مەسحی خوف

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-17:12:00 - کۆدی بابەت: 3583
مەسحی خوف

ناوه‌ڕۆك

باسی مەسحی خوف

خوف جووتە گۆرەوییەکە لە پێستە، یان لە شتێکی تر دروست کراوە و ئاوی تێناچێ. هێنانی دەستی تەڕ بەسەر جووتە خوففەکە لە جیاتی قاچ شۆردن لە دەستنوێژدا.

مەرجەكانی

ئەمەش بە چەند مەرجێك دەبێت: 

یەکەم: هەردوو خوففەکان بکاتە پێی پاش تەواوبوونی دەستنوێژ.

دووەم: هەردوو خوففەکە داپۆشەر بن بۆ ئەو شوێنەی واجبە بشۆردرێ لە هەردوو قاچەکان لە کاتی دەستنوێژدا، واتە: قاچەکانی بە گۆزینگەوە دابپۆشن.

سێیەم: خوففەکان ئەوەندە توند بن کە بگونجێ بەدوای یەکدا کاروانچی هاتوچۆیان بەسەردا بکا بۆ کاروباری خۆی لە کاتی دابەزین، هەروەها ئەبێ خوففەکان پاک بن، ئەگەر نا نوێژیان لێنایێ.

جا بزانە: ئیمامی عەلی (ر.خ) ئەفەرمووێ: (رأيتُ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلم يمسحُ على ظاهرِ خفَّيهِ)رواه أبوداود، پێغەمبەرم ﷺ بینی پشتە پێی خوففەکانی مەسح ئەکرد. واتە: مەسحکردنی خوففەکان واجبە لەسەر پشتەپێ بێ.

ئەو کەسەی لە ماڵەوەیە مەسحی خوف ئەکا، لە جیاتی قاچ شۆرین ڕۆژێکی تەواو لەگەڵ شەوێکی تەواو، ئەو کەسەی کە لەماڵ نییە و ڕێبوارە، سەفەرەکەیشی دوو قۆناغە، واتە: (٨٠) کیلۆمەتر، ئەمەش مەسحی خوف ئەکا سێ ڕۆژان لەگەڵ سێ شەوەکانیان (وعن أبي بكرة -رضي الله عنه- « عن النبي -صلى الله عليه وسلم- أنه رخص للمسافر ثلاثة أيام ولياليهن، وللمقيم يوما وليلة إذا تطهر فلبس خفيه أن يمسح عليهما)أخرجه الدار القطني و صححه ابن خزیمة، پێغەمبەر ﷺ ماوەی مەسحی خوففی دانا بۆ ڕێبوار سێ ڕۆژ و سێ شەو، بۆ دانیشتووی ماڵەوەش یەک ڕۆژ و یەک شەو، بە مەرجێ دوای دەستنوێژ شۆرین ئەو دووانە خوففەکانیان بکەنە پێ.

دەستپێکردنی ماوەی مەسحکردنی خوف بۆ سەفەر و بۆ ماڵەوە لەکاتی بێ دەستنوێژ بوونەوە دەست پێئەکا، ئەو بێ دەستنوێژییەی لە دوای دەبەرکردنی خوففەکان ڕوو ئەدا.

لە کاتژمێری چوار دەستنوێژی گرت و خوففی کردنە پێ، ئینجا لە کاتژمێری یانزە بێ دەستنوێژ بوو، ئەوە ماوەکەی لە کاتژمێری یانزەوە دەست پێئەکا.

جا ئەگەر مرۆڤ مەسحی خوففی کرد لە ماڵەوە ئینجا بە سەفەر چوو، ئەوە ئەبێ هەر شەو و ڕۆژێک مەسحی خوف بکات، چونکە بناغەکەی بە مەبەستی ماڵەوە بووە، یان مەسحی خوففی کرد کاتێ کە لە سەفەر بوو ئینجا هاتەوە ماڵەوە، ئەوەش هەر ماوەی ماڵەوە تەواو ئەکات، واتە: لە شەو و ڕڕۆژێک زیاتری بۆ دروست نییە، چونکە سەفەرەکەی کۆتایی هاتووە.

مەسحی خوف چۆن تێكدەچێت؟

مەسح کردنی خوف تێک ئەچێ بە سێ شت:

یەکەم: بە داکەندنی خوففەکان مەسح تێک ئەچێ، جا ئەگەر دەستنوێژی هەبوو، ئەوە تەنها قاچەکانی ئەشۆرێتەوە و خوففەکان ئەکاتەوە پێی، ئەگەر نەیبوو، ئەوە دەستنوێژێکی تەواو ئەشۆرێ.

دووەم: بە کۆتایی هاتنی ماوەی ماڵەوە، یان ماوەی سەفەر، مەسح تێک ئەچێ و ئەبێ دووبارە خوففەکان دابکەنێ و دەستنوێژ بشۆرێتەوە و خوففەکان دووبارە بکاتەوە پێی.

سێیەم: هەر شتێک غوسل واجب بکا مەسحی خوف تێک ئەدا و ئەبێ نوێی بکاتەوە (عن صفوان بن عسال رضي الله عنه قال: كان رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليْهِ وسلَّمَ يأمُرُنا إذا كنَّا سُفْرًا أن لا ننزِعَ خِفَافَنا ثلاثةَ أيامٍ ولياليهِنَّ إلَّا مِن جنابةٍ)رواه الترمذي، پێغەمبەر ﷺ فەرمانی ئەداینێ کاتێ لە سەفەر بین ماوەی سێ شەو و سێ ڕۆژان خوففەکانمان دانەکەنین تەنها لەبەر جەنابەت -واتە: لوش پیسی- نەبێ.


سەرچاوەکان



732 بینین