ناوهڕۆك
ناساندن
بۆچی دڵتەنگی سیمای دیاری نووسەرانی ڕۆمانتیکە؟ (بە عەرەبی: لماذا الحزن هو السمة المميزة للكتاب الرومانسيين، بە ئینگلیزی: Why sadness is the hallmark of romantic writers) هونەرمەندە رۆمانتیکییەکان بەوە ناسراون، کە دڵتەنگ و خەمگینن ڕوانینێکی ڕەشبینانەیان هەبوو بۆ ژیان. ئایە ئەمە هۆکاری چی بوو؟ لە ڕاستیدا زۆربەی هۆزانڤانە رۆمانتیکییەکان کە لە سەدەی ١٨یم دەژیان، لە نێو دونیای خەیاڵ و خەون و خولیاکانیان دەژیان و حەزیان بە دوورە پەرێزی و تەنیایی بوو. ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی لە ژیاندا دڵتەنگ و خەمبار بن، چونکە کە لە نێو جیهانی خەونەکانیان دەردەچوون و دەهاتنەوە ژیانی ڕاستەقینە نەیاندەتوانی ئەم کەتوارە تاڵە قبول بکەن کە ئەمە ژیانی ڕاستەقینە و جیاوازە لە خەونەکانیان ئەمەش تووشی دڵتەنگیەکی زۆری دەکردن. ئەمە جگە لەوەی زۆربەی هەرە زۆریان مەستی ژیانی ڕابردوویان بوون واتا سەردەمی منداڵییان، بۆیە کاتێک بیریان لە ڕابردوو ژینی خۆیان دەکردەوە خەم و پەژارە دایدەگرتن و نەیان دەتوانی لە ڕابردوو و منداڵی خۆیان دەربچن، چونکە پێیان وابوو بە منداڵی ژیانیان لا سادەتر بوو بە ئاسانی لە خەونەکانیان دەژیان و خەونیان دەبینی. سێیەم هۆکاری دڵتەنگیان ئەوە بوو حەزیان دەکرد لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست ژیابان، لەبەر ئەوەی ئەو کات خەڵک سادەتر بوو وە ژیانی شارستانی بەم ڕادەیە باڵادەست نەبوو، زۆربەی هەرە زۆری زەوییەکان ئەوکات سروشت داگیری کردبوو بێگومان سروشتیش یەکێک بوو لە شتە سەرنج ڕاکێشەکان لای رۆمانتیکییەکان. بۆیە زۆربەی هەرە زۆریان لە ژیانێکی دڵتەنگ دەژیان و بووە سیمایەکی دیاری ئەم ڕێبازە وێژەیە.