کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-10:52:00 - کۆدی بابەت: 1349
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

بە تەقویمی خۆیان لە١٠/ ٦/ ١٩٧٠ دروست بووە لە لایەن شهاب شێخ نووری، وەستا ئەنوەر، جەعفەر کۆیی... هەرسێکیان لەسێدارەدران لە ١٩٧٧ دوای ئەوەی شای ئێران تەسلیم بە عێڕاقی کردنەوە، بەڵام بەپێی سەرچاوەی تر گوایە مام جەلال خۆی دامەزرێنەرە و سکرتێریش بووە، تا لە ساڵەکانی ١٩٧٢ نامەی بۆ ناردوون تیایدا باسی ئەوەی کردووە کە کوردستان پێویستی بە ڕێکخراوێکی فراوانتر هەیە.
- لە سەرەتای ١٩٧٦ بووە باڵێک لە ناو یەکێتی بە ناوی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان، زیاتر (ماوی) بوو، هەریەکە لە نەوشیروان مستەفا و شاسوار جەلال- ئارام و حکمت محمد حکیم- مەلا بەختیار بەهێزترین کەسانێك بوون تیایدا.
- لە دوای کارەساتی هەکارە زۆر گەشەی کرد بە هۆی ناوەندێتی ڕێکخستنی، بەڵام هەریەکە لە مفاوەزاتی ١٩٨٣ و دووبەرەکی عێڕاقچی کوردستانچی و شکستی مارکسیەتی جیهان بوونە هۆی کزبوونی تا لە یەکەم کۆنگرەی یەکێتی لە ١٩٩٢ی هەولێرە بە یەکجاری کۆتایی هات.


سەرچاوەکان



1672 بینین