گۆرانی فۆلکلۆری چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-15-00:08:00 - کۆدی بابەت: 3340
گۆرانی فۆلکلۆری چییە؟

ناوه‌ڕۆك

گۆرانی فۆلکلۆری

لە سەرەتای مرۆڤایەتیەوە خەڵکی گۆرانی فۆلکلۆریان وتتوە، چەندین جۆر لە گۆرانی فۆلکلۆری هەیە کە زەحمەتە وەکو گۆرانی فۆلکلۆری بناسرێت بەڵام بنەمای گۆرانی فۆلکلۆری باسی ئەوە دەکات خەڵکی لە بەرامبەر ژیاندا چۆن هەست بکەن، چون ژیان لە شتی زۆر پێکدێت، بۆیە بابەتی گۆرانی فۆلکلۆری زۆر لە بابەتەکان چارەسەر دەکات، یەکێک لەوانە گۆرانی کارە، کاتێک کرێکاران یان جوتیاران کاری خۆیان دەکەن ئەو گۆرانیە دەڵێنەوە، هەروەها گۆرانی پیشەش هەیە کە لە هەر کاتێکدا دەشێت بووترێت. هەروەها گۆرانی شوان و پێڵاوچی و دارتاش و ئاسنگەر و بەرگدووریش هەیە.
جۆرێکی تر لە گۆرانی فۆلکلۆری هەیە کە پەیوەندی بە خۆشەویستی و زەواجەوە هەیە، یان دەشێت یاری منداڵان گۆرانی فۆلکلۆری خۆی هەبێت. هەندێک لە گۆرانیە فۆلکلۆریەکان ڕاستی لەگەڵ خەیاڵدا تێکەڵ دەکات، ئەو گۆرانیانە بە مەبەستی سەرگەرمی یان حیکایەتێکی درێژە یان هیچ مانایەکی نییە. گۆرانی فۆلکلۆری هەیە پەیوەندی بە گیاندارانەوە هەیە، هەروەها گۆرانی فۆلکلۆری ئاینیش هەیە لەگەڵ بوونی گۆرانی فۆلکلۆری کە پەیوەندیان بە وەرز و مەوسمەوە هەیە. دەبێت بزانین چەندین جۆری تری گۆرانی فۆلکلۆری هەیە کە پەیوەندی بە شایی و گۆڤەند و خەواندنی منداڵ و جەنگ و ژیانی سەربازیەوە هەیە. بەو جۆرە دەبینین گۆرانی فۆلکلۆری دەشێت هەرشتێک لە ژیاندا باس بکات.


سەرچاوەکان



1547 بینین