هیۆندای ئەكسێنت - تایبەتمەندی و کێشەکانی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:29:00 - کۆدی بابەت: 3625
هیۆندای ئەكسێنت - تایبەتمەندی و کێشەکانی

ناوه‌ڕۆك

هیۆندای ئەكسێنت

هیۆندای ئەكسێنت یەكێكە لەو ئۆتۆمبێلانەی كە كۆمپانیای هیۆندای دروستی دەكات كە بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دادەنرێت كە لەم ساڵانەی دواییدا چەندین ئۆتۆمبێلی سەرنجڕاكێش و گرانبەهای دروست كردووە، كۆمپانیاكە چەندین جار تووشی كێشە و ئاستەنگ بووەتەوە بەڵام بەبۆنەی بەهێزی و خۆڕاگری بەڕێوبەرەكانییەوە توانیویەتی بەسەر كێشەكانیاندا زاڵبن و ئێستا یەكێكە لە 10 گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بەرهەمی دەهێنێت نرخەكانیان گونجاوە و هەموو كەس دەتوانێت بیانكڕێت، كۆمپانیاكە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە بە شوێن پارەوە نەبووە بەڵكۆ دەیەوێت دڵی كڕیارەكانی ڕازی بكات، بۆیە چەندین ناوەندی چاككردنەوەی دروست كردوە و هەروەها لە كۆمپانیاكەدا بەشێك هەیە كە تایبەتە بە گوێگرتن لە پێشنیاری كارمەندەكانی بەمەبەستی باشتركردنی كۆمپانیاكە.

هیۆندای ئەكسێنت (hyundai accent)

كۆمپانیاكە تا ئێستا پێنج نەوەی لە ئۆتۆمبێلی ئەكسێنت دروستكردووە، ئۆتۆمبێلی هیۆندای ئەكسێنت لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هیۆندای ئەكسلەوە هاتووە، كە سەرەتا لە ساڵی 1994 نەوەی یەكەمی ئۆتۆمبێلەكە دروستكراوە كە بەردەوام بووە تا ساڵی 2000، پاشان نەوەی دووەم دروستكراوە و بەرهەمهێنانی تا ساڵی 2005 بەردەوام بووە، پاشان نەوەی سێهەم كە تا ساڵی 2011 بەردەوام بووە، دواتر نەوەی پێنجەم كە لە ساڵی 2017 دەستكراوە بە بەرهەمهێنانی، ئۆتۆمبێلی هیۆندای ئەكسێنت دوو جۆر مەكینەی هەیە، یەكەمیان  قەبارەی 1.4 لیترە و هێزی 106 ئەسپی هەیە، دووەمیان قەبارەكەی 1.6 لیترە و هێزی 138 ئەسپی هەیە.

تایبەتمەندییەكانی هیۆندای ئەكسێنت

  • هیۆندای ئەكسێنت بە یەكێك لە سەركەوتووترین ئۆتۆمبێلەكان دادەنرێت چونكە پارچەكانی بە ئاسانی دەستدەكەوێت و هەروەها بە ئاسانی چاك دەكرێتەوە.
  • هیۆندای ئەكسێنت بە ئۆتۆمبێلێكی ئابووری باش دادەنرێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە سووتەمەنیان كەمە.
  • بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە زۆر جوانە و پشوو دەبەخشێت بە شۆفێرەكەی.
  • ئۆتۆمبێلەکە یەكەیەكی کۆنترۆڵی ناوەکی هەیە کە دەتوانێت هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكە بە ئاسانی ڕێک بخات.
  • ئۆتۆمبێلەكە سیستمێكە میوزیكی تێدایە، هەروەها سپیكەرە لە كوشنەكانی دواوە و دەرگاكاندا هەیە.
  • كوشنەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە ئاسوودەبەخشن و بە پێستی دەستكرد داپۆشراوە كە شێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێشی پێدەبەخشێت.
  • جەستەی ئۆتۆمبێلەكە زۆر پتەو و بەهێزە و شێوەیەكی جوانی هەیە.
  • بە دەگمەن كێشە لە دروستكردنیدا تێدەكەوێت.

كێشەكانی هیۆندای ئەكسێنت

  • قەبارەی بزوێنەرەكەی بچووكە، بۆیە باشتر وایە بەكارنەهێنرێت بۆ شوێنی دوور،
  • كێشی سووكە بۆیە بە زەحمەت كۆتنڕۆڵدەكرێت لە خێراییە زۆرەكاندا.
  • پلێتی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە زۆر ناسكە و بەرگەی پێكدادان ناگرێت.
  • كوالێتی پارچە یەدەگەكانی كەمە بۆیە زیاتر كێشەی بۆ دروستدەبێت لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تر.

 


سەرچاوەکان

51 بینین