چۆنییەتی ڕزگاربوون لە فشارەکانی کارکردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-19:48:00 - کۆدی بابەت: 3661
چۆنییەتی ڕزگاربوون لە فشارەکانی کارکردن

ناوه‌ڕۆك

كاركردن

لە بارودۆخی ئابووری ئێستادا خەڵک پێویستی زیاتریان بە ئازادی دارایی و چێژوەرگرتن لە ژیان هەیە، بۆیە هەموو کەسێک دەست دەکات بە گەڕان بەدوای کاردا بۆ ئەوەی مووچەیەکی مانگانە یان هەفتانە یان ڕۆژانە بەدەستبهێنێت كە بەپێی كارەكە دیاری دەكرێت، وەرگرتنی كارەكە بە پێی (سی ڤی) دەبێت کە ئەزموونە پەروەردەیی و پراکتیکییەکانی پێشووی كەسەكە لەخۆ دەگرێت. پاشان خاوەن کارەکان کەسی شیاو بۆ کارەكە بەپێی سی ڤیەكان هەڵدەبژێرن، ئامارەکان دەریانخستووە کە زۆربەی تاکە تەندروستەكان لە هەفتەیەکدا نزیکەی چل کاتژمێر کار دەکەن بەبێ ژماردنی هەندێک لە تاکەکان كە کاتژمێرەی زیادە کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەكانی ژیانیان، زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارکردن دەبێتە هۆی فشارەکان لەسەر ژیانی كەسەكە، کە پێی دەوترێت فشاری کار، لێرەدا باسی چەند چارەسەرێك دەكەین بۆ فشارەكانی كار.

فشارەكانی كاركردن

سەرەڕای گرنگی کاری زۆر لە ڕۆشنایی بارودۆخی ئابووری ئێستای جیهاندا، پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە فشاری کار زیانی بۆ سەر ژیانی دەروونی و پراکتیکی تاک هەیە، بۆیە بە زیادبوونی ئەو فشارانە و مامەڵەکردن لەگەڵیان بەڕێگای هەڵە، تاک بەرەو فشاری دەروونی دەبات لەڕێگەی دەردانی هۆڕمۆنەكانی وەك ئەدریناڵین و كۆرتیزۆڵ، كە دەبنە هۆی زیادكردنی پەستانی خوێن و بەرزكردنەوی لێدانی دڵ، هەروەها بەردەوامبوونی فشاری دەروونی دەبێتە هۆی سەرئێشە، ڕووتانەوەی قژ، قەڵەوی، جەڵدەی دڵ، نەخۆشییەكانی پەستانی خوێن، دروستبوونی ئازاری ددان و پووك هەروەها لاوازی سێكسی، ئەم نیشانانە بەسەر هەموو كەسێكدا ڕوونادەن بەڵكو لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، كە بەپێی جەستەی كەسەكە و ڕێژەی فشارەكە كەوتووە، بۆیە گرنگە نیشانەكانی بزانین و هەروەها چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵی و چارەسەركردنی.

چۆنییەتی ڕزگاربوون لە فشارەی كاركردن

دوور لە چەند ئەنجامدانی گۆڕانێكی ناوەكی بۆ ڕزگاربوون لە فشاری كاركردن، وەك وازهێنان لە كارەكەت یان گۆڕینی یان پشوو وەرگرتن، لێرەدا باسی چەند ڕێگەیەكی تر دەكەین كە بریتین لە:

  • دووبارە بیركردنەوە لە پێویستییەكانی كارەكەت بە بەكارهێنانی شێوازی قسەكردن لەگەڵ خۆت لە بەردەم ئاوێنەدا، هەروەها بیركردنەوە لەڕێكخستنی كاتەكانت لەگەڵ پەرەپێدانی تواناكانت لە كارەكەتدا.
  • بیرخستنەوەی خۆت لەو پاداشت و خەڵاتانەی کە لە کاتی باش ئەنجامدانی کارەکەت بەدەستی دێنیت، هەروەها دانانی ئامانج بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی زیاتر.
  • دروستكردنی هاوسەنگی لە شێوازی ژیانتدا، نابێت هەموو ژیانت بە كاركردنەوە بەسەرببەیت بەڵكو دەبێت كاتەكانت دابەش بكەیت و لەگەڵ خێزانەكەتدا بەسەریان ببەیت یان بەكردنی ئەو شتانەی كە حەزت لێی هەیە، هەروەها دەبێت گرنگی بە بوارەكانی تری ژیانت بدەیت وەك تەندرووستی، گرنگی بەخۆدان، خەوتنی پێویست، وەرزشكردن و خواردنی تەندروست.
  • بیركردنەوە لە كارەكەت بەشێوەیەكی ئەرێنی، هەروەک ئەو کارەی كە ئێستا دەیكەیت یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموون و دابینکردنی پشتیوانی ماددی بۆ خۆت و خێزانەکەت.
  • پلان دانان بۆ ئەنجامدانی کارەکانت پێش ئەوەی کە کاتی خۆی بێت.
  • باوەڕبەخۆبوون، چونكە  كاتێك مرۆڤ باوەڕی بەخۆی هەبوو و ڕاستگۆ بوو لەگەڵ خۆیدا دەتوانێت هەموو پێداویستییەكانی خۆی دابین بكات.


سەرچاوەکان



877 بینین