چی دیارییەک بۆ پیاوان گونجاوە؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-01-12-17:09:00 - کۆدی بابەت: 11841
چی دیارییەک بۆ پیاوان گونجاوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چی دیارییەک بۆ پیاوان گونجاوە؟ (بە ئینگلیزی: ?What is agood gift for men، بە عەرەبی: اي هدية مناسبة للرجال؟)، پیاوان بە پێچەوانەی خانمانەوە بەزۆری بەئاسانی شتیان بەدڵ دەبێت و ڕەخنەی لێ ناگرن، چێژ لە هەر دیارییەک وەردەگرن کە بتوانن بەکاری بهێنن.

گونجاوترین دیارییەکان بۆ پیاوان

١- کۆڵەپشت و جانتا
کۆڵەپشت یان جانتا دەکرێت دیارییەکی جوان و گونجاو بێت بۆ کوڕانی خوێندکاری قوتابخانە و زانکۆ، کارمەند، وێنەگر، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر. بەگشتی هەڵبژاردنێکی گونجاوە بۆ ئەو پیاوانەی کە بۆ کار یان خوێندنیان پێویستیان بە جانتا دەبێت بۆ هەڵگرتنی شتەکانیان.

٢- کەلوپەلی یارییە ئەلکتۆرنییەکان
باشترین بیرۆکەی دیاری بۆ پیاوان، کەلوپەلی یاری ئەلکترۆنی هێندەی زێڕ لای خانمان بەنرخە لای پیاوان. زۆربەی پیاوان چ هاوسەردار یان سەڵت، حەز بە یارییە ئەلکترۆنییەکان و یاری پلەیستێشن دەکەن.

٣- جزدانی پارە 
جزدانی پارەی چەرم بیرۆکەیەکی باشە بۆ دیاری کوڕان و پیاوان لە هەموو تەمەنەکاندا و بۆ هەموو پیشەیەک. 

٤- ئێکسسوارات
دەتوانیت ئێکسسوارات وەکوو دیاری هەڵبژێریت بۆ پیاوان بەتایبەت ئەو پیاوانەی حەزیان لە ستایل کردن و شیک پۆشییە، چ بۆ ستایلی ڕەسمی یان سپۆرت گونجاوە. لە ئێکسسوارات ئەنگوستیلە، زنجیری مل و دەستبەند ڕەنگە زۆرێک لە پیاوان حەزیان لە بەکارهێنانی زیو یان ئێکسسواراتی ئاڵتوونی نەبێت، لەم دۆخەدا دەتوانن ئێکسسواراتی چەرم وەکوو دەستبەندی چەرم هەڵبژێرن.

٥- کووپ و ماگ
جۆرەکانی ماگ بیرۆکەیەکی ترە بۆ دیاری، ماگ بۆ خواردنەوەی قاوە، چایی و جۆرەکانی تری خواردنەوەی گەرم و سارد. پارچەیەکە کە لە ماڵەوە، شوێنی کار، زانکۆ و قوتابخانە بەکاردەهێنرێت. کەواتە دەتوانیت ماگێک بە نەخش و ستایلی پیاوانە بکەیتە دیاری، یاخود سێتی هاوسەر یان خوشک و براتان هەبێت.

٦- جلی وەرزشی
جلوبەرگی وەرزشی وەکوو دیاری بۆ کوڕان و پیاوان زۆر گونجاوە و لایان پەسەندە. پیاوان لە هۆڵی وەرزشی، بۆ پیادەڕەوی ڕۆژانە، لەماڵەوە و تەنانەت بۆ سەفەریش جلی وەرزشی لەبەر دەکەن و بەکاری دەهێنن. 

٧- عەتر (بۆن)
دەکرێت دیاری لەدایکبوون بۆ کوڕ عەتر بێت، کاتێک بۆنێکی بەدیاری دەدەیت بە کەسەکە، هەکارتێک ئەو بۆنە بەکار بهێنێت تۆی بیر دێتەوە و لەبیرت دەبێت.

٨- کاتژمێری دەست
کاتژمێری دەست دیارییەکی تایبەت و بەسوودە بۆ کوڕان، کاتژمێر زۆر جۆری هەیە، بە چەرم و زیو و ئاڵتوونی، کە بەپێی سەلیقەی کەسەکە دەتوانیت هەڵیبژێریت. بە بەراورد بە زۆرێک لە دیارییەکان کاتژمێر بە دیارییەکی گرانبەها دادەنرێت.

٩- مەکینەی ڕیش تاشین
هەڵبژاردنێکی دیکەی دیاری بۆ پیاوان مەکینەی ڕیش تاشینە کە بەجۆری جیاواز هەن و پارچەیەکی بەسوود و بەکارهێنەرانەیە بۆ پیاوان.

١٠- پێڵاو
ئەگەر ئەو کەسەی کە دەتەوێت دیاری بۆ بکڕیت کەسێکی زۆر نزیکتە و ژمارەی پێڵاوی دەزانیت، ئەوا پێڵاو دەکرێت دیارییەکی تایبەت و گونجاو بێت و دڵخۆشی بکات.

١١- کراسی پیاوانە
کڕینی جل بەره و کراسی پیاوانە یەکێک لە گونجاوترین هەڵبژاردنەکانە، چونکە زۆر بەکار دێت و جێگای خۆی دەگرێت.

١٢- بۆینباخ
یەکێک لەو ئێکسسواراتانەی پیاوان لە زۆر بۆنە و کاتدا بەکاری دەهێنن بۆینباخە، دەتوانیت بۆینباخێک یاخود چەند بۆینباخێک بە گونجانی لەگەڵ قات و کراسەکانی دیکەی بکەیت بە دیاری. بە بەراورد بە هەندێک لە دیارییەکان بۆینباخ دەکرێت دیارییەکی هەرزانتر بێت.

١٣- چاویلکەی بەر هەتاو وەکوو ئێکسسوارات

١٤- کتێب 
کڕینی کتێب بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە خوێندنەوەیە دەکرێت جوانترین دیاری بێت.


سەرچاوەکان



277 بینین