ناوهڕۆك
سەرەتا
جەختكردنەوە لەسەر دەركەوتنی خوان بە شێوەیەكی جوان و شیاو ، پێویستە خوانەكە بە زیرەكییەوە ڕێك بخرێـت و ، هەر پارچەیەك ئەركێكی تایبەتی خۆی هەبێت ، وەك چۆن جەخت لەوە دەكەینەوە كە نابێت هیچ پارچەیەك كەم و كوڕی هەبێت بە هەمان شێوەش نابێت هیچ پارچەیەكی زیاد لە پێویستی لێ بێت.
كەمێك ڕێكسازی و گرنگی پێدانی جۆرێك لە گەرم و گوڕی و ڕۆمانسییەت بە بەرچایی یان ئێوارە خوانەكەت دەبەخشێـت و ، شێوەیەكی ناوازە بۆ خوانەكەت زیاد دەكات ، چونكە پەیوەندی لە نێوان جۆرەكانی خواردن و شێوەكانی و سروشتی ڕێكخستنی خوان ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە هاوسەنگ ڕاگرتنی خوانەكەدا .
ئامڕازەكانی خوان
بە نیسبەت ڕێكخستنی قاپەكانەوە بنەماكان دەڵێن : لەسەرەتادا ئەو قاپە گەورەیە دادەنرێت كە خوانە سەرەكییەكەی تێدایە و ، دەبێت پان و بەرین بێت و قاپێكی بچوكتری لەسەربێـت بۆ زەڵاتەو خواردنەوە ساردەكان و لە نێویشیدا قاپێكی تری بچووكی لێ بێت بۆ شۆرباكە .
جۆر و شێوازی ئامڕازەكانی خوان ، جیاوازن و هەریەكێكیشیان بەكارهێنانی تایبەتی خۆی هەیە
- چەتاڵی كۆكتێل : لەگەڵ كۆكتێلەكانی خواردنە دەریایی و میوەكاندا بەكاردێت و بۆ پێشكەشكردنی زەیتون و جۆرەكانی ترشیاتیش بەكاردێت .
 - چەتاڵی زەڵاتە : بۆ خواردنی زەڵاتەی قارچك و هەویرەمەنی و گۆشتە ساردەكان بەكاردێت .
 - چەتاڵی ماسی : تەنها لە كاتێكدا لەسەر خوانەكە دادەنرێت كە خواردنی ماسی تێدابێت .
 - چەتاڵی ئێوارە خوان : بۆ نان خواردنی ئێوارە ، جگە لە ماسی .
 - چەقۆی ستیك : بۆ لەتكردنی گۆشتەكان .
 - چەقۆی ماسی : لەسەر سفرە دادەنرێـت ، ئەگەر لیستی خواردنەكە ماسی تێدا بێـت.
 - چەقۆی نڤیشك : لەسەر قاپی نڤیشك دادەنرێـت ، بۆ لەتكدرنی نڤیشك و پەنیر .
 - چەقۆی ئێوارە خوان : بۆ لەتكردنی خواردنەكان جگە لە ماسی.
 - كەوچكی شۆربا : بۆ خواردنی شۆربا بەكاردێـت .
 - كەوچكی شیرینی : بۆ خواردنی شیرینی و میوەكان بەكاردێت .
 - كەوچكی خواردنەوەكان : لەگەڵ خواردنەوەی ئایسكرێم و شیرینی بەكاردێت ، كاتێك لە كوپی درێژدا پێشكەش دەكرێن.
 - كەوچكی چا : بۆ چاو قاوە بەكاردێـت .
 
چەند تێبینییەكی گرنگ
- مێزی خوانەكە بەسەر مێزێكی گونجاو دابپۆشە ، بە جۆرێك لە هیچ لایەك لە لایەكانی مێزەكە زیاد لە 30 سم شۆڕنەبێتەوە .
 - لە كاتی دانانی چەقۆ و چەتاڵ و كەوچكدا نابێت لێواری دەسكەكانیان لە (2سم) زیار لە لێواری مێزەكەوە دوور بێـت.
 - چەقۆ لە لای ڕاستی قاپەكەوە دابنێ بە جۆرێك ڕووی لایە تیژەكەی لە قاپەكە بێـت .
 - كەوچكیش لە لای ڕاستی قاپەكەوە لە نزیك چەقۆكەوە دادەنرێت ، ژمارەشی بە پێی جۆری خواردنەكە دەگۆڕێت ، ئەوەشیان كە لە سەرەتاوە بەكاردێت دوورترینیان دەبێـت لە قاپەكەوە بەرەو دەرەوە .
 - چەتاڵ لە لای چەپی قاپەكەوە دادەنرێت ، دەبێـ ددانەكانی ڕووەو سەرەوە بن ، بە هەمان شێوە ژمارەكەیان بە پێی جۆری خواردنەكان دەبێـت ، ئەوەشیان كە سەرەتا بەكاردێـت دوورترینیان دەبێت لە قاپەكەوە .
 - قاپە زەڵاتەكە لە لای چەپی چەتاڵەكەوە دادەنرێت .
 - قاپی كەرە و نان (ئەگەر بەكارهێنرا) لەسەرو چەتاڵەكەوە و لە لای چەپی قاپەكەوە دایبنێ و ، چەقۆی كەرەكە لە لای ڕاستی قاپەكە خۆیەوە دادنرێت و ، لا تیژەكەی بە ئاڕاستەی ناوەڕاستی قاپەكە دەبێت.
 - پەرداخی ئاو لە لای ڕاست و لەسەر ڕووی نووكی چەقۆكەوە دابنێ.