مەمالیکەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد حیكمەت - به‌روار: 2021-04-08-16:58:00 - کۆدی بابەت: 4287
مەمالیکەکان

ناوه‌ڕۆك

بنەچەی مەمالیک

بنەچەی مەمالیکەکان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی ئەودیو ڕوبار، دەستەواژەی مەمالیک بە واتای خاوەندار دێت، بەو واتایەی کەسێک لەلایەن کەسێکی ترەوە خاوەندارێتی دەکرێت. هۆی بڵاوبونەوەی مەمالیک لە دەوڵەتی ئیسلامیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە لە فتوحاتدا بەدیل دەگیران و وەکو کۆیلەی جەنگ دەهێنرانە نێو جەرگەی دەوڵەتی ئیسلامی و وەکو پاسەوان بۆ وەزیر و پادشاکان بەکاردەهێنران. سەمەرقەند و بوخارا خاوەنی بەناوبانگترین ئەو بازارانەبوون کە مەمالیکەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرا، بەهۆی زۆری ژمارەیان لە سەردەمەکانی دواییدا و لاوازبوونی دەسەڵاتی دەوڵەتەکانی ئەو سەردەمە، مەمالیکەکان توانیان لە سەردەمی دەسەڵاتی عەباسی دەوڵەتی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن.

شەجەرەتول دوڕ و مەمالیکەکان

شەجەرەتول دوڕ دەکاتە خێزانی پادشای ئەیوبیەکان ساڵح نەجمەدین ئەیوب، کە گومانی لێدەکرێت پەیوەندی هەبووبێت بە مەمالیکەکانەوە. دوای کۆچی دوای ساڵح پادشا، تورانی کوڕی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئەیوبی گرتە دەست، بە گرتنە دەسی دەسەڵات توران پادشا هەستا بە لادانی وەزیر و دەسەڵاتدارانی سەردەمی باوکی و پەیوەندی نێوان خۆی و شەجەرەتول دوڕی خێزانی باوکی تێکدا، هەموو ئەم هۆکارانە پێشو بوونە هۆی دروستبوونی ڕێکەوتنێک لە نێوان شەجەرەتول دوڕ و مەمالیکەکان لەسەر کوشتنی توران پادشا و دانانی شەجەرەتول دوڕ وەکو شاژنی دەسەڵاتداری مەمالیکەکان، بەڵام دەسەڵاتی ئەم شاژنە لەلایەن خەلیفەی عەباسی لە بەغداد رەتکرایەوە، شەجەرەتول دوڕ لەگەڵ (عیزەدین ئەیبەک) هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زەواجێکی سیسی و وەکو سوڵتانی دەوڵەتەکە دایدەنێت، کە ئەمە دەبێتە هۆی هاتنە سەر دەسەڵاتی مەمالیکەکان و مانەوەی شەجەرەتول دوڕ وەکو تەنها ڕەمزێک لە دەسەڵاتدا.

ئەدەب لەسەردەمی مەمالیکدا

سەردەمی ئەدەبی مەمالیکەکان بەدروستبوونی قوتابخانەی ئەدەبی شەهابەدین نویری بەناوبانگە کە زۆی لە هەموو جۆرەکانی ئەدەبدا دەبینییەوە، لە شیعر و پەخشان، سەردەمی مەمالیک هەروەها بە بڵاوبونەوەی زجل شەعبی بەناوبانگ بوو، کە ئەویش لەسەرەتادا لە مەغریبەوە سەری هەڵدا.

بیناکاری لەسەردەمی مەمالیکدا

بیاناکاری مەمالیك بە گشتی دەتوانین بڵیین کە تێکەڵەیەک بوو لە بیناکاری شام و میسڕ، کە لەر بەنێوبانگترینیان دەتوانین ئاماژە بدەین بە مزگەوتی سوڵتان حسێین کە هەندێک لە ڕۆژهەڵاتناسەکان بە جوانتر لە کۆشکی سوری غەرناتە ناوزەندیان کردووە.


سەرچاوەکان



2586 بینین