پاڕانه‌وه‌ له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-14-17:46:00 - کۆدی بابەت: 1338
پاڕانه‌وه‌ له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای پاڕانه‌وه‌ لە خەودا کردووە . 

پاڕانه‌وه‌ له‌ خه‌وندا 

له‌خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی پاڕانه‌وه به‌ڵگه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی بۆ خۆی بپاڕێته‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ عاقیبه‌ت خێر ده‌بێت وه‌ ناره‌زوه‌كانی دێته‌ دی ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی بۆ كه‌سێك بپاڕێته‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ دووچاری سته‌م و فه‌ساد ده‌بێـت و فه‌رمان به‌ چاكه‌ ناكات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی سته‌م لێكراوێك بپاڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ خێرخوازی هه‌موو خه‌ڵكیه‌و پێداویستیه‌كانی هه‌وان به‌راورد ده‌كات وه‌ ئه‌گه‌ر بینی پاڕانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بكات ئه‌وا منداڵی ده‌بێت . 


سەرچاوەکان

82 بینین