چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای پیاز

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-03-14:36:00 - کۆدی بابەت: 13432
چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای پیاز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای پیاز (بە ئینگلیزی: How to make onion soup، بە عەرەبی: طريقة عمل شوربة بصل) کاتی ئامادەکردنی پێکهاتەکانی شۆربای پیاز ٢٠ خولەکە و کاتی لێنانی ٤٥ خولەکە.

چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای پیاز

پێکهاتەکانی

  • سیر 
  • کەوچکێک ترش یان کەوچکێک سرکە 
  • چوار دەنکە پیاز 
  • چارەکێک کەوچک خوێ 
  • کەوچکێک هاڕاوەی گوێز 
  • پەنیری پارمیزان 
  • سێ کەوچکی چێشت ئارد 
  • پەنیری ئیمنتال
  • ماجی مریشک 
  • دوو کەوچکی چێشت کەرە 
  • نیو کەوچک بیبەری سپی هاڕاو 
  • پارچەیەک لە تۆستی فەرەنسی 

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • کەرە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە و بیخە سەر ئاگر و پیاز و سیرەکە سوربکەرەوە و بیبەری ڕەش و خوێی تێبکە. 
    ئاردەکە بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە و بەردەوام بە لە سورکردنەوەی پیاز و سیرەکە و باش تێکی بدە، پاشان ماجی مریشکەکەی تێبکە و مەنجەڵەکە داپۆشە و بۆ ماوەی چل خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە. 
  • ترش بخەرە ناو تێکەڵەکەوە یان کەوچکێک سرکەی بەلسامیک، گوێزەکەی تێبکە، پاشان تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە.
  • شۆربای پیازەکە بڕێژە ناو قاپی پێشکەشکردن و بە پەنیر و تۆست دایبپۆشە و بیخە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی پێنج خولەک. 

سووپی پیازی فەڕەنسی 

کاتی ئامادەکردنی پێکهاتەکان ١٥ خولەکە کاتی لێنان ٥٠ خولەکە.

پێکهاتەکانی 

  • نیو کوپ کەرەی بێ خوێ 
  • کوپێک ئاوی ترێی سپی 
  • سێ کەوچکی چێشت ئارد 
  • چوار پیاز، بە پارچە پارچە 
  • دوو گەڵا بەی 
  • دوو سیر 
  • خوێ و بیبەری ڕەش 
  • لیتر و نیوێک  ماجی مریشکی تواوە 
  • پارچەیەک نانی باگێت 
  • دوو زەنجەفیلی تازە 
  • نیو کیلۆ پەنیری گرویێر 

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • کەرە بخەرە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە و بیخە سەر ئاگرێکی مامناوەند و سیر و پیاز و بیبەری ڕەش و گەڵا و خوێی تێبکە و پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە تا پیازەکە کارامێل دەبێت و ڕەنگەکەی نەرم و ئاڵتونی دەبێت، و جێی بهێڵە بۆ ماوەی بیست و پێنج خولەک لەسەر ئاگر
  • ئاوی ترێ بخەرە ناو تێکەڵەکەوە، لەسەر ئاگرەکە بەجێی بهێڵە تا بەباشی بەهەڵم دەبێت و ئاوی پیازەکە خەست دەبێتەوە. 
  • گەڵاکە دەربهێنە و ئاردەکە بخەرە ناو گیراوەکەوە و بەباشی تێکی بدە تاوەکو پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ دەبن بۆ ماوەی پێنج خولەک، پاشان ماجیەکەی  تێبکە، و بەباشی تێکی بدە تا ئاردەکە دەتوێتەوە. 
  • شۆرباکە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ ماوەی دە خولەک بەجێبهێڵە تاوەکو پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ دەبن. 
  • پارچە نانێک بخەرە سەر شۆرباکە پێش ئەوەی پێشکەشی بکەیت لەناو قاپێکی بچووکی گڵین پێشکەشی بکە، پەنیری گرویێر لەسەری بپرژێنە، پاشان بیخە ناو فڕنەوە تا پەنیرەکە دەتوێتەوە و شۆرباکە بە گەرمی پێشکەشی بکە. 

شۆربای پیاز و شیر 

کاتی ئامادەکردنی پێکهاتەکان ٥ خولەکە کاتی  لێنان ٢٠ خولەکە. 

پێکهاتەکانی 

  • چوار کوپ ئاو 
  • چوار سەد گرام پیازی قەبارە مامناوەند 
  • نانی باگێت، بە پارچە پارچە 
  • کەوچکێک کەرەی بێ خوێ
  • کوپێک شیر 

چۆنیەتی ئامادەکردن

  • پیازەکە ورد ورد بکە و بیخە ناو مەنجەڵێکەوە و کەرەی بێ خوێی تێبکە و مەنجەڵەکە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرم بکە تا پیازەکە سوردەبێتەوە و ئاڵتونی دەبێت. 
  • ئاو بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە، بیبەری ڕەش و خوێی تێبکە، تێکەڵەکە بخەرە سەر ئاگرێکی کەم، پارچە نانی باگێت و شیرەکە بخەرە ناو شۆرباکە و پاشان لەسەر ئاگرێکی کەم بیکوڵێنە بۆ ماوەی ٣-٥ خولەک.


سەرچاوەکان



28 بینین