ناوهڕۆك
ناساندن
چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای سپێناخ (بە ئینگلیزی: How to make a Spinach soup، بە عەرەبی: طريقة عمل شوربة سبانخ) کاتی ئامادەکاری بیست خولەکە و کاتی لێنان چل و پێنج خولەکە.
پێکهاتەکانی
- سەد گرام نیسکی قاوەیی
- سڵق و سپێناخ
- مەعدەنوس و جەرجیر
- دوو دەنک سیر
- پەتاتەیەک
- ئاوی لیمۆ
- سێ کەوچکی چێشت زەیتی زەیتوون
- نیو کەوچک بیبەر و خوێ.
- نیو کوپ کرێم
- ماجی مریشک
- نیو پارچە زەنجەفیل
- پیازی تەڕ بەپێی ئارەزوو
چۆنیەتی ئامادەکردن
- پیازە تەڕەکە و سیرەکە لەناو ڕۆندا سوربکەرەوە، پاشان هەموو پێکهاتەکانی تێبکە.
- تێکەڵەکە بۆ ماوەی چل و پێنج خولەک لەسەر ئاگر بەجێبهێڵە تا دەکوڵێت.
- تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە، پاشان وردی بکە و ئاوی لیمۆ و کرێمی تێبکە.
شۆربای سپێناخی کرێمدار
کاتی ئامادەکاری بیست و پێنج خولەکە و کاتی لێنان سی خولەکە.
پێکهاتەکانی
- پێنج سەد گرام سپێناخی تازە
- سەد و پەنجا گرام پیازی وردکراو
- پەنجا گرام کەرە
- پێنج گرام گوێز و بیبەری ڕەش و خوێ.
- ماجی مریشک
- پێنج سەد ملیلیتر کرێم
چۆنیەتی ئامادەکردن
- پیازەکە بە کەرە سوربکەرەوە پاشان بیبەری ڕەش و گوێز و خوێی تێبکە و باش تێکی بدە و ماجی مریشکەکەی تێبکە و تێکەڵی بکە، پاشان کرێمەکەی تێبکە.
- تێکەڵەکە بۆ ماوەی خولەکێک تێکەڵ بکە، پاشان سپێناخەکەی تێبکە و تێکی بدە.
- شۆرباکە لەناو بڵەندەرێکدا ئامادەبکە، و بۆ ماوەی دوو خولەک لەسەر ئاگرێکی کەم بەجێی بهێڵە.
شۆربای سپێناخ و مریشک
کاتی ئامادەکاری بیست خولەکە و کاتی لێنان چل خولەکە.
پێکهاتەکانی
- چوار کوپ سپێناخی تازە وردکراو
- کوپێک کرێمی چێشت لێنان و مەعکەرۆنی کوڵاو
- ماجی مریشک
- دوو بیبەری سووری شیرین
- دوو پارچە سنگی مریشك
- ڕەیحانە
- دوو کەوچکی چێشت سنەوبەری برژاو.
- کەوچکێک پەنیری پارمیزانی ڕەندەکراو و کەرە
- چارەکێک کەوچک بیبەری هاڕاو
- نیو کەوچک سیری وردکراو
- ڕۆزماری وردکراو
چۆنیەتی ئامادەکردن
- لەناو مەنجەڵێکی گەورەدا مریشکەکە لەگەڵ بیبەر و سپێناخ و بیبەری سوور و ڕۆزماری و سیرەکە لەناو کەرەدا سوربکەرەوە.
- کرێم و ڕەیحانەی تێبکە و تێکی بدە و پاشان مەعکەرۆنیە کوڵاوەکەی بۆ زیاد بکە و دەتوانیت بەزالیاشی بۆ زیاد بکەیت و پاشان تێکەڵەکە بۆ ماوەی چوار بۆ پێنج خولەک یان تاوەکو بە تەواوی گەرم دەبێتەوە بیکوڵێنە.
سەرچاوەکان
142 بینین