سەرچآوەکانی وزە و بەکارهێنانی لە پیشەسازیدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-23:48:00 - کۆدی بابەت: 3610
سەرچآوەکانی وزە و بەکارهێنانی لە پیشەسازیدا
سامانە سروشتییەکان

سەرچآوەی وزە زۆر بەڵام پێنجیان مرۆڤ لە سەردەمە کۆنەکانی مێژووەوە بەکاری هێناون، ئەوانەش ماسولکەکانی، ماسولکەی ئاژەڵ، دار، با، ئاو،

ناوه‌ڕۆك

سەرچاوەی وزە

هەر کەرەستەیەک لە کاتی سوتاندنیدا ئاگری لێ پەیدا ببێت وەک دار و خەڵووز و نەوت پێی دەوترێت سووتەمەنی. بەڵام وزە ئەو توانا شاراوەیەیە کە لە کەرەستەیەکدا هەیە بۆ جێبەجێکردنی کارێک، ناشبیرنێت بەڵام بە چەند شێوەیەک ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.
سەرچآوەی وزە زۆر بەڵام پێنجیان مرۆڤ لە سەردەمە کۆنەکانی مێژووەوە بەکاری هێناون، ئەوانەش ماسولکەکانی، ماسولکەی ئاژەڵ، دار، با، ئاو، پاشانی سەرچاوەی تری نوێی خستە سەر ئەو سەرچاوە کۆنانە، ئەو سەرچاوانەش بەتوانا و کاریگەر بوون. یەکەمیان خەڵووز بوو کە بەکارهێنانی لە سەرەتای سەدەی سیانزەهەمەوە دەستی پێکرد لە ئەوروپا و بەردەوام تەنها بۆ پەیداکردنی گەرمایی بەکار دەهات تا کۆتایی سەدەی حەڤدەهەم.

واتە پاش شۆڕشی پیشەسازی بۆ بەکارهێنانی نوێی تر بەکار هات، ئەویش هێنانە کایەی هەڵم بوو کە وەک توانایەکی بزوێنەر لە کارگە و کەشتی و شەمەندەفەری هێلی ئاسندا. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، نەوتیش هاتە گۆڕێ وەک سەرچآوەیەکی گەرمایی و توانایەکی بزوێنەر، هەروەها ئاوی قەڵبەزەکانیش هاتە کایەوە بۆ هێنانەدی هێزی کارەبا، هەروەها گازی سروشتی هاتە کایەوە. لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا و پاش ئەوەش سەرچاوەی تریش هاتە کایەوە، وەک سووتەمەنی گەردیلەیی(ئەتۆم) و جوولانەوەی هەڵکشان و تیشکی خۆر.

خەڵووز وا دەستنیشآن دەکرێت کە لە پێش سەرچاوەکانی تری سووتەمەنیەوە وبوە تا سەدەی بیستەم و ڕێژەکەشی کەمبووەوە و لە ساڵی ١٩٩٤ـدا هاتە ٢٥،٤٪. بەڵام لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەستیکردەوە بە زیادبوون چونکە نرخی نەوت زیادی کرد، لە ساڵی ١٩٩٤ گەڕایەوە سەر ٥٢٪، سەرەتای حەفتاکانیش وزەی ئەتۆمی پەیدابوو شان بە شآنی زیادبوونی بەشی گازی سروشتی و وزەی ئاو. هەرچەندە جۆرەکانی سووتەمەنی بۆ مەبەستی تریش بێجگە لە پیشەسازی بەکاردەهێنرێت، بەڵام ڕێژەی هەرە گەورەی سەرچآوەی سووتەمەنی بۆ مەبەستی پیشەسازی بەکاردەهێنرێت، وا دادەنرێت کە نزیکەی ٣/٥ـی وزەی پەیداکراو پیشەسازی دەیبات، بەڵام ١/٥ بۆ گەرمکردنەوە دەڕوات و ١/٥ بۆ ڕووناککردنەوە.
کاری سەرچآوەی سووتەمەنی پەسەندکردنی شوێنی پیشەسازییەکی جیاوازە لەگەڵ پیشەسازییەکی تردا. هەندێک پیشەسازی وەک ئەلەمنیۆم بۆ نموونە پێویستی بە بڕێکی گەورە لە وزەی کارەبای بەرز هەیە و بێ ئەوە ناتوانرێت دابمەزرێت.

بەڵام پیشەسازی تر هەیە پێویستی بەوە نییە، وەک پیشەسازی چنین. بەڵام نەوت کە جێگەی خەڵووزی گرتەوە لە زۆر پیشەسازیدا وەک سەرچآوەیەکی وزە، یارمەتی ئەوەیدا کە سەرچاوەی سووتەمەنی کارێکی ئەوتۆ نەکاتە سەر جێگیر بوونی پیشەسازی، چونکە ئاسان دەگوێزرێتەوە و گەورەترین کەرەستەیە کە هاتۆتە ناو بواری بازرگانی دەوڵەتانەوە. لەو وڵاتانەدا کە بڕێکی زۆر وزەی نییە لەگەڵ ئەوەشدا سەرچآوەی ووزە بایەخی هەر دەمێنێت لە دامەزراندنی پیشەسازی.


سەرچاوەکان



1543 بینین