باسی ڕووەکی هندبا
بەشی بەکارهاتوو ڕەگ و گەڵاکانییەتی، لە بەشی سەرەوەی گۆی زەوی هەیە لە ناوچە فێنکەکان و لە بەشی خوارەوەی نییە عەرەب ناسیویانە لە سەدەی ١٠-١١ـی زاینی و بەهۆی ئەوانیشەوە گەیشتە ئاسیا لە کتێبەکانی پزیشکی باسکراوە و هیندییەکان بەکاریان هێناوە بۆ نەخۆشی جگەر.
هندبا زۆر گرنگە بۆ خۆراکی مێشەنگوین، چونکە زوو پێدەگات و گوڵ دەکات، بە هۆی ئەویشەوە پیتێن لە دارەکان ڕوودەدات. چونکە تامی شیلەکەی شیرینە بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە مێشوولە لە دەوری کۆدەبنەوە کە ژمارەیان دەگاتە ٣٩ جۆر مێشوولە.
چۆلەکە و باڵندەی بچکۆلە و بزنیش دەیخوات، بەڵام مەڕ و چێل و ئەسپی ئەوروپی بەلایدا ناچن بە پێچەوانەی ئەسپی عەرەبی دەیخوات و لای کەروێشکیش زۆر گرنگە بە درێژایی وەرزی زستان دەچێندرێت گەڵاکەی بۆ زەڵاتە بەکاردیت لە وەرزی بەهار لە ڕۆژئاوادا بەتایبەتی گەڵایە ناسک و نوێیەکانی، لە ڕۆژهەڵات وەک شلەش بەکاردێت.
گەڵاکەی لەگەڵ ئاوی لیمۆ و خوێ دەکرێتە ناو سەندەویچ زۆر جار ڕەگەکەی وشک دەکرێتەوە و ورد دەکرێت و لەگەڵ (البن) تێکەڵ دەکرێت و لە جیاتی قاوە دەخورێتەوە و ماددەی کۆفاینیشی تیا نییە.
پێکهاتەکەی ڕووەکی هندبا
- بەشی زۆری ماددەی تراکساسینە کە زۆر تاڵە.
- ئەنۆلین ماددەیەکی شەکرییە و مێشەنگوینن بۆ خۆی کێش دەکات.
- ڕەگەکەی نیشاستەی تیا نییە.
- ماددەی (Laevullin) و (Lecithin).
- بڕێکی زۆر لە ئاسن و کالیسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تیایە.
بەکارهێنانی و سوودەکانی پزیشکی ڕووەکی هندبا
- میزکردن زیاد دەکات و هاوکاری توانەوەی بەردە.
- گەدە و ڕیخۆڵە بەهێز دەکات هەرس زیاد دەکات و ڕەوانی دەکات.
- چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات، چارەسەری هەوکردنی جگەریشە.
- چارەسەری مەیاسیری و خوێن مانەوەی ناو قاچەکان دەکات (الدوالی).
- بۆ کەم خوێنی باشە چونکە ئاسنی تێدایە.
- بۆ کەمکردنەوەی خێرایی لێدانی دڵ باشە چونکە سۆدیۆمی کەم تیایە و پۆتاسیۆمی زۆرە.
- بۆ بەرگری لە نەخۆشی بە شەمێ بوونی جگەر باشە.
- ماددەی کارۆتینۆیدی زۆری تیایە کە سەرچاوەی ڤیتامین (ئەی)ـیە، بڕەکەی لەوەی ناو گێزەر زیاترە.
- بۆنی لەش و ئارەقە خۆش دەکات چونکە کلۆرۆفیلی زۆری تیایە.
- پەستانی خوێن کەم دەکات.
- تێکەڵەی هەندبا و ڕەگی جینسغ و زەنجەفیل بۆ چارەسەری شەکرە باشە.
- چایەی هیندبا پلەی گەرمی دادەبەزێنێ و تێنوێیەتی دەشکێنێ.
- بەرگری سەریەشە و شەقەسەر دەکات.
- چارەسەرە بۆ کەم خوێن چونکە ترشی فۆلیکی دەکات.
- بەرگری شێرپەنجەی گەدە و ڕیخۆڵە دەکات.
تێبینی:
ئەوانەی دەرمانی میزکردن وەردەگرن نابێت زۆر بخۆن چونکە بە کاریگەری هەردووکیان ئاوی لەش کەم دەکەنەوە.