جلوبەرگ لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-23:51:00 - کۆدی بابەت: 3922
جلوبەرگ لە ئیسلامدا

ناوه‌ڕۆك

باسی جلوبەرگ

حەرامه لەسەر پیاوان بەکارهێنانی ئاوریشم، جا بۆ کردنەبەر، یان بۆ ڕاخستن  هەروەها حەرامه لەسەر پیاوان ئەنگوستیلەی زێڕ بکەنه پەنجەیان ئەو دووانە بۆ ئافرەتان حەڵاڵن (وعن علي رضي الله عنه: أنه صلي الله علیه وسلم  أخذ حريرا فجعله في يمينه، وأخذ ذهبا فجعله في شماله ثم قال: إن هذين حرام على ذكورأمتی) وفي رواية (واحل لإناثهم) رواه اصحاب السنن، پێغەمبەر ﷺ پارچە ئاوریشمێکی به دەستی ڕاستەیەوە گرت و پارچە زێڕێکی بە دەستی چەپەیەوە گرت و فەرمووی ئهم دووانه بۆ نێرینەی ئوممەتی من حەرامن و بۆ مێینەی ئوممەتم حەڵاڵن. زێڕی کەم و زێڕی زۆر لە حەرامیدا یەکسانە، وەکو یەك حەرامە. جا ئەگەر بەشێکی جلوبەرگ ئاوریشم بوو، بەشەکەی تریشی لۆکە بوو، یان کەتان بوو، دروستە بیکاتە بەری، بەو مەرجەی ئاوریشمەکە زیاترنەبێ (عن أسماء رضي الله عنها: کانت جبة رسول الله ﷺ مکفوفة الجیب والکمین والفرجین بالدیباج) رواه مسلم وأبوداود، جوببەکەی پێغەمبەر ﷺ یەخە و سەرەدەست و ڕۆخەکانی لە ئاوریشم بوو، دروستە بۆ پیاو و ئافرەت ددانی زێڕ و زیو و بەرگگرتنی ددان بە زێڕ (عن معاویة رضي الله عنه: نهی رسول الله -صلي الله علیه وسلم- عن لبس الذهب إلا مقطعا) رواه النسائی، پێغەمبەر ﷺ بەکارهێنانی زێڕی حەرامکردووە مەگەر پارچەی بچووک بۆ پێویستی. هەروەها سوننەتە بۆ پیاو یەک ئەنگوستیلەی زیو، وە سوننەتە بیخاتە پەنجەی قلیجە، واتە پەنجەی هەرە بچکۆلە، جا چ لەدەستی ڕاستەی بێ، یان لە دەستی چەپە (عن أنس رضي الله عنه: لبس النبی -صلي الله علیه وسلم- خاتم فضه في یمینه) وعنه أیضا (کان خاتم النبی -صلي الله حلیه وسلم- في الخنصر من الیسری) رواهما مسلم، ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی پێغەمبەر ﷺ ئەنگوستیلەیەکی زیوی کردە پەنجەی دەستەڕاستی. هەروەها فەرموویەتی پێغەمبەر ﷺ ئەنگوستیلەی خستە قلیجەی دەستەچەپی. واتە جارێک خستویەتییە دەستی ڕاستە، جارێکیش دەستی چەپە. هەروەها سوننەت بۆ پیاو و ئافرەت هەموو حەفتەیەک سەروچاوی خۆیان و لاشەی خۆیان بشۆن و پیاو ڕیشی خۆی شانە بکات و، هەردوکیان جلوبەرگی خاوێن بکەنە بەر و، بەگوێرەی دەسەڵاتی خۆیان بەرگی نوێ بکەنە بەر، سوننەتە پیاو بۆنی خۆش لە خۆی بدا و، مێزەر بنێتە سەری و لیچکەی مێزەری بەنێو شانیدا بەربداتەوە. 


سەرچاوەکان



1099 بینین