كتێبی پیاوان لە مەریخەوە هاتوون ژنانیش لە ڤینۆسەوە

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-23-21:34:00 - کۆدی بابەت: 2610
كتێبی پیاوان لە مەریخەوە هاتوون ژنانیش لە ڤینۆسەوە

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی كتێب

نوسەر: جۆن گرەی ئەمریکی
ژمارەی لاپەڕە: 550 لاپەڕە (لە سیانزە بەشدا)
وەرگێڕانی: دڵشاد شارباژێڕی.
ناوەند: ئەدیبان
بابەت: دەروونــزانــی
نرخ:
٣٠٠٠ دینار

كورتەیەك لە كتێبەكە

ئەم کتێبە رێگا پەروەردەییەکە بۆ ئەو ژن و پیاوانەی گرفتی خێزانداری و لێک تێنەگەشتنیان ھەیە وە ڕاستکردنەوە گرفتە خێزانییە بەردەوامەکانە.

  • بریتیە لە ڕێكار و پەیڕەونامەیەك بۆ پەیوەندییە خۆشەویستییەكان . دەیدركێنێت چۆن ژنان و پیاوان لێك جوودان لەگشت مەوداكانی ژیانیاندا.
  • پیاوان و ژنان نەك بە تەنیا بە شێوەیەكی جیاواز پەیوەندی دەگرن، بەڵكو بیركردنەوە و هەستكردن و تێگەیشتن و كاردانەوە و وەڵامدانەوە و خۆشەویستی و پێزانینیشیان لێك جیاوازە. وەك بڵێی بە تەواوی لە هەسارەی جیاوازەوە هاتبن ، بەزمانی جودا بدوێن و پێویستیان بە مەڵبەندی ژیانی جیاواز هەیە.
  • ئەم تێگەیشتنە فراوانە لەبارەی جیاوازییەكانمانەوە یارمەتیدەرە لە چارەكردنی زۆرێك لە پەستی و بێزارییەكان لە مامەڵەكردن و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەزی بەرامبەر. ئەوسا دەتوانرێت بە خێرایی بە هەڵە لێك تێگەیشتنەكان نەهێڵرێن یان خۆیان لێ لابدرێت.
  • پێشبینییە ناڕاستەكان بە ئاسانی ڕاست دەكرێنەوە. كاتێك بیرت هاتەوە هاوەڵەكەت لە تۆ جیاوازە وەك كەسێك لە هەسارەیەكی دیكەوە هاتووە، دەتوانی ناخی خۆت هێور بكەیتەوە و هاوكار بیت لەو جیاوازیانەدا لەجیاتی ئەوەی پێداگر بیت یان هەوڵ بدەیت ئەو جیاوازیانە بگۆڕیت.
  • ژن و پیاو خاوەن تایبەتمەندی و شوناسی خۆیانن نابێ وەک ڕەگەزی خۆت لە بەرامبەر بروانین و ھەمان چاوەڕوانیمان لێی ھەبێت.
  • نوسەر باس لە جیاوازی زمانی گفتوگۆی ھەردوو ڕەگەز وە ھەستە تایبەتەکانیان.
  • وە پێدانی خەڵات و دلخۆشیەکانیان.
  • وە دەیان جیاوازی نێوان ژن و پیاو کە دەبێ ڕەچاو بکرێن لە ژیانی ھاوسەریدا بۆ ئەوەی زۆرینە کێشە گشتگیر و دووبارەکانمان بۆ چارەسەر ببێت.


سەرچاوەکان

129 بینین