شێڤرۆلێت ئۆپترا - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:09:00 - کۆدی بابەت: 3621
شێڤرۆلێت ئۆپترا - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

شێڤرۆلێت ئۆپترا

ئۆتۆمبێلی شێڤرۆلێت ئۆپترا یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیانی شێڤرۆلێت، كە شێوەیەكی جوان و سەردەمیانەی هەیە هەروەها نەوە تازەكەی ئەم ئۆتۆمبێلە سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە لە بازاڕە عەرەبییەكاندا بەتایبەتی بازاڕی میسر.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی شێفرۆلێت ئۆپترا

  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی شێڤرۆلێت ئۆپترا 1500 سی سی، هێزی 110 ئەسپی هەیە، ڕێژەی خولانەوەی تایەكانی دەگاتە 6000 خول لە خولەكێكدا.
  • سیستمی گێڕ و مەكینەكەی بە ڕێژەی %40 لە مۆدێلە كۆنەكانی باشترە، كە توانا و بەهێزی دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە.
  • ئۆتۆمبێلێكی گێڕ ئۆتۆماتیكە و 5 خێرایی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە لە ڕووی دەرەوەی شێوەیەكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، هەروەها بەشی ناوەوەی فراوانە و كۆشنەكانی ئاسوودەبەخشن و شێوەیەكی جوانیان هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە لە دواوە سندوقێكی گەورەی هەیە كە دەتوانیت كەلوپەلەكانتی تێبخەین.
  • ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت لە خێرایی 0 بگات بە 100 لە ماوەی 8 چركەدا، هەروەها خێرایی دەگاتە 170 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • درێژییەكەی 4.6 مەتر، پانی 1.7 مەتر و بەرزی 1.46 مەترە.
  • ویلەكانی وەزشییە و قەبارەی (16 ئنچ)ـە.
  • فێنككەرەوەی هەیە و قفڵ مەركەزییە.
  • لە ئۆتۆمبێلەكەدا شوێنی كارپێكردنیCD  و ڕادیۆی تێدایە، هەروەها شوێنی تایبەت بە MP3 و USB و بیستۆكی هەیە.
  • خاوەنی برێكی دژە خلیسكانە (ABS).
  • برێكەكانی ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندییەكی نوێیان هەیە كە بریتییە لە دابەشكردنی ئەلیكترۆنی هێزەكان.

كێشەكانی شێڤرۆلێت ئۆپترا

  • دابڕنی دەنگی باش نییە تێیدا بەتایبەتی لە خێراییە زۆرەكاندا ژاوەژاوێكی زۆر دروست دەكات.
  • ئۆتۆمبێلێكی خۆڕاگر نییە، لە خێراییە زۆرەكاندا لەرینەوە لە سوكانەكەیدا ڕوودەدات.


سەرچاوەکان

59 بینین