بینینی ده‌به‌ی ڕۆن له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-03-11:45:00 - کۆدی بابەت: 2892
بینینی ده‌به‌ی ڕۆن له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ده‌به‌ی ڕۆن لە خەودا کردووە .  

ده‌به‌ی ڕۆن له‌ خه‌ودا

لێكدانه‌وه‌ی ده‌به‌ی ڕۆن پیاوی دروستكار و ئه‌مینه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ده‌به‌ی ڕۆنی هه‌بێت وه‌یان كه‌سێك پێی بدات له‌گه‌ڵ پیاوێكی ئه‌میندا داده‌نیشێت و چاو پێكه‌وتن ده‌كات و به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی ده‌به‌كه‌ خێر ده‌بینێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا ده‌به‌ی چرچ و لۆچ و كۆنه‌ ببینێ ئه‌وا له‌و پیاوه‌ زه‌ره‌ر و زیانی پێده‌گات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ده‌به‌كه‌ی وون ببێت وه‌یان له‌ناو بچێت ئه‌و له‌و پیاوه‌ جیاده‌بێته‌وه‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا ته‌رك ده‌كات .

 


سەرچاوەکان



5216 بینین