ناوهڕۆك
ناساندن
خەستبوونەوەی خوێن یان خەستی خوێن (بە ئینگلیزی: Polycythemia یان Erythrocytosis) حاڵەتی زۆربوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە، واتا خڕۆکە سوورەکان ڕێژەیەکی زیاتری خوێن پێکدەهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن و کەمبوونەوەی توانای خڕۆکە سوورەکان بۆ جووڵە لەناو لوولەی خوێن و ئەندامەکانی لەشدا، زۆربەی جار ئەم حاڵەتە وا دەکات خوێن لەناو لوولە خوێنەکاندا بمەیێت و کێشەی تەندروستی دروست بکات.
ڕێژەی خەستی خوێنی هەموو كەسێك پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ چۆنێتی سەلامەتی جەستەی. ئەگەر خوێن بە ئاسانی خەست بێتەوە و بیبەستێ ئەوە بە دڵنیاییەوە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار بەدیدێنێت، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر خوێن زۆر شل و تراو بێت و خەستییەكی گونجاوی نەبێت ئەوە نەخۆشی خوێنبەربوونی لووت، خوێنبەربوونی زۆر لە سووڕی مانگانەدا، دیتنی خوێن لە ناو میزدا و تەنانەت ئەگەر ئەو كەسەی كە خوێنی خەستییەکی گونجاوی نیە ئەگەر لە ڕووداوێكدا پێویستی بە نەشتەرگەری بێت ئەوە لە نەشتەرگەرییەكەدا تووشی كێشەی لەدەست چوونی خوێنی زۆر دەبێت و هەر ئەوەش بۆخۆی زۆر مەترسیدارە.
هۆکارەکان
- نەخۆشی درێژخایەن و گیرانی کۆئەندامی هەناسە
- بەرزی فشاری خوێنی سییەکان
- گرفتی کۆئەندامی هەناسە
- جگەرەکێشان
- کەمی چوونی خوێن بۆ گورجیلە
- وەستانی ناو بەناوی سییەکان لە کاتی خەوتن
- سستی و ئاوسانی دڵ
نیشانەکانی
نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە:
- سەر ئێشە
- ئازاری جومگە
- ڕەقبوونی شان و مل
- خورانی پێست بەتایبەتی دوای خۆشۆردن
- شینبوونەوەی پێست بێ هۆکار
- ئاوسانی سپڵ و جگەر
- بێهێزی و ئازاری سک
چارەسەر
ئەو دەرمانانەی کە بۆ ئەم مەبەستە ئەکرێ بەکار دێ:
- Asprin
- Dipyridamole
- Prasugrel
- Abciximab
- Ticagrelor
- Clopidogrel
- Warfarin
- Enoxaparin
- Heparin
- Tinzaparin
- Rivaroxaban
- Dabigatram
- tirofiban
- eptifibatide
تێبینی asprin دەرمانێکە ئەکرێ بۆ دوومە بەست بەکار بێ
١:-ئازار شکێن (over dose)
٢:-وەکو خوێن شل کردنەوە (low dose)
و هەریەک لەو دەرمانانە بەبێ ڕاوێژی دکتۆر بەکارنایەت چونکە چەندین کاریگەری خراپیان هەیە.