ماوەی خەوی ئاژەڵان

له‌لایه‌ن: - ڕێبین ئیسماعیل مەحموود ڕێبین ئیسماعیل مەحموود - به‌روار: 2024-08-18-18:55:00 - کۆدی بابەت: 14200
ماوەی خەوی ئاژەڵان

ناوه‌ڕۆك

پێشەکی

خەوتن پرۆسەیەکی گرنگە لە ژیانی زۆربەی ئاژەڵان و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە تەندروستی و بەردەوامی ژیانیان. ماوە و شێوازی خەوتن لە نێوان جۆرەکانی ئاژەڵاندا جیاوازە و پەیوەندی بە چەندین هۆکارەوە هەیە وەک ژینگە، خۆراک، و پێداویستییە فیسیۆلۆژییەکان. ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتە سەر ماوەی خەوتن و تایبەتمەندییەکانی خەوتنی ئاژەڵان لە سێ گروپی سەرەکی: مەمکدارەکان، هێلکەکەرەکان، و خشۆکەکان.

مەمکدارەکان

گۆریلا: نزیکەی ١٢ کاتژمێر دەخەوێت. لەسەر دار جێگا دروست ئەکەن و ئەخەون.

شێر: ١٦-٢٠ کاتژمێر دەخەوێت. زۆربەی کات لە ڕۆژدا دەخەوێت و شەوانە ڕاو دەکات.

پشیلە: ١٢-١٦ کاتژمێر دەخەوێت. لە ڕۆژێکدا زیاتر لە جارێک ئەخەوێت. بەڵام خەوی کورت.

سەگ: ١٢-١٤ کاتژمێر دەخەوێت. سەگ بە شێوەیەکی ئاسایی شەوانە دەخەوێت، بەڵام لە ڕۆژیشدا سەرخەو دەشکێنێ.

فیل: ٢-٣ کاتژمێر دەخەوێت، کە کەمترین ماوەی خەوە لە نێو گشت گیانلەبەرە مەمکدارەکان.

دۆلفین: دۆلفین بە شێوەیەکی تایبەت دەخەوێت، نیوەی مێشکیان دەخەوێت لە کاتێکدا نیوەکەی تر بەئاگایە. بەم شێوەیە ٨ کاتژمێر دەخەوێت.

زەرافە: ٣٠ خولەک بۆ ٢ کاتژمێر دەخەوێت. زەرافەکان زۆربەی کات بە وەستاوی و بە پێوە دەخەون.

کوالا: ٢٠-٢٢ کاتژمێر دەخەوێت. ئەمە درێژترین ماوەی خەوتنە لە نێو گشت گیانلەبەرە مەمکدارەکان.

شەمشەمەکوێرە: ١٩-٢٠ کاتژمێر بە هەڵواسراوی و سەرەوخوار دەخەوێت.

هێلکەکەرەکان

مریشک: مریشکەکان نزیکەی ٨-١٢ کاتژمێر دەخەون. لەگەڵ ڕۆژئاوابوون دەخەون و لەگەڵ خۆرهەڵاتن هەڵدەستن.

پەنگوین: پەنگوینەکان چەندین خەوی کورتی ١٥-٣٠ خولەکی دەکەن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.

باڵندە: زۆربەی باڵندەکان ١٠-١٢ کاتژمێر دەخەون. هەندێکیان دەتوانن کاتێک دەفڕن بخەون.

خشۆکەکان

مار: مارەکان چاویان ناکرێتەوە، بۆیە دیاریکردنی کاتی خەوتنیان ئاسان نییە. بەڵام لێکۆڵینەوەکان پیشانی دەدەن کە نزیکەی ١٦ کاتژمێر دەخەون.

کیسەڵ: ماوەی خەوتنی کیسەڵ جیاوازە بەپێی جۆرەکەی، بەڵام هەندێکیان دەتوانن ٤-٧ مانگ بخەون لە وەرزی زستاندا.

تیمساح: کرۆکۆدیلەکان نزیکەی ١٧ کاتژمێر دەخەون، زۆربەی کات لە ئاودا یان لەسەر کەناری ئاو.



68 بینین