کێ زانستی حیسابی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-22:45:00 - کۆدی بابەت: 3365
کێ زانستی حیسابی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ زانستی حیسابی داهێنا؟

حیساب واتە زانستی ژمارەکان کە پەیوەندی بە واتای ژمارەکان و هێماکان و چۆنێتی بەکارهێنانیانەوە هەیە. هیچ کەس زانستی حیسابی دانەهێناوە، بەڵکو بەپێی پێویستیەکانی مرۆڤ پێشکەوتووە و لە سەرەتادا پەیوەندی بە ئەندازە و بڕەوە هەبووە، نەک بە ژمارەوە، پێش ئەوەی خەڵکی بتوانن بژمێرن "هەستی ژماردن" لایاندا هەبووە. بۆ نموونە: ڕاوچییەک بە لەدەست دانی هەر تیرێکی دەیزانی چەندی ڕاوکردووە. بەتێپەڕبوونی کات مرۆڤ پێویستی بە ژمارەکان و ناوی ژمارەکان بوو، خاوەن ئاژەڵەکان دەیانویست بزانن بەرە و بوومی ئاژەڵیان چەندە و جوتیارەکانیش دەیانویست کاتی کێڵان و کشتوکاڵ بزانن. هەروەها لە کاتێکی نەزانراوو لە سەردەمانێکی دووردا، ژمارەکان و ناوی ژمارەکان داهێنرا. واتە ئەو ژمارانەی کە پێیان دەوترێت ژمارە گشتیەکان یان ژمارە سروشتییەکان. دوای ئەوە مرۆڤ پێویستی هەبووە کە ژمارەیەکی هەبێت لەیەک کەمتر بێت و ژمارەیەکیش بکەوێتە نێوان دوو ژمارەوە، بەمجۆرە کەرتەکان داهێنران. دوای ئەوە جۆرەکانی تر لە ژمارەکان داهێنران. کە یەکێکیان ژمارە سالبەکان بوو وەکو -٢ و -٧. بیرۆکەی ژمارە سالبەکان و دۆزینەوەی شتێکی زۆر سەخت و گران بوو. لە یۆنانی کۆندا دەیانزانی پێنج لە حەوت ببەیت دووی دەمینێتەوە. بەڵام ئایا دەتوانرێت حەوت لە پێنج دەربکرێت؟ بۆیە یۆنانیەکان بڕیاریاندا کە ئەوە شتێکی باوەڕ پێکراو نییە. لە سەدەی شازدەهەمدا خەڵکی سەیریان کرد دەشێت ژمارەیەک هەبێت لە هیچ کەمتر بێت، بۆ نموونە: ئەگەر حەوت لە پێنج دەربکرێت ئەوا دوو لە سفر کەمتر دەمێنێتەوە و دەبێتە -٢. کاتێک ژماردن بوو بە کردارێکی بنەڕەتی مرۆڤ فێری کەمکردن و کۆکردنەوە و لێکدان و دابەشکردن بوو. کە چوار کردارە سەرەکییەکان لە زانستی حسابیدا.


سەرچاوەکان



772 بینین