توخمە خێر و شەڕەکانی سروشت کامانەن؟

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-16:13:00 - کۆدی بابەت: 3120
توخمە خێر و شەڕەکانی سروشت کامانەن؟

ناوه‌ڕۆك

توخمە خێر و شەڕەکانی سروشت کامانەن؟

کاتێک "مەندلیف" لەساڵی ١٨٩٦دا خشتەی سوڕی بۆ توخمەکان دانا، بیری لە لایەنە ڕەوشتی و مرۆیەکانی ئەم توخمانە نەکردەوە، ئەمڕۆ تەنانەت توخمەکانی سروشتیش بێ پەیوەندی نین بەم لایەنەوە. ئەمەش ڕابەرێکی باشە بۆ توخمە " خێر و شەڕ"ەکان خشتەی سوڕی کە ژمارەی گەردیلەکەنی هەریەکێکیان لەناو جووت کەوانەدا نوسراوە.

*هایدرۆجین (١) بچوکترین و بەربڵاوترین توخمە، توخمێکی "شەڕە" لەو کاتەوەی ناوی کەوتوە لەگەڵ بۆمبای نایترۆجینیدا. ناوبانگی بەرەو باشی دەچێت لەبەر هۆیەکی زۆر سادە ، ئەویش ئەوەیە هایدرۆجینێکی سوتاو پێی دەوترێت "ئاو" لە بەرئەوەی هایدرۆجین سوتەمەنیەکی تەواو پاکە، سوتەمەنی "پاکی" تازە ڕێژەی هایدرۆجینی زیاترە لە کاربۆن بۆ هایدرۆجین لە دار دا (١٠٠-١) لە خەڵوزدا (١-١) لە نەوتدا (١-٢) لە گازی سروشتی دا (١-٤)ە، ئەگەر کار بەم جۆرە بچێت ئەوا مرۆڤەکان لە داهاتەودا هایدرۆجینی پاکی لە ئاو دەرهێنراو دەسوتێنن بە بەکارهێننی وزە لە تواندنەوەی یان تیشکی خۆردا.
*لیسیۆم (٣) ئەم کانزایە لە چارەسەرکردنی جۆرەها نەخۆشی عەقڵیدا بەکاردەهێنرێت و کەسیش نازانێت چۆن ڕویدا.
*بۆرۆن (٥)  هێشتا لە توخمە شەڕانیەکانە.
*هیچ  توخمێک وەک کاربۆن بەختی خۆی لەدەست نەداوە، بەتایبەتی دوای تمەت بارکردنی بە بەرپرسێتی پیس کردنی ژینگە و ئەو گۆڕانکاریە سلبیانە دروستی دەکات، تا وای لێهات هەندێک وڵات بە باجی کاربۆن ناوی ببەن.
*نایترۆجین (٧) لەتوخمە خێرەکان بوو بەڵام گۆڕا بۆ شەڕ، لەسەرەتادا فەزڵی کشتوکاڵی وەکو پەین بۆ ئەم گەڕێنرایەوە، کە دەرکەوت تیشکی کیمیایی دروست دەکات، کە لە بزوێنەرکانی ئۆتۆمبێل دەردەچن و دەبێتە هۆی شێرپەنجە و ئاوی خواردنەوە پیس دەکات و دەریا و ڕوبارەکان پڕ لە قەوزە دەکات و ئەو ئەندامیەتانە دەکوژێت کە ئۆکسجین دروستیان دەکات. 
* ئۆکسجین(٨) سەرەڕای کاریگەری چینی ئۆزۆن لەسەری بەشێوەیەکی سلبی، بەڵام هێشتا لای ناوبانگێکی باشی هەیە.
* صۆدیۆم(١١) ئەم کانزایە تیشکدەرە و ناوبانگێکی خراپە و لە دۆخە شلەکەیدا لە ساردکردنەوەیی کارگەکانی پەیتاندندا بەکاردەهێنرێت، پزیشکەکان لەناوی خوێدا دەریدێنن.
*ئەلەمنیۆم (١٣) ئەو کانزا سوک و بەهێزە کە لە دروست کردنی بچمی فرۆکەدا بەکاردەهێنرێت، لەم دوایانەدا بەوە تاوانبار دەکرێت کە هۆیەکی یارمەتی دەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی (زهمیر) بەڵام بەهەر حاڵ پێویستی بە ئەندازەیەکی زۆر لە کارەبا هەیە تا دەتوێنرێتەوە.
*سیکۆن (١٤) لە ڕیشاڵی مەمکە دروستکراوەکاندا بۆ ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنان بە درێژایی دوو سەدەی ڕابردوو. ئەم توخمە بە خراپ دادەنرێت، هەرچەندە بەم دووایە ناوبانگی بەرەو خراپ بوون دەچێت، بەتایبەت دوای دۆزینەوەی لاواز لە ڕیشاڵەکانی ئەو  سلیکۆنەی لە چاندنی مەمکدارە دەسکتکردەکاندا بەکاردێت.
*گۆگرد (١٦) خەڵکی وا ڕاهاتوون لە دێر زەمانەوە هەموو کێشەکان بخەنە ملی ئەو توخمە دوای ئەوەی باس لەسەر ترشە باران بڵاو بوەوە لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا، بەڵام بەم دوواییانە دەرکەوت ئۆکسیدی کبریتی دەرچوو لە وێستگەکانی وزەوە دارەکان لەناو نابات، بەڵکو ئۆکسیدی نایترۆجین و ئۆزۆنن کە لە ئۆتۆمبێلەوە دەردەچن و دەبنە هۆی 
کوشتنی دارەکان، دوای ئەوەی دەرکەوت کە (ئۆکسیدی کبریت) لە بەرگی زەمهەریریدا کە (چینێکی ئارامە ، دەکەوێتە سەروو ترۆپۆسفیرەوە) نیە کە وادەکات هەورەکان لە ئاسماندا کەم ببنەوە و بەری خۆر بگرن.
*کلۆر (١٧) ناوبانگی کلۆر وەکوو گازێک کە بۆ کوشتنی مرۆڤ بەکاردەهێنرا لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا زۆر خراپ بوو. دوای ئەوە خراپتربوو کە دۆزرایەوە فلۆری نزیکی هێرش  دەکاتە سەر ئۆزۆن.
*پۆتاس (١٩) ئێمە پێویستمان بەخواردنی مۆز هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابین کە هێشتا پۆتاس توخمێکی خێرە.
*تیتانیۆم (٢٢) ئەو کانزایەیە، کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە زۆر لە جێبەجێ کردنە زانستیەکاندا بەکار هێنراوە. بە ڕەنگە بریقەدارەکەی بۆ بۆیاخ کردنی ژێر دەریایی و فڕۆکەکان بەکاردێت.
*ئاسن (٢٦) خەڵکی وازیان لە پۆڵا هێنا ئاسنیان خستە شوێنی، سپێناخ زۆر دەوڵەمەندە بە ئاسن، زانایان پێشنیاری ئەوەیان کرد "زریانی جەمسەری باشووری" بەچینێک لەئاسن بڕوینرێت ،بۆئەوەی درەختەکان بەخێراییەکی زیاتر گەشە بکەن بۆ جێگیرکردنی کاربۆن لە بەرگەی کەشدا، بەڵام  هێشتا کە نەچووینەتە سەرردەمی ئاسنەوە.
*زرنیخ (٣٣) ئەمەیان ژەهرە، بەڵام کاتێک لەگەڵ گالیۆم دا تەزویج کرا بووبە نیمچە گەیەنەرێک.
*ئیتریۆم (٣٩) لە پێکهێنەرە سەرەکیەکانی گەیەنەری گەرمییە، زۆر گەیەنەرە کە لە ساڵی ١٩٨٧دا هێنرا.
*ئیریدیۆم (٧٧) کانزایەکە لە فەزای دەرەوەدا زیاتر دەست دەکەوێت وەکو لە زەویدا، کاتێک ناوبانگی دەرکرد کە  لەناو بەرانێکدا دەرکەوت کە مێژووی دەگەڕیتەوە بۆسەردەمی گیانلەبەرە لە باو چووەکانی وەکوو داینا‌‌صور، پێش نزیکەی ٦٥ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دۆزینەوەی بەڵگەیەکە، کەزەوی لەسەردەمی زۆر کۆندا خۆی بە نەیزەکێکدا کێشاوە.
*پیلاتین (٧٨) تۆخمێکە هەڵکەندن لەسەری زۆر ئاسانە  و لە پیشەسازی زێڕ و جەواهیراتدا لەگەڵ گۆڕێنەری هەڵکەندنی  ئۆتۆمبێلەکاندا بەکاردێت، لەبەر ئەوە نرخی زۆر بەرز بووەوە.
جیوە(٨٠) توخمێکی خێرە لەتەرازوی گەرمادا بەڵام توخمێکی شەڕە لە ماسیە ژەهراویەکاندا.
*سالیۆم(٨١) کانزایەکی زۆر قورسە و بەناوبانگ نییە، هەندێ لە ڕژێمە دکتاتۆرەکان بۆ لە ناوبردنی دۆژمنەکانیان بەکاریان هێناوە و دەیهێنن.
*قورقوشم (٨٢) ئەمڕۆ مرۆڤ لە قوڕقوشم نەوت و بۆیاخ دەردەهێنیت بۆ سەربانی ماڵانیش بەکاردە‌هێنرێت و نرخی زۆر گرانە .
*ڕادۆن ( ٨٦) توخمێکی فلزی تیشکدەرە، گازێک لەناو سکی زەویەوە دەردەکات  کە گەردیلەکانی "ئەلفا" ی تێدایە، دوای جگەرە کێشان یەکێکە لە هۆیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە.
*یۆرانیۆم (٩٢) توخمێکی کوشندەیە، پلۆتۆنیۆمی لێ وەردەگیرێ لەگەڵ زۆربەی توخمە تیشکدەرە پڕ مەترسییەکاندا، وەکو بۆمبا و وێستگەکانی وزە و پاشماوەکاندا، بەڵام ئەگەر لە تیشکدەرەکانی ڕزگارمان بوو، دەگۆڕێت بۆ کانزایەکی 
زۆر گرنگ لەدروست کردنی قوڕقوشمی کوشندەدا .
* پلۆتۆنیۆم  (٩٤) تەنیا شتێک کە دەتوانێت ناوبانگی ئەم کانزایە بپارێزێت ئەوە کە یارمەتیمان دەدات لە چارەسەری شێرپەنجەدا ،هەروەها یەکێکیشە لەهۆیەکانی توشبوون بە شێرپەنجە.


سەرچاوەکان

95 بینین