ئەدەب و ئاکاری مسوڵمان لە سڵاوکردندا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-01:53:00 - کۆدی بابەت: 4996
ئەدەب و ئاکاری مسوڵمان لە سڵاوکردندا
ڕۆشنبیری ئیسلامی

ئەدەب و ئاکاری مسوڵمان لە سڵاوکردندا ، چۆنێتی سڵآوکردن لە یەکتریی ، یاسای ئاکاری سڵاوکردن ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

یاسا و ئادابەکانی سڵاوکردن

خوای گەورە فەرمانی کردووە بە سڵاو لەیەکتریکردن

وەک دەفەرموێ (يا أيها الذين آمنوا لا تدخلوا بيوتا غير بيوتكم حتى تستأنسوا وتسلموا على أهلها) واتە مەچنە ناو خانوویەک (ماڵێك) کە هی خۆتان نییە تا ڕێگەتان پێ نەدرێ و سڵاو لە ئەهلی ئەو ماڵە دەکەن. هەروەها دەفەرموێ (فإذا دخلتم بيوتا فسلموا على أنفسكم تحية من عند الله مباركة طيبة) گەر چوونکە هەر ماڵێک سڵاوی خوا لەسەر خۆتان بکەن، کە پیرۆز و پاک و باشە) پێغەمبەریش د.خ فەرموویەتی کە موسلیم لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕێتەوە (لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا، ولا تؤمنوا حتى تحابوا، أولا أدلكم على شيء إذا فعلتموه تحاببتم؟ أفشوا السلام بينكم) واتە توا باوەڕ نەهێنن ناچنە بەهەشتەوە ئیمانیش تەواو نابێ تا یەکترتان خۆش نەوێ، ئایا شتێکتان پێ بڵیم گەر بیکەن یەکتریتان خۆش بوێ؟ سڵاو لە یەکتری بکەن.

چۆنێتی سڵآوکردن لە یەکتریی

پێویستە خۆمان و ماڵ و منداڵمان بەو جۆرە سڵاو بکەین کە ئیسلام بۆی داناوین ئەویش بەم شێوەیە ئەوەی کە سڵاو دەکات دەڵی (السلام علیکم و رحمة اللە و برکاتە) بەرامبەرەکەشی لە وەڵامدا دەڵێ (وعلیکم السلام و رحمة و برکاتە) ئەمەش بە گوێرەی فەرموودە صەحیحەکانی پێغەمبەرە، وەک ئەبو داود و ترمذی دەگێڕنەوە لە عومرانی کوری حسێن ڕەزای خوایان لێبێ دەڵێ پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر د.خ گوتی السلام علیکم، پێغەمبەر وەڵامی دایەوە، پاشان پیاوەکە دانیشت و پێغەمبەر فەرمووی دە واتە دە چاکەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هاتە لای گوتی السلام علیکم و رحمة اللە وەڵامی سڵاوەکەی دایەوە و پاشان دانیشت پێغەمبەر فەرمووی بیست واتە بیست چاکەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هاتە لای گوتی السلام علیکم و رحمة اللە و برکاتە جا وەڵامی سڵاوەکەی درایەوە و پاشان دانیشت، پێغەمبەر فەرمووی سی واتە سی چاکەی بۆ نووسرا.

هەروەها بوخاری و موسلیم لە خاتو عائیشە ڕەزای خوای لێبێ دەگێڕنەوە کە گوتویەتی پێغەمبەری خوا پێی گوتم ئەمە جبریلە سڵاوت لێ دەکات ئەویش وەڵامی داوەتەوە و فەرموویەتی (و علیە السلام و رحمة اللە و برکاتە).

یاسای ئاکاری سڵاوکردن

ئەبو هورەیرە ڕەزای خوای لێبێ دەڵێ پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (یسلم الراکب علی الماشي، والماشي علی القاعد، و القلیل علی الکثیر) واتە سواریی سڵآو لە پیادە دەکات، ئەوەی دەڕوات سڵاو لەو کەسە دەکات کە دانیشتووە، کۆمەڵەیەکی کەم سڵاو لە کۆمەڵەیەکی زۆر دەکەن. لە گێڕانەوەیەکی بوخاریدا دەڵێ (یسلم الصغیر علی الکبیر) واتە منداڵ سڵاو لە گەورە دەکات.

پەروەردیار و مامۆستا پێویستە سڵآو لە منداڵ بکەن

دیارە پێغەمبەر د.خ ئەم ڕەفتارە جوانەی وەک بوخاری و موسلیم لە ئەنەس ڕەزای خوای لێبێ دەگێڕنەوە (أنە مر علی الصیبان فسلم علیهم و قال کان النبي یفعلە) واتە ئەنەس بە لای چەند منداڵێکدا تێپەڕێوە و سڵاوی لێکردوون جا گوتویەتی: پێغەمبەر ئاوا سڵاوی لە منداڵان کردووە، لە گێڕانەوەیەکی موسلیم دا هاتووە (أن رسول اللە مر علی غلمان فسلم علیهم) واتە پێغەمبەر د.خ بە لای چەند کورێکدا رۆیشتووە و سڵآوی لێکردوون. هەروەها لە گێڕانەوەیەکی ئەبو داودسا هاتووە (ان النبي مر علی غلمان  یلعبون فسلم علیهم)، لە گێڕانەوەی (ابن السنی) دا پێغەمبەر بە منداڵانی فەرمووە، (السلام علیکم یا صبیان) واتە کوڕەکان سڵاوتان لێبێ.

لە ڕاستیەدا ئەمەیە ڕەوشت و ڕەفتار بەرزی مسوڵمان و خۆ بە زل نەزان گەر ئێمەش خۆمان بە شوێنکەوتەی پێغەمبەر دەزانین با پیادەی ئەم ئایەتە پیرۆزە بکەین (لقد كان لکم في رسول الله أسوة حسنة) لە پێغەمبەری خوا پێشەنگی زۆر جوان بۆ ئێوە هەیە.

وەڵامدانەوەی سڵاوی نامسوڵمان بە (وعلیکم)

ئەنەس دەڵێ پێغەمبەری خوا د.خ فەرموویەتی (اذا سلم علیکم اهل الکتاب فقولوا: وعلیکم) گەر مەسیحی و جولەکە سڵآویان لێ کردن ئێوە بڵێن (وعلیکم) واتە لە ئێوەش، هەروەها نابێ سەرەتا مسوڵمان سڵاویان لێبکات وەک لە حەدیسی مسولیمدا هاتووە (لا تبدؤوا الیهود و النصاری بالسلام) ئێوە دەستپێشخەری مەکەن لە سڵاوکردن لە جولەکە و دیانان.

سڵآوکردن سوننەتە وەڵامدانەوەی واجبە

ابن السني دەڵێ پێغەمبەر د،خ فەرموویەتی (من أجاب السلام فهو لە، و من لم یجب فلیس منا) هەر کەسێک وەڵامی سڵاو بداتەوە ئەوا خێرەکەی بۆ ئەوە. هەر کەسێک وەڵامی سەلام نەداتەوە لە ئێمە نییە. هەندێک کاتی تایبەتی هەیە سڵاوکردن تیایدا باش نییە وەک لە حاڵەتی دەستنوێژ هەڵگرتن و لە حەمام لە کاتێ کەسێک نان دەخوات یان جەنگ دەکات ئەو کەسەی یادی خوا دەکات لە وتاربێژی هەینی کە وتار دەدات ئەو کەسەی لە مزگەوت ئامۆژگاری خەڵک دەکات، ئەو کەسەی کە بە شتێکەوە سەرقاڵە (پارە دەژمێرێ) و بە وەڵامدانەوەی سەلامەکەی شتەکەی لێ تێک دەچێت، یان لای ئاودەستخانە، جا لەو شوێنانەی کە سەلامکردنی تیایدا باش نییە ئەو کەسەی کە سەلامی لێ دەکرێ بۆی هەیە وەڵام نەداتەوە.


سەرچاوەکان



1357 بینین