شەوی یەکەمی بوک و زاوا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-00:22:00 - کۆدی بابەت: 2218
شەوی یەکەمی بوک و زاوا

ناوه‌ڕۆك

شەوی یەکەمی بووک و زاوا

خۆ ئامادەکردن بۆ یەکەم شەوی هاوسەرگیری:

خۆ ئامادەکردن بۆ شەوی یەکەمی بە زاوابوون و بە بووکبوون زۆر زۆر پێویستە، تاکو ئەو ڕێکەوتە دەگمەن و نایابە بە شێوەیەکی تەندروست و نموونەیی، بەڕێ بکرێت. بۆ ئەوەی ئەو شەوە بە خۆشترین و جیاوازترین و جوانترین شەوی تەمەن هەژمار بکرێت.
ئەم شەوە، خەونی هەموو کچ و کوڕێکە، هەر لە هەرزەکاری لەگەڵیدا گەورەبووە، کە باسی ژیانی هاوسەرگیری دەکرێت ئەو شەوە دەبێتە بەشێکی گرنگی بیرکردنەوەکانیان، جا بۆیە جێگەی خۆیەتی هەردوولا لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیانی بۆ ساز و تەیار بکەن.
بۆ ئەوەی ئەو شەوە ببێتە خۆشترین و پڕچێژترین شەوەکانی ژیان، ئەم چەند ئامۆژگاری و ڕێنوێنییەی خوارەوە بۆ بووک و زاوای ئازیز دەخەینە ڕوو:

  1. مانگێک بەر لەو شەوە سیستەمێکی نوێی خواردن بۆ خۆت دابنێ، بە شێوەیەکی بنچینەیی میوەجات و سەوزە زۆر بخۆ، هەتا بۆت دەلوێ ئاو زۆر بخۆوە، ئەم سیستەمە جەستەت چالاک و کارا دەکات و، پێسیتشت ساف و نەرم دەکات.
  2. خاتوونی خۆشەویست، زۆر گرنگی بە قژت بدە و پاک ڕایبگرە، ئەگەر حەزت کرد کورتی بکەیتەوە، پێشووتر کورتی بکەیتەوە، نەک ڕۆژی زەماوەندەکەت، تاکو دەموچاوت و شكڵ و شێوەیەکی نوێ وەربگرێت. باشتر وایە دەستکاریی ڕەنگی قژت نەکەیت، چونکە ئەگەر لەسەر شێوەی سروشتیی خۆی بمێنێتەوە زۆر باشترە.
  3. خانمی دەلال، پێش چەند هەفتەیەک ڕەنگ و شێوەی عەزیەی ڕۆژی بووکێنیت هەڵبژێرە، نەکەی ئەمە دوا بخەی یان لەبیر بکەیت.
  4. کچەخاتوون، گرنگیی بە نینۆکەکانت بدە و بیانقرتێنە، کرێمی باش و بەهێزکەریان تێبدە.
  5. خاتوونی هێژا، لە خەیاڵدانی خۆت چەپکە گوڵێکی جوان و ناسک بۆ ئەو ڕۆژە هەڵبژێرە.
  6. بۆ ماوەیەک هەموو ڕۆژێک کرێم لە هەموو جەستەت بدە، بە تایبەتی ئەو شوێنانەی وشک و زبرن.
  7. هەر بۆن و کرێمێکت پێویستە هەفتەیەک پێشووتر بیکڕە، هەروەها هەر شامپۆ و پێداویستیێکت لازمە بە چەند ڕۆژێک پێشتر ئامادەی بکە.
  8. ئەگەر هەر گرفت و نەخۆشییەکی پێستت هەیە، یان هەر حەساسیەت و نەنگیێکت لە پێست هەیە، شەش مانگ پێشتر سەردانی پزیشک بکە و چارەسەری پێویست وەربگرە.
  9. دادە، خۆت ڕێکەوتی گواستنەوەکەت دیاری بکە، هەوڵبدە لە ڕێکەوتی ئەو ڕۆژانە نەبێت کە لە خوێنی بێنوێژی (حەیز - سووڕی مانگانە) دایت، باشتر وایە ئاهەنگی گواستنەوەت لە ڕۆژانی دوای کۆتاییهێنانی بێنوێژی دابێت، نەک چەند ڕۆژێک پێش کەوتنە نێو ئەو خوێنە. چەند هەفتەیەک پێشتر مشووری ئەو کارە بخۆ.
  10. باش وایە سێ ڕۆژ پێش زەماوەندی گواستنەوەت، مووی بەر ژێر هەنگڵت بتاشیت، چونکە ئەم شوێنانە دوای تاشین تووشی هەوکردن دێن، پێویستیان بە کرێم تێدان و نەرمکردنەوە هەیە.


سەرچاوەکان



35721 بینین