قڵیشانی کۆم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-21:33:00 - کۆدی بابەت: 1707
قڵیشانی کۆم

ناوه‌ڕۆك

قڵیشانی کۆم

قڵیشانی کۆم بڕاوی یاخود پچڕاوییە لە دەوری کۆمدا دروست دەبێت. هەندێ جار خوێنی لێ دێت و دەبێتە هۆکاری پیس بوونی جلی ژێرەوە، زۆرجار بەهۆی پیسی (سفت) واتە ڕەقی کە لە کۆمەوە دێتە دەرێ، ئەم قڵیشانە ڕوودەدات دیارترین و بەربڵاوترین هۆکاری خوێن هاتن لە کۆم لە منداڵاندا بەهۆی قڵیشانی کۆمەوەیە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت ئەو قڵیشاویانە ببینرێن.

چارەسەر

بۆ چارەسەری ئەمانە بەکاردەهێنین:
دەبێت خواردنی باش و بەسود بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات لە هاتنە دەرەوەی پیسی لە کۆمەوە بخۆین. یان دەرمانی  نەرم کەرەوەی پیسی بخۆین یاخود کۆمە بە ئاوی تا (٥٠) پلەی گەرمی گەرم کراو و شیرین ڕۆژی سێ جار بشۆرین. وە بۆ ڕێگرتن لە ئازارەکەی و نەمانەی حەساسیەتی ئەم نەخۆشیە لە ئەنتی هۆرمۆنید سود وەردەگرین. بە شێوەیەکی گشتی بۆ ڕێگرتن لەم کارە یاخود ئەم نەخۆشیە نابێت خواردنی قەبزی بخۆین وە لەبەرنامەی خۆراکماندا دەبێت سەوزە و میوە زۆر بخۆین.


سەرچاوەکان



3879 بینین