لە سەردەمە کۆنەکاندا خەڵکی چۆن جل و بەرگی خۆیان دووریوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-21:29:00 - کۆدی بابەت: 2907
لە سەردەمە کۆنەکاندا خەڵکی چۆن جل و بەرگی خۆیان دووریوە؟

ناوه‌ڕۆك

لە سەردەمە کۆنەکاندا خەڵکی چۆن جل و بەرگی خۆیان دووریوە؟

دوورین کرداری گەیاندنی پارچە پەڕۆیەکە بە پەڕۆیەکی ترەوە بەهۆی دەرزی و دەزووەوە. لە ڕاستیدا لە سەرەتای کارامەییەکان بوە کە مرۆڤی کۆن پەرەی پێداوە. پێش داهێنانی دەرزی خەڵکی تەنها قوماشیان بە خۆیانەوە پێچاوە. بەڵام هەر لەگەڵ ئەوەی کە مرۆڤ بوو بە شاری هەستی کرد کە پێویستی بە دوورینی جل و بەرگ هەیە. لەگەڵ ئەوە لەگەڵ کۆنترین شارستانییەتدا دەرزی هەبووە. لەم تازانەدا دەرزی دۆزراوەتەوە کە لە ئێسقانی باڵندە و ماسیەکان دروست کراوە هەروەها لە بڕۆنزیش. لە میسری کۆندا نەک تەنها دەرزی و دەزوویان زانیوە بەڵکو تەتڕیزیشیان کردوە. پێش لە سێ هەزار ساڵ هندۆسەکان لە هندا فێربوون چۆن جل و بەرگ ببڕن و ئەندازە بگرن و بیدوورن. لە چەرخی ناوەڕاستدا جل و بەرگ زۆر سادە بوون، ژنان لە ماڵدا دەیاندووری، دوای ئەوە مۆدێل پەیدا بوو. بۆیە بە پێویست زانرا جل و بەرگی نوێ و قایمتر دابهێنرێت. بۆ ئەوەی لەگەڵ لەشدا زیاتر بگونجێت.


سەرچاوەکان



710 بینین