چۆن تەندروستی دەروونیمان بپارێزین؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-02-21:41:00 - کۆدی بابەت: 4083
چۆن تەندروستی دەروونیمان بپارێزین؟

ناوه‌ڕۆك

تەندروستی دەروونی

چەمکی تەندروستی دەروونی ئاماژەیە بۆ هەریەک لە هەڵسکەوت و پێزانین و دڵخۆشیی مرۆڤ، وە پەیوەستە بە شێوەی بیرکردنەوە و هەستکردن و هەڵسوکەوتی، وە زۆرجار وشەی تەندروستی دەروونی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەسەکە تووشی هیچ نەخۆشییەکی ئەقڵی نەبووە، وە دەکرێت تەندروستی ئەقڵی کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە و پەیوەندییەکان و تەندروستی جەستەییش بکات، وە هەروەها ئەوەش دەگرێتەوە کە توانای کەسەکە چۆنە بۆ چێژوەرگرتن لە ژیان و پارێزگاریکردن لە هاوسەنگی لە نێوان چالاکییەکانی ژیان و هەوڵەکانی پارێزگاری کردن لە دەروون، بەپێی گرنگییە زۆرەکەی ئەم دوو خاڵەش، دەبێت شێوازی پاراستنی تەندروستیی دەروونی بزانرێت و جێبەجێ بکرێت.

گرنگیی پاراستنی تەندروستیی دەروونی

لەوانەیە هەندێک کەس لە هەندێک کاتدا تووشی تێکچوونێک بن کاریگەری لەسەر توانای ئەقڵی بکات وەک کاریگەری لەسەر چۆنییەتی بیرکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی هەست و هەڵسەوکەوتەکان، وە لەوانەیە ئەو تیکچوونە دەروونیانە ڕوووبدەن بەسەر مرۆڤدا کاتێک شێواز و گۆڕانەکانی پەیوەست بە  بیرکردنەوە یان هەستکردن و هەڵسوکەوت لەسەر کەسەکە و دەبێتە هۆی تێکچوون و هەستیاریی توانای کەسەکە لە ئەنجامدانی فرمانەکاندا، گەڕآن بە دوای شێوازی پاراستنی تەندروستی دەروونی بە شتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ خۆلادان لە کاریگەرییە نەرێنییەکان لە هەندێک لایەنەکانی ژیاندا، بەم شێوەیە:

  • پاراستن و هێشتنەوەی پەیوەندییە کەسی و خێزانییەکان.
  • هەبوونی توانا لە کاتی کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا.
  • هەبوونی توانا لە کار یاخود خوێندن.
  • فێربوون بە ئاستی پێشبینیکراو کە یەکدەگرێتەوە لەگەڵ زیرەکیی و تەمەنی کەسەکە.
  • بەشداری لە چالاکییە گرنگەکان.

چۆنیەتی پارێزگاری کردن لە تەندروستی دەروونی

لەونەیە تەندروستی دەروونی کاریگەر بێت بە هەندێک هۆکار، لەوانە ڕووداوەکانی ژیان و کارتێکەرە کرۆمۆسۆمییەکان و خووە ڕۆژانەکان و هی تر، وە بەپێی کاریگەری تەندروستی دەروونی لەسەر مرۆڤ، دەبێت گرنگی بدرێت بەو ستراتیژ و ڕێگایانەی کە یارمەتیدەرە لە پارێزگاریکردن لێی و باشکردنی، لەوانە:

  • پارێزگاری لە خوو و هەڵسوکەوتی ئەرێنی.
  • پارێزگاری کردن لە چالاکی جەستەیی.
  • گرنگیدان بە یارمەتیدانی خەڵکی.
  • خەوتن بە ڕێژەی پێویست.
  • پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست.
  • وەرگرتنی یارمەتی لە لایەن کەسێکی پسپۆڕ بە تەندروستی دەروونی لە حاڵەتی پێویستدا.
  • پارێزگاری کردن لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەو کەسە پەسەندەکان.
  • بنیاتنانی لێهاتووی نوێ بۆ هەبوونی توانای مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە جۆراوجۆرەکان و گرنگیدان بە بەکارهێنانی لێهاتوویی کارا.

چارەسەری تێکچوونەکانی تەندروستی دەروونی

زۆر تێکچوون هەن لە تەندروستی دەروونیدا کە هەندێکیان بە بەربڵاو دادەنرێن لە ناو خەڵکدا، وەک نەخۆشیی دەروونیی ''دوو جەمسەر'' و خەمۆکیی بەردەوام و دوودڵیی گشتی و ''واسواس'' بوونی بەدەر لە کۆنترۆڵ و تێکچوونی دەروونی لە دوای شۆک بوون و سکیزۆفرینیا 'Schizophrenia'' و دوودڵیی کۆمەڵایەتی، لە حاڵەتی هەبوونی هەریەک لەم تێکچوونانە لە دەرووندا، پێویستە نەخۆش بکەوێتە ژێر ڕێگای چآرەسەرە بەردەستەکان هەرچەندە ئەم ڕێگایانە لەوانەیە لەگەڵ هەموو کەسێک گونجاو نەبن، وە لەوانەیە چآرەسەرێکی بنبڕکەر دەستەبەر نەکەن، ئەم چارەسەرانە لەوانەیە یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و دیاریکردنی هۆکارەکانی پشت توشبوون بە حاڵەتەکە و ئامانجی کۆنترۆڵکردنی حاڵەتەکەیە، ئەمانە بەربڵاوترین چارەسەرکانن:

  • دەرمانەکان، وەک دەرمانە دژە خەمۆکیی و دوودڵییەکان و هیتر.
  • ئەو چارەسەرە دەروونییانەی کە پەیوەستن بە قسەکردن لەگەڵ پسپۆڕێکی دەروونی.
  • مانەوە لە نەخۆشخانە.
  • جێبەجێکردنی ئەو چآرەسەرانەی کار لەسەر شێوازی ژیان دەکەن و ئەو چآرەسەرانەی کە لە ماڵەوە بەکاردێن، وەک پابەند بوون بە ستایلێکی ژیانی تەندروست.


سەرچاوەکان



2148 بینین