ناوهڕۆك
شانشینی بەکتریای کۆن
تاکەکانی شانشینی بەکتریای کۆن Kingdom Archaebacteria زیندەوەرانی تاک خانە و ناوک سەرەتایین و پەردە خانەیەکی جیاکەرەوەیان هەیە، هەروەها تایبەتمەندی کیمیایی زیندەیی و بۆماوەییان هەیە کە جیاوازە لە هەموو جیاکەرەوەکانی پۆلەکانی دیکەی ژیان. هەندێ لە جۆرەکانی بەکتریای کۆن خۆژینن، خۆراک بەرهەمدێنن لە ڕێگەی کیمیکە پێکهاتنەوە. بەڵام پاشەڕۆکانیان ئەو گازانە دەگرێتەوە کە توانای گڕگرتنیان هەیە وەکو گازی میثان. ژمارەیەیکی زۆر لە بەکتریای کۆن لە دەوبەرێکی سەختی وەک کانیاوە گۆگردییە گەرمەکان و لە دەریاچە زۆر سوێرەکان و لە ژینگەی ناهەوایی وەک ناو ڕیخۆڵەی شیردەرەکاندا دەژین.
سەرچاوەکان
2536 بینین