ڕووەک چۆن لە خۆڵدا دەڕوێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-01:26:00 - کۆدی بابەت: 3437
ڕووەک چۆن لە خۆڵدا دەڕوێت؟

ناوه‌ڕۆك

چی یارمەتی ڕووانی ڕووەك دەدات؟

شتی زۆر لە ناو خۆڵدا هەیە، کەوا دەکەن لە ڕووەکەکان تیایدا بڕوێن و گەشە بکەن. خۆڵ تێکەڵەیەکە لە مەوادی ئەندامی و نائەندامی. بەشە ئەندامییەکەی لە شتە زیندووەکان پێکدێت. لەگەڵ پاشماوەی ئەو شتانەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان زیندوو بوون. بەشە نائەندامییەکەشی، لە گەردیلەکانی بەرد و مەوادە کانزاییەکان پێکدێت. مەوادە ئەندامییە ڕزیوەکان لە خۆڵدا پێی دەوترێت (پەین) کە ماددەیەکی ئەسمەر یان ڕەشە و لە ئەنجامی شیتەڵ بوونی مەوادە ڕووەکی و ئاژەڵییەکانەوە دروست دەبێت و بەشە ئەندامیەکە لە خۆڵدا پێکدەهێنێت.

پەیین گەردیلەکانی ئەو بەردانەی پێکەوە نووساون لەیەکیان جیا دەکاتەوە و وا دەکات ئاو و هەوای زیاتر بچێتە ناو خۆڵەکەوە. هەروەها خۆڵ بۆ بەکتریا و زیندەوەرە بچوکەکانی تر دابین دەکات لە خۆڵدا. ئەو زیندەوەرە زۆر بچووکانەش، مەوادە ئەندامییە مردووەکان شیتەڵ دەکات و مەوادێک پێک دەهێنن کە ڕووەکەکان دەتوانن بەکاریبهێنن، لەبەر ئەوەی پەین زۆر گرنگە بۆ بەپیت کردنی زەوی یان یارمەتی دانی ڕووەکەکان بۆ گەشەسەندن.

جۆرەها گیاندار لە خۆڵدا دەژین. پاشەڕۆکانیان زۆر گرنگە بۆ خۆڵ. هەروەها کرمەکانیش زۆر گرنگن لە سەر و ژێر خۆڵدا. زیندەوەرە زۆر بچووکەکانی ناو زەوی لەسەر گەردیلەی مەوادە ئەندامییەکان دەژین. ئەوانیش مەوادە ئەندامییەکان شیتەڵ دەکەن بۆ کانزا و گاز و شلە. مەوادە ڕزیوەکانیش شیتەڵ دەبن و کۆمەڵێکی تر لە توخمی بنەڕەتی بەرهەم دێنن. کە ڕووەکەکان دەتوانن وەکو مەوادێک بۆ گەشەسەندن بەکاری بهێنن. ڕووەکەکان پێویستیان بە دە توخم هەیە تا گەشەی پێ بکەن. کە سیانیان لە هەوا یان ئاو یان هەردووکیان هەن کە بریتین لە ئۆکسجین و هایدرۆجین و کاربۆن. حەوت توخمەکەی تریشی لە خۆڵدا دەست دەکەوێت کە ئەمانەن نایترۆجین، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، گۆگرد.


سەرچاوەکان



571 بینین