تەلبینا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-04-15:31:00 - کۆدی بابەت: 13438
تەلبینا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تەلبینا (بە ئینگلیزی: Talbina، بە عەرەبی: تلبینةشۆربایەکە پێکهاتەی سەرەکی بریتییە لە جۆی وردکراو، کوپێک ئاوی تێدەکرێت لەسەر ئاگرێکی کەم دەکوڵێنرێت بۆ ماوەی پێنج خولەک پێی دەوترێت تەلبینە چونکە لە شیری سپی چڕ دەچێت سەرەڕای پێکهاتە سادەکانی بەهایەکی خۆراکی زۆر گەورەی هەیە، هەروەها چەندین سوودی تەندروستی و دەروونی هەیە، بەو پێیەی خۆراکە بۆ ڕۆح و جەستە. 

جۆ

جۆ یەکێکە لە جۆرەکانی دانەوێڵە کە بەیەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی دادەنرێت کە مرۆڤ لە کۆنەوە بەکاری هێناوە لە دروستکردنی نان، هەروەها یەکێکە لە سودبەخشترین  خۆراکەکان بۆ مرۆڤ. 

پێکهاتەکانی تەلبینا 

  • کوپێک ئاو 
  • کوپێک شیر 
  • دوو کەوچکی چێشت جۆی وردکراو 
  • کەوچکێک هەنگوین 

چۆنیەتی ئامادەکردن 

ئاوەکە لەگەڵ دوو کەوچک ئاردەکە تێکەڵ دەکەیت، لەسەر ئاگرێکی کەم تێکی دەدەیت تا تێکەڵەکە تێکەڵ دەبێت، شیرەکە لەگەڵ هەنگوینەکەدا تێدەکەیت و بەردەوام دەبیت لە تێکەڵکردن تا تێکەڵەیەکت دەست دەکەوێت و پاشان ئامادەدەبێت. 

سوودەکانی تەلبینا 

  • تەلبینا کرۆمی تێدایە کە ڕێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا کۆنتڕۆڵ دەکات، ئەمەش لە بەرانبەردا هەستی تێربوون دەبەخشێت. 
  • پێدانی وزەی پێویست بە جەستە بەبێ زیادبوونی کێش. 
  • چالاککردنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن. 
  • کەمکردنەوەی شەکری خوێن، سوودی هەیە بۆ تووشبووانی شەکرە
  • ڕێگریکردن لە قەبزی و کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی ڕیخۆڵە توڕە و پاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن. 
  • کەمکردنەوەی خەمۆکی و کەمخەوی؛ چونکە مەگنیسیۆمی تێدایە. 
  • پاراستنی دڵ چونکە پۆتاسیۆمی تێدایە. 
  • ڕێکخستنی پەستانی خوێن و پاراستنی تەندروستی دڵ. 
  • بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش  
  • ڕزگاربوون لە ئاوی زیادە لە جەستەدا لە ڕێگەی میزکردنەوە و بەم شێوەیە کێش کەم دەکاتەوە. 
  • بەهێزکردنی یادەوەری لە گەورەکان و منداڵەکاندا و زیادکردنی توانای تەرکیزکردن. 
  • بەرهەمهێنانی شیر لەکاتی شیرپێدان. 
  • جگەر چالاک دەکات و دەمارەکان ئارام دەکاتەوە. 
  • خستنەڕووی لە ڕێجیمەکانی دابەزاندنی کێشدا، بە خواردنی چل گرام لێی وەک ژەمێکی بەیانیان، و بەردەوامبوون لە خواردنی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی نزیکەی شەش کیلۆگرام.


سەرچاوەکان



223 بینین