کاریگەری تۆپۆگرافیا
تۆپۆگرافیا لە دوو لاوە کار دەکاتە سەر کشتوکاڵ، یەکەمیان بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا، دووەمیش پلەی لێژی قەدپاڵەکە بۆ چ لایەک لێژە، بەرزبوونەوەی کاردەکاتە سەر پلەی گەرما، تاوەکو (٣٠٠)م بەرزبینەوە بڕی گەرما ١،٨ پلە کەم دەکات، لە ناوچە خولگەییەکاندا تا بەرزبینەوە بۆ (٢٠٠)، کشتوکاڵی بەروبوومی ناووچە فێنکەکان دەبینین وەک گەنم و جۆ و شۆفان یان بەروبوومەکە دەفەوتێت بەهۆی ئەو زوقمەوە کە لەسەر ناوچە هەرە بەرزەکان دروست دەبێت، ئەمەش بەپێی شوێن لە هێڵە پانەکانەوە دەگۆڕێن، تاوەکو لە هێڵی یەکسانەوە نزیک بینەوە وەک لە کینیا بە بەرزایی (٢٣٠٠ م) وە بە بەرزایی (١٥٠٠ م) لە زیمبابۆی. لە کشتوکاڵدا بەرزی کار ناکاتە سەر پلەی گەرمی بە تەنها، بەڵکو بێجگە لەوەش کار دەکاتە سەر بڕی ئەو بارانەی کە دەبارێت، ئەو بڕەش تا بەرز ببینەوە زیاد دەکات،بۆ نموونە ئەو بارانەی لە هەرێمی کوردستان و موسڵ دەبارێت زیاد دەکات تا بەرەو باکووری خۆرهەڵات بڕۆین، چونکە بەو پێیەش بەرزی زیاد دەکات تا دەگاتە (١٠٠٠ ملم) لای چیا هەرە بەرزەکان لە هەرە باکووری خۆرهەڵات. لە کاتێکدا لە (٣٠٠ ملم) تێناپەڕێت لەو ناوچانەدا کە دەکەونە باشووری خۆرئاوای ئەم شاخانەوە، لەم بارەدا دەتوانرا پشت بە باران ببەسترێت بۆ کشتوکاڵکردن چونکە بڕی باران یارمەتی ئەوە نادات ئەگەر پێویستییەکانی تری بەرهەمهێنان یارمەتی ئەوە بدات وەک چآندنی گەنم و جۆ.
لێژی زەویش لە چەند لایەنێکەوە کار دەکاتە سەر کشتوکاڵ. لێژی زۆر دەبێتە هۆی داڕوتانی زەوی کە بۆ کشتوکاڵکردن پێویستە، لەبەرئەوە کشتوکاڵ لەو ناوچانەدا دەکرێت کە لێژی کەمە وەک ناوچەی پێدەشتەکان، لە کاتێکدا لە ناوچە بەرزاییەکاندا کەمترە. زۆر جاریش لەبەرئەوەی دانەڕووتێت دەکرێت بە تەڵان. هەڵکەوتنی لێژی زەوی بەگوێرەی بای باراناوی و تیشکی خۆر کار دەکاتە سەر کشتوکاڵ. ئەو قەدپاڵانەی بەرەو بای باراناوین دەتوانرێت زیاتر کشتوکاڵی تێدا بکرێط. بە پێچەوانەی ئەو قەدپاڵانەی کە وشکن و لە سێبەری باراندان. هەروەها چەند بەرەو خۆر بێت ئەوەندە کار دەکاتە سەر توانای کشتوکاڵ، ئەو قەدپاڵانەی بەرەو خۆرن بە تایبەتی لە هێلە پانەکانی ژوروودا کشتوکاڵی باشتری تێدا دەکرێت. بەڵام ئەو قەدپاڵانەی لە ناوچە وشکەکانی هێڵە پانە خولگەییەکاندا کە کەمتری خۆری بەردەکەوێت بارەکەی دەگونجێت بۆ گەشەکردنی ڕووەک لەبەر ئەوەی بەهەڵمبوون کەمتر ڕوودەدات.