زانیاری لەسەر کەمخەوی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-05-18:00:00 - کۆدی بابەت: 13900
زانیاری لەسەر کەمخەوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خەوتن پێویستییەکی سروشتی جەستەییە، لەو ماوەیەدا جەستە چالاکی خۆی وەردەگرێتەوە و پشوویەکی تەواو وەردەگرێت، باری هۆشیاریی کەسەکە دەگۆڕێت. کەمخەوی دروست دەبێت لە ئەنجامی ماندووبوونی مێشک یان ڕاڕایی و سترێس یان لە ئەنجامی نەخۆشییە جەستەییەکان، لەم سەردەمی هاوگەرخدا یەکێکە لەهەرەنەخۆشییە بەربڵاوەکان بەهۆکاری تێکچوونی سیستمی ژیانی رۆژانەمان، کەسی ئاسایی پێوستە لایەنی کەم رۆژانە نزیکی ٦ بۆ ٩ کاتژمێر بخەوێت. 

هۆکارەکانی کەمخەوی

  • سترێس و ڕاڕایی و فشار.
  • ماندووبونی مێشک و جەستە.
  • کەم خەوتن بە بەردەوامی تاوات لێ دێت لەگەڵ کەم خەوی ڕادێیت.
  • نەخەوتن لەکاتی خۆی.
  • بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان.
  • غوودە و کێشەکانی غوودە.
  • کەم دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین.
  • خواردنەوەی کافایینی وەکو چاو قاوە.
  • نەخۆشییە جەستەییەکان وەکو ڕەبۆ.
  • کەمخوێنی.
  • بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەکو حەبی زەخت و B6 و B12.

زیانەکانی کەمخەوی

  • بێ هێزی
  • نەمانی سەرنج
  • سەرئێشە
  • گێژبوون
  • تورەبوون و زووهەڵچوون
  • خەواڵوویی بەردەوام
  • هەست کردن بە ماندوێتی
  • تووشبوون بە فشاری خوێن
  • تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
  • دروستبو،ونی ڕەشی ژێر چاو 
  • سوربوونەوەی چاو

چارەسەری کەمخەوی 

  • زانینی هۆکاری کەمخەوییەکە بەچارەسەرکردنی هۆکارەکەی کەمخەویش  چارەسەر ئەکرێت.
  • بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە بۆ کێشەکانی خەو بەکاردێ نموونەی Melatonin .Sleepin extra
  • بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی دەرونی نموونەی Diazipam+ Chlordiazepoxide +Amitriptyline
  • وەرزش کردن و ڕاکردن و جووڵە.
  • بەهەند وەرنەگرتنی شتەکان و کارەکانت زیاتر لە رۆژدا ئەنجام بدە.


سەرچاوەکان



118 بینین