سوودەکانی شووتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-15:15:00 - کۆدی بابەت: 3345
سوودەکانی شووتی

ناوه‌ڕۆك

شووتی 

یەكێكە لە بەناوبانگترین میوەكانی وەرزی هاوین، كە لە كۆتاییەكانی وەرزی زستان یان لە سەرەتای وەرزی بەهار دەچێنرێت و لە وەرزی هاویندا پێدەگات، ڕەنگی تۆوی شووتی دەكرێت سەوزبێت یان زەرد یان سپی یان خەت خەت، ناوە زانستییەكی شووتی (Cucumis melo)ـیە، كە خاوەنی توێكڵێكی سافە، ڕەنگی شووتی لە ناوەوە لەكاتی پێگەشتنیدا سوورە و تۆوەكانی تێدایە و تامی شیرینە، وەڵاتی چین بە پێشەنگ دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی شووتیدا كە %52 شووتی جیهان دابین دەكات، لە پلەی دووەم وڵاتی توركیایە پاشان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، شووتی نزیكەی 1200 جۆری جیاوازی هەیە، كە لەم دواییانەدا شووتی شێوە چوارگۆشە دەركەوتووە، هەروەها شووتی بێ ناوك و شووتی ناو زەرد بوونی هەیە.

سوودە خۆراكییەكانی شووتی

شووتی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددە خۆراكییە بەسودەكانی تێدایە بۆ لەشی مرۆڤ، كە %85 شووتی ئاوە، %10 شەكرە، هەروەها پڕۆتین و ڕێژەیەكی كەم لە چەورییەكانی تێدایە، ڕێژەیەكی زۆر لە ماددە ئاسن و خوێیەكانی تێدایە لەوانە: كالیسیۆم، سۆدیۆم، مەگنیسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، هەروەها ناوكەكانی ڕێژەیەكی باش لە چەورییە ناتێرەكانی تێدایە، لە شووتیدا كۆمەڵێك ڤیتامینی زۆر هەیە وەك: ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڤیتامین B6، هەروەها لە شووتیدا ماددەی دژەئۆكسان هەیە وەك لایكۆپین (Lycopene).

سوودەكانی شووتی

  • هەستكردن بە تینوێتی ناهێڵێت بەتایبەتی لە هاویندا چونكە ڕێژەیەكی زۆری ئاوی تێدایە
  • گورچیلەكان پاك دەكاتەوە و چالاكی دەكات بەبۆنەی بوونی پۆتاسیۆم تێیدا
  • ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات و قۆڵۆن كەمدەكاتەوە، ئەوش بەبۆنەی بوونی ماددەی دژەئۆكسان وەك لایكۆپین (Lycopene)
  • لە نەخۆشییەكانی دڵ دەتپارێزێت چونكە كۆلیستڕۆڵی تێدا نییە
  • پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە چونكە پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە
  • دەتپارێزێت لە ڕەقبوونی خوێنهێنەرەكان بەبۆنەی بوونی (كارتینۆید- Carotenoid)ـەكان لەناو شووتیدا
  • هێزی سێكسی لای پیاوان زیاد دەكات ئەمەش بە هۆی ماددەی سترۆلین (citrulline) و ئارجێنین (Arginine)
  • پارێزگاری لە تۆڕەی چاو دەكات چونكە ڤیتامین A  تێدایە
  • یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات چونكە وات لێدەكات بەئاسانی هەست بە تێربوون بكەیت و ڕێژەیەكی كەمی كالۆری تێدایە
  • زۆر باشە بۆ ئافرەتی دووگیان هەم بۆ خۆی و هەم بۆ كۆرپەلەكەی چونكە بڕێكی زۆر لە تەواوكەرە خۆراكی و ڤیتامینەكانی تێدایە
  • بۆ نەخۆشی شەكرە باشە چونكە یارمەتی دەردانی ئەنسۆلین دەدات بۆ ناو خوێن بەڵام نابێت زیادەڕۆیی بكرێت لەخواردنیدا


سوودەكانی توێكڵی شووتی

  • توێكڵی شووتی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددەی سترۆلین (citrulline)ـی تێدایە كە توانای سێكسی لە لای پیاوان زیاد دەكات
  • سودێكی زۆری دەبێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن گەر لەبەر خۆردا وشك بكرێتەوە پاشان بهاڕدرێت و ڕۆژانە یەك كەوچكی لێبخورێت بەیانیان بە سكی بەتاڵ
  • میزكردن زیاد دەكات
  • بەردەكانی ناو گورچیلە دەتوێنێتەوە و پاكی دەكاتەوە
  • ڕێگری دەكات لە مانەوەی شلەكان لە لەشدا
  • سوودێكی زۆری هەیە بۆ پێست، كە توێكڵی شووتییەكە بكرێتە سەر پێستەكە و بجوڵێندرێت بەشێوەیەكی بازنەیی
  • بەرهەمهێنانی شیر لە لای دایكان زیاد دەكات


سەرچاوەکان



1266 بینین