاری پێدە‌كات و ھە‌وڵ بدە‌ فیلمی سوودبە‌خش و زانستی و تە‌رفیھی دە‌ستە‌بە‌ر بكە‌یت و تا دە‌كر‌ێت لە‌ فیلمی توندوتیژی دوور بخرێنە‌وە‌.

٣- دە‌بێت منداڵ و ھە‌رزە‌كار تێبگە‌یە‌نرێت كە‌ دوای بە‌جێھێنانی ئە‌ركی خوێندن و قوتابخانە‌ بۆی دە‌بێت یاری بكات، نە‌ك ئە‌ركە‌كانی فە‌رامۆش بكات لە‌بە‌ر یاری كردن بە‌ پلە‌ی ستە‌یشن.

٤- ھانبدرێت ئە‌و یاریانە‌ی جوڵە‌ی جە‌ستە‌ی تێدایە‌ و كۆمە‌ڵایە‌تییە‌ بە‌تایبە‌تی لە‌گە‌ڵ ھاوڕێكانیادا یاری بكات زۆر باشترە‌، چونكە‌ لە‌‌لایە‌ك فێری ڕێسا كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان دە‌بێت ، لە‌ لایە‌ك فێری بە‌خشین و وە‌رگرتن و ڕێزگرتن لە‌ مافی بە‌رامبە‌ر و زۆر بە‌ھای جوانی دیكە‌ دە‌بێت، وێڕای ئە‌مانە‌ لە‌ یاریە‌ جوڵە‌ییە‌كاندا كارامە‌ییە‌كانی منداڵ و ھە‌رزە‌كار گە‌شە‌ دە‌كات و بۆ ماسولكە‌كانی سوودی زیاتر دە‌بێت و ئە‌و ووزە‌ زۆرە‌ی منداڵ و ھە‌رزە‌كار ھە‌یە‌تی خە‌رج دە‌بێت.

٥- دە‌كرێت لە‌ پرۆسە‌ی پاداشت و سزادا سوود لە‌م ئامێرە‌ وە‌ربگیرێت، بۆ نمونە‌ كاتێك منداڵ یان ھە‌رزە‌كار سە‌رپێچی دە‌كات و ڕە‌فتارێكی چە‌وت ئە‌نجام دە‌دات ئە‌م ئامێرە‌ی لێھە‌ڵبگیرێت وە‌ك سزایە‌ك، یان بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ كاتێك ئیشێك یان ڕە‌فتارێكی پە‌سە‌ند ئە‌‌نجام دە‌دات ڕێگە‌ بدرێت نیو كاتژمێر زیاتری بكات و بۆی ڕوون بكرێتە‌وە‌ كە‌ لە‌بە‌ر ئە‌و ڕە‌‌فتارە‌ باشە‌ پاداشت كراوە‌.

٦-لە‌كاتی پشووی ھاویندا، ھە‌رزە‌كاران بە‌ چالاكی بە‌سوود سە‌رقاڵ بكرێن نە‌ك بە‌ تە‌نھا لە‌ماڵە‌وە‌ كاتە‌كانیان بە‌دیار پلە‌ی ستە‌یشنە‌وە‌ بە‌سە‌ر بە‌رن.


سەرچاوەکان



1175 بینین