ئاژەڵان چۆن لە ئاوە بەستووەکاندا دەژین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-02:53:00 - کۆدی بابەت: 3444
ئاژەڵان چۆن لە ئاوە بەستووەکاندا دەژین؟

ناوه‌ڕۆك

ئاژەڵان چۆن لە ئاوە بەستووەکاندا دەژین؟

کاتێک لە وڵاتاندا پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر، هەرچی دەریا و دەریاچە هەیە هەمووی دەیبەستێت، لێرەدا پرسیارێک دێتە کایەوە، چۆن گیانداران لەو ئاوە بەستوانەدا دەتوانن بژین و نەمرن؟
لە ڕاستیدا ئاوی دەریا و دەریاچەکان تەنها چینی سەرەوەی دەیبەستێت و ئاوی ژێرەوە بە شلی خۆی دەمێنێتەوە و نایبەستێت، لەبەر ئەوە گیاندارە ئاویەکان دەتوانن بە بێدەنگ لە دەریا و دەریاچە بەستوەکاندا بژین. زۆربەی شلەکان بە شێوەیەکی گشتی، بە گەرمکردن دەکشێن، بەڵام ئاو لە پلەی سفری سەدیدا دەیبەستێ، کە لە پلەی سفری سەدیدا گەرمکرا، وردە وردە قەبارەی بچوکدەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا، ئەم کردارە بەردەوامدەبێت تا گەرماکە دەگاتە پێنج پلەی سەدی. دواتر ئەو پلە گەرمایەی ئاوەکە دەست بە کشاندەکات لەگەڵ پلەی گەرماکەدا کشانی بەردەوام دەبێت، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە قەبارەی ئاو لە چوار پلەی سەدیدا لە ئەوپەڕیدایە. ئەو کشانە نائاساییە لە ئاودا بە کشانی شاز دەناسرێت. ئەو کشانە شازەی ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سروشتدا، کە چینی سەرەوە دەیبەستێت لە دەریا و دەریاچەکانی ناوچە ساردەکاندا و چینەکانی ژێرەوە بەشلی دەمێنێتەوە. بەوجۆرە گیاندارە ئاویەکان دەتوانن لە ژیاندا بێننەوە. لە وڵاتە ساردەکاندا و لە وەرزی زستاندا  کاتێک پلەی گەرما زۆر دادەبەزێت، چینی سەرەوەی ئاوی دەریا و دەریاچەکان دەست بە ساردبوون دەکەن. کاتێک پلەی گەرمای چینەکانی سەرەوە دادەبەزێت بۆ ٤ پلەی سەدی، ئاوەکە ئەوپەڕی چڕی خۆی وەردەگرێت و دادەبەزێت بۆ ژێرەوە و چینی ژێرەوەش بەرزدەبێتەوە بۆ سەرەوە، ئەو ئاوە بەرزدەبێتەوە و سارد دەبێت بۆ ٤ پلەی سەدی ئینجا دادەبەزێت، ئەم کردارە بەردەوام دەبێت تا هەموو ئاوەکە دەگاتە ٤ پلەی سەدی.

کاتێک پلەی گەرما دەگاتە ژێر ٤ پلەی سەدی چڕی ئاوەکە کەمدەبێتەوە و دانابەزێت بۆ ژێرەوە، تا لە کۆتاییدا سەری ئاوەکە دەیبەستێت بەڵام بەشی ژێرەوەی لە ٤ پلەی سەدیدا دەمێنێتەوە. لەبەرئەوەی بەفر گەیەنەرێکی خراپە بۆ گەرما بۆیە کرداری بەستن لە ژێرەوە زۆر خاو دەبێت، بەوەش ماسی و گیاندارە ئاویەکانی تر و ڕووەکەکان لەژێر چینی بەستوودا لەژیاندا دەمێننەوە و نامرن. ئەگەر کشانی ئاو ڕێکوپێک بوایە ئەوا دەریا و دەریاچەکان بەتەواوی دەیبەست و لەگەڵیشیدا هەرچی ڕووەک و گیانداری ئاوی هەیە دەیبەست.  


سەرچاوەکان



444 بینین