پشیلە چی دەخوات؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-19:23:00 - کۆدی بابەت: 13307
پشیلە چی دەخوات؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشیلە چی دەخوات (بە عەرەبی: ماذا تأكل القطط، بە ئینگلیزی: What do cats eat)، جۆرەکانی خواردنی پشیلە لە بازاڕدا بەردەستە و خواردنی پشیلە جۆری جۆراوجۆری هەیە.

خۆراکەکانی پشیلە

١. خواردنی وشککراوە

خۆراکی وشک چەندین پێکهاتەی سروشتی تێدایە کە سوودی بۆ جەستەی پشیلە هەیە، لەوانە دانەوێڵە و وەرگیراوەکانیان، گۆشت، بەرهەمە شیرەمەنیەکان و ڕیشاڵەکان، خۆراکی وشککراو سەلمێنراوە کە کاریگەرە لە پاراستنی ددان و تەندروستی ئێسک،  ڕەنگە بۆ زۆر کەس خواستراو بێت بەهۆی کەمی تێچووی و کەمتر ئەگەری تێکچوون بە بەراورد بە خۆراکەکانی تر، لە لایەکی ترەوە پشیلە بە پلەی یەکەم گۆشتخۆرە، بۆیە کۆئەندامی هەرسیان وەکو  پێویست نییە بۆ وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵ و نیشاستە کە لەم جۆرە خۆراکەدا هەیە دەبێتە هۆی سکچوون و وشکبوونەوەی لەش.

٢. خواردنی نیمچە شێدار

لە خۆراکی نیمچە شێداردا، گۆشت و وەرگیراوەکانی پێکهاتەی سەرەکی ئەم جۆرە خۆراکانەن، هەروەها ڕێژەی شێیەکەی نزیکەی٪٣٥  دەبێت لە ڕووی تێچوونەوە و لەوانەیە بڕێکی زۆر لە شەکر یان خوێ بە ڕێژەیەکی زۆرتر لە وشک خۆراک هەروەها مادەی کیمیایی تێدایە بۆ پاراستنی خۆراک و ڕەنگی زیادکراو.

٣. خوارد‌نی له‌قوتوونراو

لە خواردنی قوتوودا ڕێژەی شێی٪ ٧٥ە، لە نێو پشیلەدا جۆری پەسەندکراوە، هەروەها زۆرترین تێچووی هەیە لەنێو جۆرەکانی تردا ئەم جۆرە بە هەمەچەشنییەکەی و ئەگەری هەبوونی چەند جۆرێک خۆراکی لە قوتوودا خۆراک بۆ دەپارێزێت ماوەی درێژتر لە جۆرەکانی تر. لەوانەیە ئەم جۆرە خۆراکە ببێتە هۆی هەندێک نەخۆشی پووک لە پشیلەدا.

خواردنی گونجاو بۆ پشیلە

چەندین جۆری خۆراک هەیە کە بۆ پشیلە گونجاوە، کە ئامادەکردنیان ئاسانە و لە ماڵەوە پێشکەشیان دەکرێت، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

١. گۆشتی سوور

پشیلە بە شێوەیەکی سروشتی حەزی لە خواردنی گۆشتی سوورە، دەبێت بە کوڵاو پێشکەشیان بکرێت، بە تەنها یان لەگەڵ سۆس و دروستە کەمێک پەتاتەی کوڵاوی تێبکرێت بۆ زیادکردنی ڕێژەی پۆتاسیۆم لە جەستەیدا و بۆ کەمکردنەوەی بۆنی میز، پشیلە پێش هەموو شتێک زۆر حەزی لە چەوری سپییە، هەروەها بەهۆی ئەوەی سروشتی پێکهاتەی جەستەیان پێویستی بە بڕێک چەوری هەیە بۆ ئەوەی لە خۆراکی ڕۆژانەیاندا بێت، بەڵام پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە پێشکەشکردنی گۆشتی کاڵ بۆ پشیلە، چونکە خواردنی دڕندەیی ئەوان زیاد دەکات هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چەند جۆرێکی پشیلە هەیە وەک پشیلەی فارس کە ڕقیان لە خواردنی گۆشتە.

٢. جگەر

زۆر کەس حەز دەکەن جگەر بدەن بە پشیلە، توانای خواردنی بڕێکی زۆر جگەری کوڵاویان هەیە جگە لەوەش سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ خۆراکدانی پشیلە بە ڤیتامین و کانزای پێویست.

٣. گۆشتی سپی

مریشک و گۆشتی کەروێشک و ماسی نموونەن گۆشتی مریشک خواردنی دڵخواز و خۆشەویستە بۆ زۆربەی پشیلەکان ئەگەر بە کوڵاو پێشکەشیان بکرێت، ئەوا زۆر چێژ لە خواردنی وەردەگرن گۆشتی سپی، هەروەها ماسی توخمەکانی زۆرێک لە ماددە خۆراکیەکان وەک فسفۆر و پرۆتین و ڤیتامینەکانیان بۆ دابین دەکات.

٤. بەرهەمە شیرییەکان

پەنیر و ماست لە گرنگترین ئەو خۆراکانەن کە بۆ پشیلە گونجاون، وەک چۆن پەنیر کالیسیۆم و چەوری و پرۆتینی بۆ دابین دەکات، شیر خۆراکێکی گونجاوە بۆ پشیلە لە مانگەکانی یەکەمی ژیانیدا.

٥. سپێناغ

سەرچاوەی زۆرێک لە ڤیتامینەکانە، وەک ڤیتامینە A,C,K،  هەروەها دەوڵەمەندە بە ئاسن و کالیسیۆم هەروەها سپێناخ کاردەکات بۆ پاراستنی ناوپۆشی کۆئەندامی هەرس لە زیانەکانی هەوکردن ئەگەر پشیلەکە کێشەی هەبێت لەگەڵ سیستەمی میزکردن، وەک بوونی بەردی کالیسیفیک لە میزڵداندا، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خۆراکدانی پێی.

٦. هێلکە

هێلکە سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و ڤیتامین بی یە و پێویستە بە کوڵاو پێشکەشی پشیلە بکرێت.

٧.کاڵەگ

کاڵەگ ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە، هەروەها ماددەی بێتا کارۆتینی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی تەندروستی چاو و پێست دەدات.

٨. مۆز

مۆز ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی تواوەی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە خۆراکێکی تەندروست و سووک بۆ پشیلە.

٩.شووفان

شووفان بە سەرچاوەیەکی گرنگی وزە و ڤیتامین بی دادەنرێت.

١٠. نان

نان بە سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتین و ڕیشاڵ دادەنرێت، بەڵام دەبێت وریایی لە بڕی پێدراودا بگیرێتەبەر، دەبێت بچووک بێت بۆ ئەوەی تووشی سکچوون نەبێت.

١١. سێو

سێو ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵ و ڤیتامین سی تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە خۆراکێکی گونجاو، بە لەبەرچاوگرتنی لابردنی توێکڵی دەرەوەی.

١٢. توو

توو سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین A و C یە.

١٣. نۆک

نۆک ڤیتامین A و C و ڕیشاڵی تێدایە.

ئەو خۆراکانەی زیان بە پشیلە دەگەیەنن

زۆرێک لەو خۆراکانە هەن کە مەترسی لەسەر تەندروستی پشیلە دروست دەکەن و ئەم خۆراکانەش بریتین لە:

١. پیاز و سیر

پێدانی ئەو خۆراکانەی کە پیاز و سیریان تێدایە بە پشیلە بە بابەتێکی زۆر مەترسیدار دادەنرێت، چونکە پێکهاتەی گۆگردی تێدایە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، کە دەبێتە هۆی کەمخوێنی.

٢. هێلکەی کاڵ

دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت کە هێلکەکان پێش ئەوەی پێشکەشی هەر کەسێک بکرێت،  بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دوور بێت لە بەکتریاکانی سالمۆنێلا، سپێنەی هێلکە ئەڤیدینیشی تێدایە کە کاردەکات بۆ وەستاندنی مژینی ڤیتامین B.

٣. خواردنەوە کحولیەکان

خواردنەوە کحولیەکان کێشەی زۆر بۆ پشیلە دروست دەکەن، لەوانە ژەهراوی بوون بە کحول، کە لەوانەیە ژیانیان لەناو ببات.

٤. کافایین

کافایین ڕێژەی میز زیاد دەکات و کۆئەندامی دەمار هان دەدات و لێدانی دڵ خێراتر دەکات هەروەها شوکولاتە بە ماددەیەکی زیانبەخش دادەنرێت بۆ پشیلە چونکە کافایین و تیۆبرۆمینی تێدایە کە لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی پشیلەکە.

٥. چەوری خاو

چەوری گۆشت و ماسی لە زیانبەخشترین خۆراکەکانە بۆ پشیلە بەهۆی ئەو گرفتانەی کە لەوانەیە دروستی بکەن، لەوانەش ڕشانەوە و سکچوون و هەوکردنی پەنکریاس چەوری کاڵ بەکتریای بێشوماری سالمونێلا لەخۆدەگرێت، بۆیە پێویستە دووربکەونەوە لە پشیلە بەتایبەت پێست.

٦. ترێ و کشمش

کشمشی بە یەکێک لەو خۆراکانە دادەنرێت کە زیانی بۆ پشیلە هەیە بەهۆی ئەگەری لەکارکەوتنی کتوپڕی گورچیلە لە پشیلەدا، گرنگترین نیشانەکانیش کە لەوانەیە لەسەر پشیلە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای خواردنی ترێ و کشمش دەربکەون بریتین لە: سکچوون، کەمی ئارەزووی خواردن، لاوازی، و کەمی ئارەزووی خواردن میزکردن.

٧. شیرینی

شیرینی بە ماددەیەکی زیانبەخش دادەنرێت بۆ پشیلە چونکە زایلیتۆلی تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی شەکری خوێن و تێکچوونی کارکردنی جگەر ئەو نیشانانەی کە لەوانەیە لە پشیلەدا دەربکەون بریتین لە ڕشانەوە و بێهێزی.

٨. شیرێک کە لاکتۆزی تێدایە

بەو پێیەی پشیلە ناتوانێت لاکتۆز بشکێنێت و هەرس بکات وەک گەورەساڵێک، خواردنی ئەو شیرەی کە لاکتۆزی تێدایە لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە سکچوون و بەم شێوەیەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش.

قەڵەوی لە پشیلەدا

قەڵەوی پشیلە دەتوانرێت بە زیادبوونی کێشی جەستەی پشیلە بە ڕێژەی ٪٢٠، یان زیاتر لە ئاستی کێشی ئاسایی پێناسە بکرێت، هەروەها بە یەکێک لە باوترین تێکچوونە خۆراکیەکان دادەنرێت لەنێو پشیلە ماڵییەکاندا و کاتێک هەستی پێکرا، پێویستە بۆ ئەوەی دەستبەجێ چارەسەر بدۆزنەوە و چارەسەری بکەن. قەڵەوی لە پشیلەدا چەندین مەترسی و زیانی لێدەکەوێتەوە کە دیارترینیان بەم شێوەیە:

  • کاریگەری لەسەر کوالیتی ژیانی پشیلە، و ڕێگریکردن لە چالاکییە جەستەییەکانیان.
  • دروستکردنی چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار لە پشیلەدا و توندکردنەوەی کاریگەرییەکانیان، وەک: پووکانەوەی ئێسک و تێکچوونی ئیسقانەکان و نەخۆشی شەکرە.
  • کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان لە پشیلەدا.


سەرچاوەکان



25 بینین