جۆرەکانی حیزب

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-11:24:00 - کۆدی بابەت: 1221
جۆرەکانی حیزب

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی حزب

١- حیزبی نەتەوایەتی، زۆرن لە جیهانی سێیەم و لە کوردستانیش.
٢- حزبی نەژادی، هەدوو حزبی کۆماری و دیموکراسی ئەمریکی و لە هەندێ شوێنی تر هەیە، بەرەی تورکمانی و حزبی عەرەبی و مەسیحی وا خەریکن سەرهەڵدەدەن، بەڵام لە کوردستان هێشتا نییە.
٣- حزبی ئومەمی، حیزبە شیوعیەکان، لە کوردستان هەیە.
٤- حزبی دیموکراسی، زۆر بڵاوە لە جیهان، ناوەندەکەی ئەورووپایە، ئێستا لە کوردستان بەشی هەرە زۆری خۆی بەو جۆرە دەزانێ.
٥- حزبی سۆشیالیستی، زۆرن لە جیهان، لە ئەوروپا (سۆشیال دیموکراتەکان) و لە تورکیا و سوریا و عێراقیش زۆر شوێنی تر هەیە، لە کوردستانیش (ی.ن.ک) و (ح.س.د.د) زەق تر سەر بەو مەدرەسەن.
٦- حزبی خێڵەکی، ترازێکی دەگمەنە، زەقترین نموونە (حزبی ئەنکاثا) لە خوارووی ئەفریقا، نوێنەرانی خێڵی (زۆلۆ) دەکات بە سەرکردنایەتی (بۆتەلێزی)، لە کوردستانیش بە لاوازی هەیە.
٧- حزبی ئاینی تێکەڵاو، لە جیهان زۆرن، حزبە مەسیحی و دیموکراسی و سۆشیالیستەکان و (حزبی یەهودی و هندۆس)...، لە کوردستانیش هێشتا نەخەمڵیوە، جگە لە حزبە مەسیحیەکان، بەڵام کوردستانی نین، عێراقین.
٨- حزبی دەسەڵات، لە هەموو شوێنێك هەیە، بێ مەبادیئە، هەندێ جار حزبی مووچە و پایەی پێ دەگوترێ.
٩- حزبە ئیسلامیەکان، لە بارێکی هەڵکەوتووی بەرەو گەشەن لە جیهانی ئیسلام و لە کوردستانیش هەیە.


سەرچاوەکان



1997 بینین