بەم خۆراکانە پارێزگاری لە تەندروستی پەنکریاست بکە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-21:38:00 - کۆدی بابەت: 1853
بەم خۆراکانە پارێزگاری لە تەندروستی پەنکریاست بکە

ناوه‌ڕۆك

بە‌م چە‌ند خۆراكە‌ پارێزگاری لە‌ تە‌ندروستی پە‌نكریاست بكە‌

زۆرێك تە‌نھا گرنگی بە‌ تە‌ندروستی دڵ و سییە‌كان دە‌دە‌ن، گرنگی بە‌ پە‌نكریاس نادە‌ن، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا پێویستە‌ ئاگادار بین كە‌ ئە‌م ئە‌ندامە‌ی لە‌ش یە‌كێكە‌ لە‌ ئە‌ندامە‌ سە‌رە‌كییە‌كان زاڵە‌ بە‌سە‌ر ڕێژە‌ی شە‌كر لە‌ خوێندا، دە‌بھێتە‌ ھۆی چالاك كردنی ئە‌نزیمە‌كان بۆ ھە‌رسكردنی چە‌وری و پرۆتین، ئە‌مانە‌ش سێ خۆراكن كە‌ پارێزگاری لە‌ تە‌ندروستی پە‌نكرایس دە‌كە‌ن:

  1. سیر: سیر پێكھاتە‌ی (ئە‌لیسین) تێدایە‌ كە‌ چە‌ند تایبە‌تمە‌ندیە‌كی جۆراوجۆری ھە‌یە‌ ڕێگری دە‌كات لە‌ توشبوون بە‌ ھە‌وكردن و توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌.
    ھە‌روە‌ھا سیر دە‌وڵمە‌ندە‌ بە‌ كبریت، ئە‌رجینین، فلافونیدات و سیلینیوم، سودی زۆریان ھە‌یە‌ بۆ شانە‌كانی پە‌نكریاس.
  2. ماست: یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ گۆڕین و تازە‌كردنە‌وە‌ی بە‌كتریای سودبە‌خش لە‌ ڕیخۆڵە‌دا، زۆر بە‌سودە‌ بۆ بە‌ھێزبوونی پە‌نكریاس، بە‌پێی تو‌ێژینە‌وە‌یە‌ك ماست یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی ھە‌وكردنی پە‌نكریاس، خواردنی ماستی بێ چە‌وری ڕۆژانە‌ بە‌سوودە‌ بۆ تە‌ندروستی كۆئە‌ندامی ھە‌رس و پە‌نكریاس.
  3. زە‌ردە‌چە‌وە‌: زە‌ردە‌چە‌وە‌ بۆ تە‌ندروستی پە‌نكریاس زۆر بە‌سوودە‌، بە‌ھۆی بوونی تایبە‌تمە‌ندی دژە‌ شێرپە‌نجە‌ی پە‌نكریاس تێیدا، لە‌ناوبردنی شانە‌ی شێرپە‌نجە‌ی ھە‌یە‌ بێئە‌وە‌ی زیان بە‌ خانە‌كانی تر بگە‌یە‌نێت، ھە‌روە‌ھا پە‌نكریاس لە‌ ھە‌وكردن دە‌پارێزێت.


سەرچاوەکان



680 بینین