زەیتی زەیتوون لە كۆن و ئێستادا

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-15:56:00 - کۆدی بابەت: 3180
زەیتی زەیتوون لە كۆن و ئێستادا

ناوه‌ڕۆك

زەیتی زەیتوون

خەڵکی لە دەنکی زەیتوونەوە زەیتی زەیتوونیان دەست دەکەوێت. کە لە سەر داری زەیتوون دەڕوێت کە دارێکی زۆر کۆنە لە مێژوودا.
یۆنانییە دێرینەکان ئەفسانەیەکیان هەبووە وتویەتی داری زەیتوون خەڵاتێکە لە خواوەندی ئەسیناوە (کە ئەسینای پایتەختی یۆنان بە ناوی ئەو خواوەندەوە ناو نراوە) سنووری شارەکانی یۆنان کاتی خۆی بە داری زەیتوون دیاری کراوە، دار بە نسبەتی یونانیەکانەوە هێمای ئازادی و ئومێد و ڕەحمەت و نوێژ و پاکی و خاوێنی و یاسا بووە لە یاریەکانی ئۆڵۆمپیشدا چەپکە گوڵیان لە گەڵای زەیتوون دروست کردووە و داویانەتە یاریزانە براوەکان.
زەیتی زەیتوون لە زۆر کۆنەوە بۆ چەندین مەبەست بەکارهێنراوە. پێش دۆزینەوەی سابون دەوڵەمەندان لە یۆنان و ڕۆماندا بە زەیتی زەیتوون لاشەیان چەور کردووە. لە وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاستدا زەیتی زەیتوونیان بە مەبەستی چێشت لێنان بەکارهێناوە، لە سەردەمە کۆنەکاندا زەیتوونیان هاڕیووە و دوای ئەوە زەیتونە هاڕاوەکەیان کردۆتە پارچە پەڕۆیەکەوە و گوشیویانە و ڕۆنەکەیان لێ دەرهێناوە. بەڵام ئەمڕۆ ئامێری نوێ و هایدرۆلیکی لە گرتنی زەیتی زەیتووندا بەکار دەهێنرێت کە زۆر بە پاکی و خاوێنی بەرهەمی دەهێنێت، زەیتی زەیتوون لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠٪ کێشی دەنکە زەیتوونە گەیشتووەکە پێک دەهێنێت، ڕۆژێک لە ڕۆژان هەبووە پادشایان لە هەندێک شوێنی دونیادا حوکمیان بە سامانەکەیانەوە کردووە لە ڕێگەی ژمارە کوپە پڕ لە زەیتەکانی ناو کۆشکەکەیان.


سەرچاوەکان

32 بینین