چۆن لە چاوپێکەوتندا باشترین بم؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-19:15:00 - کۆدی بابەت: 3659
چۆن لە چاوپێکەوتندا باشترین بم؟

ناوه‌ڕۆك

دەستەواژەی كەسایەتی

كەسایەتی بریتییە لە تێكەڵەیەك لە ڕەفتار و هەست و شێوازی وەڵامدانەوە، كە پەیوەندی بە شێوازی ژیانی تاكەوە هەیە، كەسایەتی پێناسەدەكرێت بەوەی كە دەستەواژەیەكە واتای ڕەفتاری ژیان، نمونەی مەعریفی و هەست و سۆز دەگەیەنێت و لە تاكێكدا كۆدەبێتەوە، هەروەها بە پێی توێژینەوەكان كەسایەتی تاك بەندە لەسەر بەریەككەوتنەكانی لەگەڵ كەسانی تردا و ئەو ژینگەیەی كە تێیدا دەژی، بۆیە كەسایەتی تاك كاتێك دەردەكەوێت كە چاوپێكەوتن دەكات لەگەڵ بەرامبەرەكەی، لێرەدا باسی چۆنیەتی خۆ پێشكەشكردن دەكەین لە چاوپێكەوتندا.

چۆنییەتی خۆ پێشكەشكردن لە چاوپێكەوتندا

كەسایەتی تاك پێكدێت لە هەڵسوكەوت و ڕەفتار و دەروون كە لە ڕێگەیەوە كەسەكەی پێ هەڵدەسەنگێنرێت لەناو كۆمەڵگادا و هەروەها لە چاوپێكەوتنەكانی ژیاندا وەك چاوپێكەوتنی كار یان چاوپێكەوتنە كۆمەڵایەتییەكان، بۆیە چەندین ڕێگا هەیە بۆ ئەوی تاك بەشێوەیەكی باش دەربكەوێت لەم چاوپێكەوتنانەدا، كە بریتین لە: 

خۆ ئامادەكردن پێش چاوپێكەوتنەكە

یەكەم بینین بە گرنگترین خاڵ دادەنرێت لەكاتی هەڵسەنگاندنی كەسایەتیدا، بۆیە زەحمەتە ئەو بیرۆكانە بگۆڕدرێت لە لایەن ئەو كەسەی كە چاوپێكەوتن دەكات چونكە هەڵسەنگانی كەسەكە بەبێ ئەوەی بناسرێت خاڵێگی زۆر گرنگە، بۆیە دەبێت خۆت بەباشی ئامادە بكەیت پێش چاوپێكەوتن، پاشان ئەو وەڵامانە ئامادە بكەیت بۆ ئەو پرسیارانەی كە لێت دەكرێت، هەروەها زوو گەیشتن بۆ شوێنی مەبەست بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت بۆ كۆكردنەوەی بیرۆكەكانت و ئامادەبوون.


جوان ڕەفتاركردن لەكاتی چاوپێكەوتنەكەدا

دەبێت كەسەكە بە شێوازێكی جوان ڕەفتاربكات لەكاتی چاوپێكەوتنەكەیدا، هەمیشە دەم بەخەندە بێت و هەروەها بەشێوازێكی لێهاتوویانە قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیدا بكات، دەبێت لەكاتی چاوپێكەوتنەكەدا بە جددی قسەبكات و ڕاستگۆیانە وەڵامبداتەوە، هەروەها دەبێت بە شێوەیەكی سروشتی و ئاسایی خۆت دەربخەیت چونكە خۆ نواندن لە دواییدا كێشەت بۆ دروست دەكات.

شێوازەكانی چاوپێكەوتن

چەندین شێوەی جیاوازی چاوپێكەوتن هەیە، كە هەریەكەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، چاوپێكەوتنی كەسی ڕێكنەخراو ئەو چاوپێكەوتنانەیە كە نافەرمییە و تێیدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكرێت و پرسیار لە یەكتر دەكرێت، بەڵام چاوپێكەوتنی ڕێكخراو ئەو چاوپێكەوتنانەیە كە فەرمییە و چەند ڕێكارێكی تایبەت بەخۆی هەیە هەروەها ئەو پرسیارانەی كە تێیدا دەكرێت شێوازی تایبەت بەخۆی هەیە.


سەرچاوەکان



693 بینین