چۆن گروپی خوێن دیاری دەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-18:55:00 - کۆدی بابەت: 3035
چۆن گروپی خوێن دیاری دەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن گروپی خوێن دیاری دەکرێت؟

ڕەنگە باوەڕ نەکەن کە خوێنی هەریەکێک لە ئێوە، وەکو خوێنی کەسێکی تر نییە. بۆ ماوەیەکی زۆریش بوو زانست بەمەی نەزانیبوو. بۆیە کرداری خوێن گواستنەوە بەبێ زانینی گروپی خوێنەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەکرا. لە ئەنجامدا دەرکەوت تەندروستی نەخۆشەکە لە بری ئەوەی چاک بێتەوە خراپتر دەبوو و پەنجا لەسەدی حاڵەتی خوێن گواستنەوەکان دەمردن.
لەبەر ئەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە و دەرکەوت کە گروپی خوێنەکان جیاوازن. لە کاتی تێکەڵ کردنی دوو جۆر خوێن دا، دڵۆپێک خوێن لە گروپێک تێکەڵ بە پلازمای زومرەیەکی تری خوێن دەکرێت و خانەکانی خوێن تەکەتول دەکەن پێکەوە و ئەم کردارەش پێی دەوترێت ''تلازن''.
کاتێک تولازون ڕوودەدات خانەکانی خوێن تووشی لەناوچوون دەبن. بەهۆی تاقیکردنەوەکانی تولازونی خوێنەوە، دەرکەوت خوێنی مرۆڤ دەکرێتە چوار گروپەوە کە ئەمانەن AB  A  B  O.
خانەکانی گروپی A لەگەڵ پلازمای هیچ کام لە گروپەکانی تردا تولازون ناکات. کەواتە دەتوانرێت خوێن لە گروپی O بگوێزرێتەوە بۆ هەر کەسیک، خاوەنی ئەم گروپەی خوین پێیان دەوترێت. خۆبەخشە جیهانییەکان.
گروپی AB پلازماکەی لەگەڵ هیچ گروپێکی تردا تولازون ناکات. واتە تەکەتول ناکات و نانوسێتەوە هیچ کام لە خانەکانی تردا. لەبەر ئەوە خاوەنی ئەم گروپە خوێنە دەتوانن لە هەر گروپێکی ترەوە خوێن وەربگرن. هەر کام لە ئێمە گروپێکی خوێنمان هەیە و هەتا هەتایە ناگۆرێت کە جێی سەرسوڕمان و گرنگی پێدانە. وا دەردەکەوێت بە شێوەیەکی دیاری کراو گروپە خوێنەکان دابەش کرابن. چونکە هەرچەندە لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات بچین ڕێژەی سەدی ئەو کەسانە کەم دەبێتەوە کە گروپی خوێنەکەیان Aیە. لە کاتێکدا ڕێژەی سەدی خاوەن گروپی Oـکان بەرز دەبێتەوە.
٤٢٪ـی خەڵکی بەریتانیا گروپی خوێنەکەیان A. بەڵام ڕێژەی هەڵگری ئەو گروپە لە ڕوسیادا ٣٠٪و لە هندستاندا ١٥٪ گروپی Bـیش پێچەوانەکەی ڕاستە.


سەرچاوەکان



2633 بینین