ناوهڕۆك
ناساندن
چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای گەنمەشامی مریشک (بە ئینگلیزی: How to make a chicken corn soup، بە عەرەبی: طريقة عمل شوربة ذرة بالدجاج) چەندین جۆری شۆربا هەیە کە دەتوانرێت ئامادە بکرێت و هاوشانی خواردنە سەرەکییەکان پێشکەش بکرێت جۆرەها سەوزە و مریشک و گۆشت و چەندین جۆری تریشیان تێدا بەکاردێت ئامادەکردنی شۆربادا. شۆرباکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر مێزی نانخواردن پێشکەش دەکرێن، هەندێک کەسیش هەن لە کاتی ژەمی دیکەدا دەیخۆن، بەو پێیەی ئەو وزەیە بۆ جەستە دابین دەکات کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی.
شۆربای گەنمەشامی لەگەڵ مریشک
پێکهاتەکانی
- سنگی مریشک بە چوارگۆشەی بچووک ببڕدرێت.
- دوو کەوچکی چێشت گەنمەشامی
- پیازێک
- کەوچکێک ئاردی سپی
- هێلکەیەک
- چارەکێک شیری شل
- دوو کوپ ئاو
- کەوچکێک بیبەری ڕەش
- خوێ
چۆنیەتی ئامادەکردن
- پیازەکە ورد بکە و لەناو مەنجەڵێکدا لەسەر ئاگرەکە بە کەمێک زەیتی ڕووەکی سوریبکەرەوە و بەجێی بهێڵە تا ڕەنگی دەگۆڕێت.
- مریشکەکە بخەرە ناو پیازەکەوە و باش تێکی بدە پاشان گەنمەشامی و ئاردی سپی و ئاوەکەی تێبکە و پێکهاتەکانی لەسەر ئاگرەکە بهێڵەرەوە تا مریشکەکە بە باشی دەکوڵێت.
- خوێ و بیبەری ڕەش بخەرە ناو شۆرباکە.
- شیرەکە تێبکە و پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە، پاشان شۆرباکە لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە و بیخە ناو قاپێکی پێشکەشکردنی شایستە و شانبەشانی خواردنە سەرەکییەکان پێشکەشی بکە.
شۆربای گەنمەشامی چینی
پێکهاتەکانی
- نیو پارچە سنگی مریشکی بێ ئێسک
- کوپێک گەنمەشامی
- پارچەیەک پیازی وردکراو
- دوو سیر
- کەوچکێک زەنجەبیلی وردکراو
- هێلکەیەک
- نیو کەوچک سۆسی سۆیا
- سێ کەوچکی چێشت نیشاستە، لە کوپێک ئاودا بتوێتەوە.
- دوو کەوچکی چێشت خوێ
- کەوچکێک بیبەری ڕەش
- سێ کوپ ئاوی کوڵاو
- دوو کەوچکی چێشت زەیتی ڕووەکی
چۆنیەتی ئامادەکردن
- زەیتە ڕووەکییەکە بخەرە ناو قاپێکەوە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند و پیازەکەی تێبکە و بەجێی بهێڵە تا ڕەنگی دەگۆڕێت پاشان سیرەکەی تێبکە، و هەموو پێکهاتەکان بەباشی تێکەڵ بکە.
- زەنجەفیل و گەنمەشامی و مریشکەکە بخەرە ناو تێکەڵەی پێشووەوە، و پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە.
- بڕێک ئاوی کوڵاو بەسەر مریشکەکەدا بڕێژە و تێکی بدە و تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە بهێڵەرەوە تا مریشکەکە بە تەواوی دەکوڵێت.
- تێکەڵەکە بخەرە ناو بڵەندەری کارەبایی و باش تێکەڵی بکە و خوێ و بەهارات و نیشاستەی تێبکە، بەردەوام تێکی بدە و پاشان سۆسی سۆیا بخەرە ناو تێکەڵەکەوە.
- هێلکەکە بخە سەر تێکەڵەکە و زۆر بە خێرایی پێکهاتەکانی تێکەڵ بکە، تا تێکەڵەیەکی یەکسان دروست دەبێت.
- شۆرباکە بڕێژە ناو قاپێکی گونجاو بۆ پێشکەشکردن، و کەمێک جەرجیر وردکراو بەسەریدا بپرژێنە.
سەرچاوەکان
82 بینین