تایبەتمەندی و كێشەكانی نیسان ئەڵتیمای 2014

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-22-04:55:00 - کۆدی بابەت: 3534
تایبەتمەندی و كێشەكانی نیسان ئەڵتیمای 2014

ناوه‌ڕۆك

نیسان ئەڵتیمای 2014

نیسان ئەڵتیما ئۆتۆمبێلێكی یابانییە و قەبارەیەكی مامناوەندی هەیە كە لەلایەن كۆمپانیای نیسانی یابانییەوە دروستدەكرێت، كۆمپانیاكە لە ساڵی 1957 دەستی بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كردووە كە ئۆتۆمبێلەكانی لە بازاڕەكانی ئەمریكای باكوور و ڕۆژهاڵاتی ناوڕاست و جیهاندا بوونی هەیە.

نیسان ئەڵتیما لەساڵی 1992 دەستكراوە بە بەرهەمهێنانی، كە خاوەنی شێوەیەكی سەرنجڕاكێشە و توانایەكی بەهێزی هەیە.

تایبەتمەندییەكانی نیسان ئەڵتیما

  • خاوەنی بزوێنەرێكی چوار بستۆنی قەبارە 2.5 لیترییە، هێزی 184 ئەسپی هەیە.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە بە تەكنەلۆجیای (SVT) كار دەكات كە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی گێڕ دەگۆڕێت.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە ئاسوودەبەخش و فراوانە و لەئاستی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكاندایە.
  • بۆ هەر 10 كیلۆمەترێك بڕی 8 لیتر بەنزین سەرف دەكات.
  • خاوەنی گێڕێكی نیوە عادییە (واتا دەتوانیت بە شێوەی ئۆتۆماتیكی و عادی لێیبخوڕیت).
  • ئۆتۆمبێلێكی ئابووری زۆرباشە، چونكە ڕێژەیەكی كەم لە بەنزین سەرف دەكات.
  • تایبەتمەندی چاودێری كردن و كۆتڕۆڵكردنی پەستانی ناو تایەكانی هەیە.
  • خاوەنی ئیستۆپ (برەیك)ـی دژە خلیسكانە، هەروەها برێكەكانی بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی بەسەر تایەكاندا دابەشكراون.
  • چەند ئەیرباگ (جانتای هەوایی)ـی باشی تێدایە كە سەرنشینەكان بەباشی دەپارێزێت.
  • درێژییەكەی 4.86 مەترە، پانییەكەی 1.82 مەترە و بەرزییەكەی 1.47 مەترە.
  • خاوەنی تایبەتمەندی جێگیركردنی خێراییە (تحديد السرعة).
  • لە ماوەی 8.6 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا ڕادیۆ و كارپێكەری سی دی و USB تێدا هەیە.
  • خاوەنی سیستمی دژە دزینە.
  • ئۆتۆمبێلەكە بە دوگمە كاردەكات لەجیاتی كلیل.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە 200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • تانكی بەنزینەكە توانای گرتنی 68 لیتر بەنزینی هەیە.
  • خاوەنی سیستمی بلوتوسی پێشكەوتووە كە دەتوانیت لەڕێگەیەوە وەڵامی پەیوەندییەكانت بدەیتەوە.
  • چەندین هەستەوەری هەیە كە یارمەتیت دەدات لە پارككردنی ئۆتۆمبێلەكەتدا.
  • خاوەنی كامێرای دواوەیە كە دەتوانیت سەیری دواوەی پێبكەیت.
  • سیستمی گەڕان (GPS)ـی تێدایە لەگەڵ شاشەیەكی 7 ئینچ.
  • دەتوانیت لە دوورەوە كار بە ئۆتۆمبێلەكە بكەیت.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی نیسان ئەڵتیمای 2014

لەم ئۆتۆمبێلەدا هەندێك كێشە هەیە، یەكەمیان كێشەیە لە بەرنامەی گێڕی ئۆتۆمبێلەكەدا كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خۆڕاگری ئۆتۆمبێلەكە و هێواشكردنەوەی، هەروەها سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بەباشی جێگیر نەكراوە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێلەكە.


سەرچاوەکان

66 بینین