لۆکە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-10:13:00 - کۆدی بابەت: 3123
لۆکە

ناوه‌ڕۆك

لۆکە

خەڵکی لە کۆندا بە لۆکەیان دەگوت کچی خۆر، چونکە ئەگەر لە ژێر تیشکی خۆرێکی بەهێزدا نەبێت شین نابێت و گەشە ناکات. هەرچەندە گەرمای ڕۆژ بەهێزتر بێت لۆکە زیاتر سپی دەبێتەوە. لەبەر ئەم هۆکارە زۆرترین لۆکە لە ناوچە ئیستیوائیەکان یان نزیک لێیەوە دەچێنرێت. لە گەرمترین ناوچەی جیهانە. ئەو هێڵەی لۆکەی تێدا دەچێنرێت دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی ٣٧ی باکور و ٣٧ی باشوورەوە. ئەم هێڵە کە دەوری گۆی زەوی دەدات ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٥ میل دەبێت. ئەگەر لۆکە تیشک و گەرما و بارانی هەبێت زۆر بە جوانی و ساغی شین دەبێت.
لۆکە لە قۆناغی سەرەتاییەکاندا زۆر پێویستی بە ئاو هەیە. بەڵام دوای ئەوەی قۆزاخەکەی دەکرێتەوە و گوڵە سپییەکەی دەردەچێت کەمترین ڕێژەی سێی بەسە بۆ فەوتاندنی دەزووەکانی. لۆکە زۆرترین بەکارهێنانی لە پیشەسازی جل و بەرگدایە کە ئیش و کار بۆ ملیۆنەها کەس لە جیهاندا دەستەبەر دەکات. 
دەزووەکانی لۆکە تەنیا دەزوویەکە، کە پێویستی بە نەرم کردنەوە یان هەر چارەسەرێکی تری پڕخەرج نییە.
تەنها پێویستی بەوە پێش بەکارهێنانی ناوکەکەی دەربکرێت. لە جیهاندا بیست جۆر ڕووەکی لۆکە هەیە کە تەنها چوار جۆری کشت دەکرێت. لە دوای یەکێتی سۆڤێتی پێشوو چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پلەی دووەم و سێیەم دێن لە بەرهەم هێنانی لۆکەدا.
جگە لەم وڵاتانە لۆکە بە ڕێژەیەکی زۆر لە هند و پیرۆ و بەرازیل و میسر و پاکستان و ناوچە ئیستیوائی و نیمچە ئیستیوائیەکانی جیهاندا کشت دەکرێت. درێژی ڕووەکی لۆکە لە نێوان یەک مەتر و دوو مەتردایە. ڕیشکەکەی دریژە و گەڵاکانی پان و قاژقاژن و گوڵەکانی سپین و بۆ تەنیا یەک ڕۆژ دەژێت. کاێک گوڵەکەی دەمرێت، بەرەکەی دەگیرسێت. بەڵام تورەکەی لۆکەکە پێویستی بە نزیکەی دوو مانگێک هەیە بۆ ئەوەی بگیرسێت و ببێتە قۆزاخە. کە ڕەنگێکی سەوزی هەیە  و درێژی چێوەکەی نزیکەی پێنج سانتیمەترە. لە ناو تورەکەکەدا تۆوی زۆر و وەرزی لۆکە هەیە. کە درێژی هەر دەزوویەکی نزیکەی سێ سانتیمەترە و ٩٠٪ـی ماددەکەی سلیلۆزە.
لۆکە لە کارگەکانی چنین و جل و بەرگ و مافور و چەرچەف و کاری پزیشکیدا بەکار دەهێنرێت، هەروەها لە بەرگ تێگرتنی کتێبیشدا، لە ناوکەی لۆکە ڕۆن دەردەهێنرێت و لە پیشەسازی سابونیشدا قازانجی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت. دوای دەرهێنانی ڕۆن لە ناوکەی لۆکە، ناوکەکەی وەکو ئالیک بۆ ئاژەڵان بەکر دەهێنرێت.


سەرچاوەکان



4769 بینین