مارمێلکەی سەوز جوانترینی خشۆکەکانە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-02:54:00 - کۆدی بابەت: 3530
مارمێلکەی سەوز جوانترینی خشۆکەکانە
ئاژەڵە خشۆکەکان

لەگەڵ ئەوەی لە هەموو شوێنێکی زەویدا هەن، بەڵام بە زۆری لە ناوچە ئیستیوائیەکاندان. مارمێلکەی سەوزی ئەوروپی لە جوانترین خشۆکەکانە

مارمێلکەی سەوز

لەسەر زەوی دا نزیکەی ٥٠٠٠ جۆر لە خشۆک هەیە. لەوانە مارمێلکە، کیسەڵ، تیمساحەکان، و هتد...

زۆربەی خشۆکەکان لە گۆماوەکاندا دەژین. هەندێکیشیان لە ئاودا، درێژیان لە نێوان پێنج سانتیمەتر و دە مەتردایە. بچووکترین مارمێلکە لە ناوچە ئیستیوائیەکاندایە گەورەترینیشیان ماری(ئەسلە)ـیە. هەموو خشۆکەکان لە گیاندارە خوێن ساردەکانن، لەگەڵ ئەوەی لە هەموو شوێنێکی زەویدا هەن، بەڵام بە زۆری لە ناوچە ئیستیوائیەکاندان. مارمێلکەی سەوزی ئەوروپی لە جوانترین خشۆکەکانە و دووەم گەورەترین مارمێلکەیە لە ئەوروپادا، درێژی نێرەکانیان ٤٠ سانتیمەترە، تەنها درێژی کلکی ٢٥ سانتیمەترە. لە هەموو کیشوەری ئەوروپادا مارمێلکەی سەوز هەیە. بەڵام لە بەریتانیادا ئەم گیاندارە دەگمەنە و هەوڵی زۆر درا جێگایەکی تایبەتیان بۆ دروست بکرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. مارمێلکەی سەوز لە دوکانی فرۆشتنی ئاژەڵەکاندا دەفرۆشرێت، خەڵکیش لەبەر ڕەنگە جوانەکەی دەیکڕن. ئەگەر کەشوهەوای گونجاوی بۆ نەڕەخسێت ئەستەمە لە ماڵدا بەخێو بکرێت. مارمێلکەی سەوز خواردنی لەسەر مێرو و جاڵجاڵۆکە و کرمی زەوییە.


سەرچاوەکان



1336 بینین