گۆئەستێرە 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-11-03:30:00 - کۆدی بابەت: 3098
گۆئەستێرە 

ناوه‌ڕۆك

گۆئەستێرە 
بێگومان هەموومان دەزانین  گۆئەستێرە چییە. پەپولەیەکە لەسەودا دەفڕێت و تیشکێک دەردەدات. منداڵان حەز بە بینینی دەکەن و زانایانیش  لەدێر زەمانەوە سەرقاڵی ئەوەن کە چۆن و بۆچی گۆ ئەستێرە ڕووناکی دەردەکات. لە ڕاستیدا گۆئەستێرە کرمێکی فڕیوە، نێرو مێیەکانیان باڵیان هەیەو ڕەنگیان ڕەشە و لاشەیان نەرمە. بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر شیلەی گوڵ دەژین و  بە ڕێژەیەکی زۆر لە ناوچە ئیستوایەکاندا هەن. گۆ ئەستێرە ڕوناکیەک وەکو بروسکە دەردەکات، ئەو بەشەش تیشکەکە  دەردەکات  دەکەوێتە بەشی دواوەی ژێری سکیەوە و دەمار تەحەکومی پێوە دەکات و دوو ماددەی کیمیاوی تێدایە پێیان دەوترێت "لۆسفرین" ئەو مادەیەیە کە تیشکەکە دەردەکات لەگەڵ "لوسیفیر"دا ماددەی یەکەم لەگەڵ ئۆکسجیندا یەکدەگرن و تیشکەکە بەرهەم دەهێنن، لەکاتێکدا ماددەی دووم لەم یەکگرتنەدا وەکو یارمەتی دەرێکە.
ئەوەی گرنگە بیڵێین ئەو ڕوناکیەی گۆئەستێرە دەری دەکات، هیچ گەرمی تێدا نیە و ئەم کردارەش لە بەرهەم هێنانی تیشکدا پێی دەوترێت "درەوشاوە".
لوسفرینیش بەمادەی سەرەکی دادەنرێت  لەڕودانی ئەم درەوشانەوەیەدا ئەو ڕوناکیەی گۆئەستێرە لەشەودا دەری دەکات پرتەقاڵی یان زەردە.  لەگەڵ ئەوەی زانایان دەتوانن لە تاقیگەکانیاندا ئەو ڕوناکیە بەرهەم بهێنن. بەڵام بەبێ بوونی دوو ماددەی لوسفرین و لۆسفیر ناتوانن ئەو کارەیان ئەنجام بدەن .
پرسیار: بۆچی گۆئەستێرە ئەو ڕوناکیە بەرهەن دەهێنێت؟
هۆی یەکەم: بۆیە نێر و مێ ئەم ڕووناکیە بەرهەم دەهێنن تا هەریەک ئەوی تر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
هۆی دووەم: گۆ ئەستێرە ئەم ڕوناکیەی دوژمنەکانی دەترسێنێت بۆ ئەوەی هێرش نەکەنە سەری. هۆیەکەی هەرچی بێت، هەموو کەسێک حەزدەکات لەشەودا گۆئەستێرە ببینێت.


سەرچاوەکان



107 بینین